کۆرۆنا
هه موو دەزانین بەرەو پاییز دەروێن ، وە لە پاییزدا بە هۆی گۆرینی ئاوهەوا لە گەرمی هاوین بەرەو ساردی زستان لەو ماوەیە نەخۆشی زۆر دەبێت بە تایبەتی هەلامەت و سەرما .
هەلامەت زۆربەی خەلکی تووشی دێت گەر کەسێك لە مالێكدا گرتی ئەوانی کەش دەیگرنەوە، زوو بڵاو دەبێتەوە لە ریگەی بەرکەوتن و ەکو تەوقەکردن ، کاتی کۆکین وپژمین بەرکەوتنی پرۆشك، نزیکبوونەوە لە تووشبوو.. هتد
ماوەی نەخۆشی یەکە لە هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە دەخایەنێ، وەهەشە هەتا ٢١ رۆژ پێ دەچێ. زۆربەی تووشبون کە فایروسەکەیان هەیە نیشانەکانیان لی دەرناکەوێ یەکسەر ١ بۆ ٢ رۆژ دەبات تاکو دەردەکەوێ ، لەو یەك دوو رۆژدا ئەگەری تووش کردنی دەوروبەری بەرزە .
هەلامەت فایرۆسە دەبێتە هۆی حالەتەکە ، فایرۆس چارەسەری نی یە دەبێت لەش خۆی بەرەنگاری بێتەوە و بە سەری زاڵ بێت ، لە لەشدا سیستەمی بەرگری هەیە ، ئەو سیستەمە وەکو سوپایەك کار دەکات هەر کە نە خۆشێك یا شتێکی نامۆ دێتە لە شەوە دەست دەکات بە جولەو بەرەنگاربوونەوەو لە ناوبردنی ، بۆیە پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە ، وە دوای ئەوە نیشانەکانی کەش بەدوای دادێن ، وەهەشە بە پژمین و کۆکە دەست پێ دەکات ، یا گەروو هێشە و سەر ئیشە .
نیشانەکان لە کەسیك بۆ یەکێكی کە جیاوازە ، وە چارەکردنی هەلامەت پشت دەبەستێ بە چارە کردنی نیشانە دەرکەوتووەکان ، وەکو دەرمان بۆ هەریەکە لە سەرئێشە . لووت گیران ، گەروو هێشان ، کۆکە، گەر پلەی گەرمی لەش ٣٩ بوو ئەوا پیویستە پشکنینی بکرێت و بزانێ هەوکردن هەیە یا نا ، هەیە لێ دەکاتە هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان کە بە جیوب ناسراوە ، یا دەبێتە هەوکردنی گەروو ، لە حالەتە زۆر قورسەکان دەگاتە سی یەکان دەبێتە هەوکردنی سی یەکان و کە سینگ ئیشەو تەنگەنەفسی و بوونی بەلغە، لەو سێ حالەتەی دواییدا دە بێ دکتۆر چارە دابنێ و دەرمانی دژە هەوکردن بنوسێ بە گویرەی ئەو بەکتریایە ی کە لە پشکنینەکان دەرکەوتوە.
دەرمانی دژە هەوکردن چارەسەری فایرۆس ناکات ، تەنها چارەسەری بەکتریا دەکات ، کەواتە هیج سوودی نیە دژە هەوکردن بە کار بێت بەلکو پێجەوانە کاریگەری دەبێت لە سەر سیستەمی بەرگری و لاوازی دەکات ، بۆ هەلامەت باشترین چارەسەر ئیسراحەت کردنە و خواردن و خواردنەوە ی تەندروستە .
