Sunday, 17 November 2019
Monday, 21 October 2019
ریخۆڵە / کۆئەندامی هەرس
ریخۆڵە
ریخٶلە بەشێکە لە کۆئەندامی هەرس وە رٶلێكی گەورە دەبینێ لە ژیانی رۆژانەماندا ، ئەم ئۆرگانە لە لایەن زۆربەی خەلکی پشتگوێ خراوە
.
.
کرداری هەرسکردن چۆن روودەدات؟
بوونی سکچوون بۆ زیاتر لە ٢ هەفتە .
گۆڕینی پیسایی لە نێوان سکچوون بۆ قەبزی یا بە پێچەوانەوە .
سوود وەرنەگرتن یا نەبوونی کاریگەریی دەرمانەکانی قەبزی یا سکچوون لە سەرت .
سکچوون :
سکچوون حاڵەتێکە کە گەورەو بچووك جار جار تووشی دەبن ، جاری واهەیە لە ناکاو تووشی دەبن و کە ڕۆژێك یا ٢ ڕۆژ دەخایەنێ و دوای نامێنێ ،لە سەدا ٩٥ ی حاڵەتەکانی سکچوون ماوەکورتن و نامێنن .هۆکارەکانی تووشبوون بە سکچوون جیاوازن ، لەوانەیە بە هۆی خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بێ بە بەکتریا و ڤایرۆس.
Movicol powder, lactulose syrup, bisacodyl. دەرمانەکان دەست دەکەون بە شێوەی گیراوە ، بۆدرە، شاف و حەب
قٶڵۆن :
قۆڵۆن نەخۆشییەکە کە ئێستا زۆر بەر گوێمان دەکەوێ کە هەردوو جۆڕ ریخۆڵە ( باریکە وئەستورە ) دەگرێتەوە . لەوانەیە لای هەندێك کەس تەنها ریخۆڵە باریکە یا تەنها ریخۆڵە ئەستورە بێ دەش بێ هەردووکیان بێ .قۆڵۆن پێشی دەگوترێ شێوان لە جووڵەی گوێزەرەوەی ریخۆلە .شارەزایان دەڵێن کاتێك پەیوەندی نێوان ریخۆڵەو مێشك لاواز دەبێ یا دەپچڕێ ئەوا کێشەی قۆڵۆن دروست دەبێ .
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە :
ئازاری ناوسك ، پیسایی گۆڕینەوە لەنێوان سکچوون و قەبزی ، ئاوسانی سك ، بوونی غازات .
ئەمەش دووجۆڕە
Colitis ulcerosa ریخۆلە ئەستوورەو ریکە تووشبووە
Crohns یا هەموو ریخۆلە تووشبووە
هەوکردنی ریخۆڵە نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە ریخۆڵە ئەستورە بە تەواوی یا بەشێکی تووشی هەوکردن(ئیلتیهاب) دەبێ ، و روودەدات زیاتر لە تەمەنی گەنجی .
.
بە هیوای لەش ساغی و تەندروستی باش بۆ هەمووان
چیمە ن سماقوڵی ١٦ ئۆکتۆبەر ٢٠١٩ دانمارك
.
ئایا دەزانی کە لە سەدا ٨٠% بەرگری لەش بەندە بە ریخۆلەوە ، وە ریخۆڵە دابینی دەکات
.
ئایا دەزانی کە ریخٶلە بەرهەمهێنەرە بۆ سیراتۆنین ، کە بە هۆرمۆنی دڵخۆشێ ناسراوە
.
.ئینسان چەند دەربارەی ریخٶڵە ی زانیاری ڕاست و درەستی هەبێ ئەوەندە ىاشتر لە چۆنیەتی کار کردنی ریخۆڵە تێدەگات ، هەتا ئەو کاتانەی کە کار ناکات باشتر دەتوانێ بزانێ بۆ چی کار ناکات
.
لێکۆلینەوەکان سەڵماندوویانە کە لە هەر ٥ کە س ، یەکێك کێشەی ریخۆلەی هەیە ، زۆرینەی ئەوانەی کێشەیان هەیە، نایانەوێ باسی بکەن و نایانەوێ دەوروبەریان پێ بزانێ . بەڵام لەبەر گرنگی ریخٶلە پێویستە زیاتر تیشك بخرێتە سەر ئەم بابەتە و خەلکی زیاتر بایەخی پێبدەن
.
ریخٶلە چٶنە لە رووی دروستبوونیەوە ؟
ریخۆڵە خوڵقاوە بە شێوەی بۆرییەك کە درێژییەکەی ٨ م دەبی وە پێكهاتووە لە ٣ بەش، ریخٶلە باریکە ، ریخۆلە ئەستورە، رێکە کە بە کۆم کۆتایی دێت کە بەشی کۆتایی ریخٶلەییە
ناوەوەی ریخٶلە پانتایەکی هەیە کە پێ دەلێن پانتایی رووپۆشی ناوەوەی ریخٶڵە کە پەردەیەکی لینجە و شارەزایان دەڵێن کە بە قەدەر ساحەیەکی تۆپانێ دەبێ گەربێ و رابخرێت
.
