ئەوخۆراکانەی کە دەیاخۆین گۆرانکاری زۆریان بە سەر دادێ
پرۆسەی خۆراك هەرس کردن دەست پیدەکات لەو کاتەی خۆراك دەجوڕیت لە ناو دەم وە دوایی دێت بە دەرچوونی پاشەرۆ
هەنگاوبە هەنگاو باسی دەکەم
گەر کە سیك بکەینە بە نموونە کە کاتژمێر ٨ دەستیکرد بە خواردن
کاتژمێر ٨خۆراك بە هۆی ددانەکان لەت دەکرێ وە دەجورێت وە تێکەڵ بە لیکی ناو دەم دەکرێ ، خۆراکەکە کەمێكی بە لێك هەلدەوەشێ وە ئینسان هەست بە تام و چیژی خۆراك دەکات .
دوای خۆراکی هاراو قووت دەدرێ واتە پاڵ دەنرێ بەرەو بۆری خۆراك گەروو .
لەوێش بەرەو گەدە ، بۆیە گرنگە خۆراك بە پەلە نە خورێت بە ڵکو بە باشی بهاردرێت لە ناودەمەوە کاری گەدە ئاسان دەکات و ئەزیەتی نادات
کاتژمێر ٨.٣ دەقەبۆری خۆراك پاڵ بە خۆراك دەنی بەرەو دەموانەی گەدە لەوێش بۆ ناو گەدە ، دەموانەی گەدە رێگری دەکات کە خۆراك بگەرێتەوە بە ئاراستەی پێچەوانەوە .
کاتژمێر ٨.٥ دەقە خۆراك کە گەیشتە گەدە ، گەدە وەکو تورەگەیەکە ،کە خۆراك وەردەگرێ وە تێدا کۆدەبێتەو ە وە تێکەڵی دەکات بە ترشەکانی گەدە ، ترشەکانی گەدە خۆراك دەشێلن و هەلیدەوەشینن بۆ ماددە بنەرەتییە کان وە خۆراك دەمێنێتەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ کاتژمێر .
دوای کە خۆراك باش هەلوەشاوە کەم کەم پاڵدەنرێ بەرەو ١٢ گرێ واتە بەرەو ریخۆلە
کاتژمێر ١٢ خۆراك لە ریخۆلە تیکەڵ دەکرێ بە دەردراوی کە وەکو رژێنی پەنکریاس وە کە پیکهاتووە لە ناتریۆم هایدرۆجین کاربۆنات .خۆراکە ترشەکە تیکەڵ دەکرێ بە ئەنزیمەکانی هەرس وە دوای پاڵ دەنرێ بەرەو ریخۆلە باریکە .
کاتژمێر ١٢ و چارەگێك
ریخۆلە باریکە پێجاوپێچە و مولولەی زۆری تێدایە وە بە ستراوەتەوە بە سوری خوێنەوە ، کەواتە لیرە خۆراكی هەلوەشاوە و هاراو بۆ ماددە بنەرەتیەکان وە لە شوێنە هەلدەمژرێت و بە هۆی موولولەکان و دەگوازرێتەوە بە هۆی خوێنەوە
خۆراك لیرە دەمێنێتەوە لە ٣ بۆ ٧ کاتژمێر
ئەوەی کە هەرس کرا و گواستراوە بە هۆی خوێن . ئەوەی کە هەرس نەکراوە ، ناتوانرێ بگوازرێتەوە ، لە ناو ریخۆلە دەمینیتەوە ، وە ریخۆلە بە هۆی کرمە جوولەکەی پاڵ بە خۆراك دەنێت بەرەو رێکە کە کۆتا بەشی ریخۆلەیە وە لەوێشەوە دەکرێتە دەرەوە بە شێوەی پاشەرۆ
کرمە جوولە چی یە ؟ریخۆلە گرژبوونەکی هەیە
ئەم گرژبوونە جۆرە جوولەیەك دروست دەکات وەکو رۆیشتنی کرمە لە شێوەی جوولەکە ، بەو جوولەیە پاڵ بە خۆراك دەنێ بۆ دەرەوە ، ئەم جوولەیە زۆرگرنگە ، ئەوەی ئەو جوولەی تەواو بیت ئەوە ریخۆلەی چالاکە ، ئەو کەسانەی ریخۆلەیان کەم دەجولێ پێ دەلێن ریخۆلەی تەمبەلە ، ئەوەش کێشەی قەبزی دروست دەکات
کەواتە گەر لێکدانەوەیەکی ماتماتیکی بکەین
کەواتە ئینسان ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمیر پێ دەجیت تا سەرئاو دەکات
کاتژمێر ٨ دەستکرا بە خواردن ئەوا رۆژی دوایی دەبێت کەسەکە سەرئاو بکات ، ئەمە لە حالەتی کەسێكی ساغی وە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نە بێ ، یانی ساغ و سەلامەت بێ
ئەوانەی کە کێشەیان هەیە لەوانەیە سەرئاوکردن یا فرێدانی پاشەرۆ لە لایان ماوەیەکی زیاتری پێبچێت کەواتە ٤٨ کاتژمێر ببات هەر لە سنوری ئاسایی دەژمیردرێ ، بەلام باشترە ٢٤ کاتژمێرسەرئاوبکرێ
وە کەسەکە چەند خۆرابێ ئەوا دەبێ زیاتریش بچێتە سەر ئاو ، چەند خواردن و فرێدان پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە
ئاو خواردنەوە و جوولە کاریگەری باشی هەیە لە سەر کۆئەندامی هەرس، ئاو هەرسکردن ئاسان دەکات وە پاشەرۆ فرێدان ئاسان دەکات
.