لیکولینەوەکان دەلێن هەموو کەسێك لە ماوەی پێنج سالدا جارێك هەلامەتێكی توند دەگرێت ، هەیە سالێ جارێك هەلامەت دەگرێت کە پێ دەلێن هەلامەتی وەرزی یا پەتای وەرزی ٪٢٠ خەلکی تووشی هەلامەت دەبن ، هەشە دووبارە دەیگرێتەوە ، هەلامەت لە ١٠ ساڵ جارێك دەگۆریت .وە کو ئەوەی ئەو ساڵ کە هەلامەت گۆرانکاری بەسەرداهاتووە و فایرۆسەکە گۆراوە و ناونرا بە کۆڤید١٩
کۆڤید١٩ کۆرۆناشی پێ دەلێن . وە زانایان دەلێن هەموو کەسێك تووشی دەبێت ، دەکەوێتە سەر ئەوەی چ کاتێک دەیگرێت ، وە جۆن تێدەپەرێنی و لەشی جۆن بەرەنگاری دەبێتەوە
کۆرۆنا یا کۆڤید ١٩
کۆڤید ١٩ تووشی کەسانی تەمەن جیاواز دەبێت وە هەر یەك بە شێوەیەك نیشانەکانی لیدەردەکەوێ، وەکو زۆربەمان دەزنین و گوێمان لیبووە کە تووشبوون لە کەسیك بۆ یەکتر جیاوازە ، هەیە زوو چاکبۆتەوە وە هەشە خەوێنراوە هەشەگیان لەدەستداوە .
نیشانەکان
نیشانەکانی ئەو نەخۆشی یە هەتا ئێستا کە بینراوە و ناسراوە سێ ئاستی هەیە
ئاستی سووك :
تا ، کۆکەی ووشك، ماندووی و بێ تاقەتی
ئاستی ئاسایی :
ئازار لە هەموو لەش
گەروو هێشان
سکچوون
هە وکردنی ناوەوەی چاو
ژانە سەر
لاواز بوونی هەستی تامکردن یا هەستی بۆنکردن
پێست دارووشان ، وە رەنگ گۆرانی پەنجەکانی دەست و پێ
نێشانە ئالۆزەکان و مەترسیدارەکان:
زە حمەتی هەناسە هەلکێشان و تەنگە نەفەسی
ئازار لە سنگ یا هەست کردن بە پەستان لە سەر سینگ دا
لاوازی و بە زە حمەت قسە کردن و بە زەحمەت یا لاوازی لە جووڵە
ئەم نیشانەی سەرەوە مەرج نی یە هەموو ی لە یەك کەسدا دەرکەویت ، وە نیشانەکان لە کەسی تووشبوو لە سەرتا هەتا تێپەربوونی دەگؤریت .
هەر کە سێك نیشانەی ئالۆزە مەترسیدارەکان تیدا دەرکەوت دەبێت یەکسەر بچیتە دکتۆر ، وە باشترە پێشتر تەلە فۆن بۆ دکتۆر بکرێت بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات و رەچاوی کارمەندانی تەندروستی بکرێت و بپارێزرین لە تووشبوون
ئەو کە سانەی کە نە خۆشی کە یان نی یە وە تووشی کۆڤید ١٩ بوون وە نیشانەکانیان سووکە و مەترسیدار نی یە دە بێت لەماڵ دا بمێننەوە وە تێکەڵاوی کە س نە بن تاکو نەخۆشی یەکە تێدەپەرێنن .
تووشبوو نە کۆرۆنا لە سەرەتایی تووشبوون هەست بە نیشانەکان ناکات لەوانەیە ٥ بۆ ٦ رۆ ژێ پێبچێت تاکو کە سەکە هەست بە نیشانە کان دەکات یا نیشانەکانی لێدەر دەکەون ، لە وانەشە بگاتە ١٤ رۆژ لای هەندێك کەس .
ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشیەکە لە ٤٨ یەکەم زۆر بەرزە بۆ یە کەسێك کە هەستی کرد کە تووشبووە یا تیکەلاوی کەسانێك بووە و دوای تووشبوون ، دەبێت ٤٨ خۆی جیاکاتەوە لە خیزان و ئەندامانی مالەوەی تاکو ئەوانیش تووش نەکات ، لە دوای ئەو ماوەییەدا دەردەکەوێ نیشانەکان .
خۆجیاکردنەوە جی یە و چۆن دەکرێ ؟
خۆ جیاکردنەوە کە بە کەرەنتینە ش ناسراوە لە ناو خەلكدا یانی کەسەکە ژوورێك لە مالەکەی هەلبژێر و لەوەیدا بمێنێتەوە و دەرگا لە سەرخۆێ دابخات و نەهێلیت کەس بێتە ژوورەکە . کە خواردن و خواردنەوەشی پێویست بوو ئەندامانی مەلەکە بۆ حازر بکەن و لەو دیو دەرگا بۆ دابنێن و دوورکەونەوە ، کەسەکە خۆی بیباتە ژوورێ .