ئەو پەردە لینجەیەیی کە ناوەوەی ریخۆڵەی پۆشکردووە گرنگییەکی تایبەتی هەیە ،کاری ئەم پەردەیە جگەلە هەڵمژینی ماددە خۆراکییە کان ، وەکو بەربەستێك کار دەکات کە رێگا نادات بەکتریا زیان بەخشەکان لە ریخۆڵەوە بچنە دەرەوەی.
ناوەوەی ریخۆڵە باریکە ناو پۆش کراوە بە پەردەیەکی لۆچدار ( یا نوشتاوەتەوە لە سەریەکتری ) ،ئەو پەردەیە وادەکات کە ڤیتامینەکان و ماددە خۆراکییەکان بمژرێن.ریخۆڵە لە جوڵە دایە وە رووی ئەو پەردەیە جوڵەکەی بەرەو ریخٶڵە ئەستورەییە، کە خۆراکی هاراو پاڵ دەنێت بەرەو ریخٶلە ئەستورە ،لە ریخٶڵە ئەستورە دا خۆراکی هاراو زیاتر دەکەوێتە ژێر پەستان و ئەوەی ماوەتەوە لە خۆراکی بەسوود هەڵدە مژرێت ، ئەوەی کە دەمێنێتەوە بەرەو رێكە پاڵدەنرێت کە پاشماوەی کرداری هەرسە و دەبێت لە ش خۆی لێ رزگار بکات و بکرێتە دەرەوە
. .
ریخۆڵە جووڵەیەکی رێکی هەیە ، کە هەست ثی نە کراوە .ئەم جووڵەیە بە هٶی ماسولکەکانوەیە کە لە دیواری ریخۆڵەن وە کە گرژ دەبنەوە جووڵەیەك دەدەن بە ریخۆڵە لە شێوەی جووڵەی کرمە .ئەم جوولەیەیی کە لە ئاکامی گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسولکەکانەوە روودەدات و پاڵ بە خۆراکی هاراو دەنێت لە بە شێكی ریخٶڵە براوات بەرەو بەشەکەی کەی تاکو دەگاتە کۆم و لەوێشەوە بۆ دەرەوە.
کرداری هەرسکردن چۆن روودەدات؟
ریخۆڵە ڕۆژانە هەڵدەستێ بە کارێکی زۆر گرنگ ، ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە ئێمە ڕۆژانە دەیانخەینە دەمەوە ، کۆئەندامی هەرس دەیان گٶرێت بۆ ماددە خۆڕاکی هاراو .ریخٶڵە دەتوانێ ماددەی خۆڕاکی لە پاشەڕۆ جیاکاتەوە .ئەم کردارەش بە تەواوی دەبینرێت لە هەڵمژینی ماددە خۆڕاکییە کان و کردنە دەرەوەی پاشەڕۆ دا
.
کرداری هەر س هەر لە دەمەوە دەست پێدەکات ، دەم لیکی تێدایە و خۆڕاك تێکە ڵ دەبێ بە لیك لاکاتی جوویندا .وە هەر لەو کاتەشەوە هەست بە تامی خۆڕاك دەکرێت ،دوایی هارینی خۆڕاك بە هۆی ددانەوە ، خۆراکی ووردکراو قووت دەدرێت . لە ڕێگایی قورگەوە (سورێنچك) دەگات بە گەدە ( ماعیدە)، گەدە وەکو توڕەگەیەك کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژەمە خۆڕاکە خوڕاوە، لە گەدەدا خٶڕاك تێكەڵ دەکرێت بە ترشی گەدە ، کە خٶڕاك زیاتر شی دەبێتەوە ، گەدە هەموو خۆڕاکەکە بەیەکجار پاڵ نانێت بەرەو ١٢ گڕێ، بەڵکو بەش بە ش پاڵی پێوە دەنێت ، لە ١٢ گرێدا رژێنەکانی جگەر و پەنکریاس تێكەڵ بە خواردنی هاراو دەبن زیاتر شیدەکەنەوە و لەوێشەوە پاڵدەنرێ بەرەو بەشی دواتر لە کۆئەندامی هەرس
.
هەر لە ریخٶڵە باریکەوە دەست دەکرێ بە هەڵمژینی ماددە خۆڕاکییە کان بە هۆی ئەو مەمیڵانەی کەلەسە ۆەردە لینجەکەی ناو پۆشی ریخٶڵەن .خۆڕاکی هەڵمژراو لە ریخٶڵە دەدرێت بە سووری خوێن ، بە هۆی خوێن دەگوازرێتەوە بۆ ئۆرگانەکان و بەشەکانی کەی لەشەوە .خوێن خٶڕاك دەگەیەنێ بە بەشە هەرە بچووکەکانی لەش کە خانەیە ، لە خانەکاندا خۆڕاکی هەلمژراو دەگۆڕدرێت بۆ ووزە .ئەو ووزەیەش ئێمە بەکاریدەهێنین بۆ ئەنجامدانی کاروباری ڕۆژانەمان
.
بٶ چی هەندێك کەس دوای نانخواردن هەست بە سەرما دەکەن ، بەتایبەتی لە ڕەمەزان دا زیاتر هەستی پێ دەکرێ ؟
چونکە لەش خوێنێکی زۆر بەکار دەهێنێ لە کرداری هەرس دا ، چٶن ؟ کە خۆڕاك دەگاتە قