قژهەڵوەرین لە لایەن پیاوان
(androgen alopeci)
قژهەڵوەرینی پیاوان هۆ کارەکەی بۆ ماوەییە یە واتە ویراسی یە ، کە پێستی سەر هەستیار دەبێ بە ڕامبەر هۆرمۆنەکانی پیاوانە.
هەر ئەو هۆرمۆنانەش بریار دەدەن چ بە شێکی پێستی سەر برووتێتەوە
هەر ئەو هۆرمۆنانەش بریار دەدەن چ بە شێکی پێستی سەر برووتێتەوە
قژهەڵوەرین چۆن دەست پێ دەکات ؟
هەندێك پیاو پێستی سەریان هەندێك بەشی هەستیار دەبێ بۆ هۆرمۆنەکانی پیاوانە .ئەم هۆرمۆنانە لە خوێندا دەسورێنەوە ، وە رێژەکەی کەمە ، وە هۆرمۆنەکان دەگەنە چینی ناوەوەی پێستی سەر. ئەم هۆرمۆنانە کار لە رەگی موو دەکەن لە پێستی سەر دا وا دەکەن ئەم تورەگانە ی موو بەرەو پوچ بوون برۆن . تا وایلێ دێت کە مووەکان بە لاوازی گەشە بکەن ، وە هەڵوەرێن وە توورەگەکان بەرە بەرە بچووك ببنەوە ، تورگەکانی موو هەر هەن بەڵام توانای دروست کرنی مووی بە هێزیان نی یە ، وە ناتوانن ئەرکی خۆیان جێ بە جێ بکەن ، ناتوانن ئەو مووانەی کەوتوون بخەنەوە گەشە کردنەوە.
ئەم حالەتە لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٠ سالی دەست پی دەکات ، قژ دەست دەکات بە هەڵوەرین کەم کەمە دوایی لە گەڵ کاتدا زیاد دەبێت تاکو لە قۆناغی کۆتایی دا شێوازیك وەردەگرێ ، هەیە رووتانەوەکەی لە شیێوەی "پیتی ئێم ئینگلیزی " وە هەشە ناوەراستی سەریەتی ، هەیە هەمووی تەنك دەبێ دوایی هەموو دەرووتێتەوە ، یا شێوەی ناری ئەسپ دەگرێت یاخود شێوەی کە وەردەگرێ .
ئایا دەتوانرێ رێگری لە رووتانەوە بگیرێ ؟
ئەم رووتانەوە بە هۆی جینەکانەوە یە واتە وەکو گووتمان ویراسی یە ، بەڵام دکتۆر دەتوانێ بە هۆی دەرمان رێگری بکات کە زیاتر هەڵوەرینی ، وە دەرمان هەیە وە دکتۆر دیاری دەکات بە گۆێرەی کەسە پێشنیار دەکرێ ، نابێت لە خۆوە بە کاربێ بێ چاودێری دکتۆر
.
خۆم چی بکەم ؟
ئەوەی خۆت پێت دەکرێ
ئەوەی خۆت پێت دەکرێ
دوورکەوتنەوە لە قەلەقی وە قەبوڵکردنی ئەو حاڵەتە ، کە تو یەکێكی لەو پیاوانەی سەر رووتاوەکان
خواردنی ڤیتامینەکان ، بەتایبەتی ڤیتامینە کۆمەڵەی ب ، کە پێ یان دەڵێن
B- complex , Bioten , zink , Multi vitamin....
هەر یەکێك لەمانە سەرەوە باشن بۆ بە هێز کردنی ڕەگی موو لە ناوەوە .
دوورکەوتنەوە لە بەکار هێنانی شامپۆیی کە ماددەی کیمیایی زۆر هەیە لە پێکهاتەییدا
گەڕان بە دوای چارەسەر هەر لە سەرەتایی هەست کردن بە هەڵوەرینی قژ ، وە چوون بۆ دکتۆر وە داوایی دەرمان بکرێ ، گەر
دەرمان چارەی نەکرد ئەوا بیر لە چاندنەوە بکرێ .
دەرفەتەکانی چارە سەر کردن ؟
خۆت بریار دەدەی کە چ جۆرە چارەسەرێك هەڵبژێری
خۆت بریار دەدەی کە چ جۆرە چارەسەرێك هەڵبژێری
.
چارەسەری دەرمانی هەیە ، چارەسەری دەرمانی سەبوری دەوێت وە کاتی زۆری پی دەچێت و وە ئەو پرۆسەیە دریژخایەنە
چارەسەری نەشتەرگەری خێراترە
سەبارەت کامەیان زیاتری تێدەچێت و گرانی و هەرزانی ئەوا دەبێت خۆت بریار بدە کە کامەیان بۆت گونجاوە .
دەرمانە بەکار هاتوەکان کامانەن ؟
ئەو دەرمانەی کە بێ وەرەقەی دکتۆر دەتوانرێ بە کار بێت ، بریتی یە لە دەرمانێکی کۆن کە بە ناوی
Regaine Forte
بەم ناوە لە زۆربەی وولاتان ناسراوە وە ناوی زانستی یەکەی
Minoxidil
ئەم دەرمانە گونجاوە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە نیوان ١٨ بۆ ٤٠ سالی یەوە