کاتی گەرانەوەی شتەکان بە هەمان شیوە ئەو لەو دیو دەرگا داینێتەوە وە ئەندامانی خیزان بە دەست کێشەوە شتەکان بەرنەوە و بیان شۆن و تەقیمی کەن .
ژوورەکە دەبیت زوو زوو هەواگۆركی بکرێت، وە کاتی جوون بۆ ئاو دەست ریگای ئاو دەست جۆڵ بکرێت تاکو کەسە کە کاری خۆی تەواو دەکات و دەگەرێتەوە ژوورەکە ، دەبێت یەکێك لە ئەندامانی خێزان یەکسەر دوای ئەو هەموو ئاودەست و دەسکی دەرگاکەی لە هەردوو دیوەوە خاوێن کاتەوە و تعقیمی کات ، خاوێنی زۆر گرنگە .
بەم شیوەیە مامەلە لەگەل کەسە کە دەکرێت تاکو چاک دەبێتەوە .
کە چاکبووە کەلوپەلە بە کار هاتووەکان دەشوورێت و ژوورەکە باش پاککدەکرێتەوە و هەواکۆرکێ باش دەکرێت بە کردنەوەی پەنجەرە و دەرگا .
ریگاکانی خۆپاراستن
ریگا باوەکانی خۆپاراستن لە پەتاو دەردی کۆرۆنا
دوورکەوتنەوە لە کەسی نە خۆش ، سەردان نەکردنی ، بە تەلە فون هەوالی بپرسە ، بە هیج جۆریك مەرۆ لای .
لە شوینە گشتی یەکان دوورکەوتنەوە لە خەلك بە مەودای ٢ مەتر هە بێ ، تاکو پرۆشکی ناو دەم و هەناسەی بۆت نەیەت و نەگات پیت .
جوویە هەر شوێنةکی گشتی لە دەرگادا دەستت تعقیم کە پێش جوونە ژوورەوە ، دوای هاتنە دەرەوە دەستت تعقیم کە
تعقیم دەبێت رێژەیی ئەلکحولی لە نیوان ٧٠٪ بۆ ٨٥٪ دا بیت ، جەند رێژەکەی زیاتر بێت باشتر دەکوژێت. بۆیە لە دەرگایی مالت داینێ بۆ ئەندامانی خێزانت ، وە لە ناو سیارە دابنێ. شوینە گشتیەکان وەکو نە خۆشخانە و عیادەکان و سوپەر مارکێتەکان ، مەکتەب و کافیتریا و مزگەوت .. هتد دەبێت مێزیك گچکە دابنێن لەبەردەم دەرگای هاتنە ژوورەوە وە تعقیم دانێن بۆ خەلکی ، یا خود دەبێت لای دەرگای هاتنە ژوورەوە هەلیواسن .
ماچ کردن و تەوقەکردن لە گەڵ خەلکی مەکە
دوورکەوە لە شوێنە قەلەبالغە کان
سە فەر نە کردن بۆ ئەو شوێنانەی کە تووشبوو تێدایە ، یا نەخۆشی یەکە بڵاوە .
دەست شوشتنی زوو زوو بۆ ماوەی ٣٠ چرکە ، دەبێت ناولەپی دەست و سەر پەنجە و نیوان پەنجەکان و پشتە دەست و تاکو مەچەك جوان بشورێت .
ئەوانەی کە دەست کێش بە کار دەهێنن ، دەبێ بزانن کە دەست کێش حیسابی دەستتی بۆ دەکرێ ، دەبێت زوو زوو تعقیم کرێ یان بشورێ ، وە کە کارت پێ نەما فرێ بدە تەنەکە زبڵەوە نەڵ لەولاو ئەولاو و سەرجادەکان فرێ بدرێ.
لە ناوماڵ دا سەرمێز و دەسکی دەرگاکان دەبێ رۆژێ چەند جارێك پاکرێتەوە بە پارچەیەك کە سابوونی پێوە بیت یا بە موعەقیم .
کۆنترۆلی تەلەفزیون ، تەلەفۆن ، کۆمپیوتەر ، دەبێت رۆژێ چەند جارێك تەقیم کرێ یا بسرێتەوە بە قوماشێكی سرینەوە کە تەر کرابێ بە ئاو سابوون دەشتوانرێ کلینکسی تەری منداڵان بە کار بێ .
کەواتە پاکو وخاوێنی باشترین ریگای خۆپاراستنە
چارە سەر :
کۆرۆنا پەتایەکی نۆێ یە ، زانیاری زۆر نی یە و زۆربەی وولاتانی جیهان خەریکی لیکۆلینەوە و پشکنین و کۆکردنەوەی زانیاریین لەسەر کۆرۆنا تاکو بە تەواوی بیناسن و چارە بدۆزنەوە .
لە حالەتی فایرۆسەکانی هەلامەت خەلکی ڤاکسین دەکرێ ، وە زانایان لە هەولێ ئەوە دان کە ڤاکسین (تلقیح) بۆ کۆرۆناش بدۆزنەوە .
تا ئەو کات چارەسەری کۆرۆنا دەکرێت بە گوێرەی نیشانە دەرکەوتووەکان ، لە سەر کەسەکە ،گەر کەسەکە نیشانەکانی سووك بوو وە کاریگەری نەکردبووە سەر لەشی بە شیوەیەکی گشتی ئەوا با خۆی جیاکاتەوە لە ماڵ و تاکو چاك دەبێتەوە
کەسیك کە هەستی کرد تووشبووە پیویستە پشکنین بکات بۆ خۆ یەکلای کردنەوە و تاکو لە قەلەقی نە مێنێتەوە ، وە حالی دەروونی خراپ بێت ، ناجیگیری حالی دەروونی و ترس و دلە راوکێ حالەتەکە بە رەو خراپی دەبات .
ئەوانەی کە نە خۆشی تریان هەیە کە بە نە خۆشی درێژخایەن ناسراون یا سیستەمی بەرگریان لاوازە یا نە خۆشی قورسیان هەیە پیویستە لە ژێر چاوەدێری دکتۆر بن و چارەسەر وەرگرن .
ئەوانەی کە تەنگە نەفس دەبن و یا حالیان بە گشتی تێکدەجێ پیویستیان بە مانەوە دەبێت لە نەخۆشخانە ، حالەتەکان دکتۆرەکان دیاری دەکەن کێ بخەوینرێ و کێ بنێردرێتەوە ماڵ .
ئەوەی کە خۆت پێت دەکرێت بیکەی ئەویە :
کە پێویستە خۆت پاکوخاوین راگری و خۆت بپارێزی و دەوروبەریشت بپارێزی
خواردن و خواردنەوەی تەندروست بێ
هەوڵ بدەی سیستەمی بەرگری بە هیز بکەی بە خواردنی ڤیتامین و بە تایبەتی ڤیتامین سی .
دوورکەوتنەوە لە کەسانی نەخۆش و راگرتنی جوون بۆ سەردانی نەخۆش و تازییەو ئاهەنگ و یا شوینە قەلەبالغە کان
بە جدی وەرگرتنی نە خۆشی یە کە، وەبە گالتە وەرگرتنی ژیانی خۆت ئەندامانی خیزانەکەت دەخەیە مەترسی ، وەهیج زەروور نی یە نەخۆشیان کەی بە هۆی کەمتەرخەمیتەوە ، نە خۆشی یەکە قورسەو بە ئازارە ، پیویست ناکات ئەندامی خیزانت ئەو ئازارە بکێشن .
پابەند بوون بە رینماییە کانی تەندروستی و خۆپاراستنەوە ، بە کار هینانی دەست کێش و دەم پیچ لەو شوینانەی کە دەبێت بکرێت.
دانانی بەربەستی پلاستیکی لە نە خۆشخانە و سوپەر مارکێتەکان و بانك و شوینەکانی تر بۆ پاراستنی کارمەندان
وەکو ئەو وێنانەی خوارەوە
خوای گەورە هەموو لایەك بپارێزێ