ئەم دەرمانە سوودی هەیە بۆ پیاوان کە قژ دەست بە گەشە بکاتەوە بە رێژەی لە سەدا ٢٥ ، وە لای لە سەدا ٩٠ ی پیاوان ریگری دەکات لە قژ هەڵوەرین ، بۆ ئەوا نە سوودی هەیە کە تەمەن لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ سالیین ، وە رووتانەوەکەتازە سەری هەڵداوە لە نیوان سالێك بۆ پینچ ساڵ بێ گەر لەو ماوەیە زیاتر بێ ئەوا کاریگەری کەمترە .
کاریگەری نی یە بۆ ئەوانەی سەریان رووتاوەتەوە ، جا پێویست ناکات بەکاری بهێنن ، کاریگەری بۆ ئەوانەیە هێشتا قژیان ماوە بەڵام تەنك یا لاواز بووە

بەکارهێنانی : ئەم دەرمانە لەو شێوێنانە دەدەیت کە قژ تیدا تەنك بووە ، وە ماوەی بەکارهێنانی ٤ بۆ ١٢ مانگ ، ئەو جار کاریگەرییەکەی دەبینرێ ، گەر کاریگەری باشی هەبوو ئەوا دەبێت هەتاکو کۆتا ژیان بە کار بێ .

دەرمانی دووەم :
Finasterid
ئەمە ناوی بازرگانی یە لە هەمان کاتیشدا ناوی زانستی یە ، ئەم دەرمانە بە وەرەقەی دکتۆر دەکردرێ ، بە بێ وەرەقەی دکتۆر نابێت بە کاربی .
ئەم دەرمانە رێگری دەکات لە زیاتر هەڵوەرین و قژ هەڵوەرین رادەگرێ لە سەدا ٨٦ ی بە کار هێنەرانی ئەم دەرمانە کاریگەری باشیان بینیوە وە قژیان گەشەی کردۆتەوە . ئەم دەرمانە کاریگەری خراپی جدی هەیە ، بۆیە دەبێت لە ژێر چاودێری دکتۆر بە کار بێت نەك لە خۆووە لە دەرمانخانە بکرێ و بەکار بێ .
رێگەیی دووەمی چارەسەر : نەشتەرگەری و چاندنەوەی قژە
ئەمە ش زۆر بەر بڵاوە ئەو رۆ ، وە لە زۆر وولاتیشدا ئەو چارەسەر هەیە ، وە دکتۆری باشیش هەن لەم بوارەدا کە شارەزایی باشیان هەیە لە بواری چاندنەوەی قژ .
ئەمە ش زۆر بەر بڵاوە ئەو رۆ ، وە لە زۆر وولاتیشدا ئەو چارەسەر هەیە ، وە دکتۆری باشیش هەن لەم بوارەدا کە شارەزایی باشیان هەیە لە بواری چاندنەوەی قژ .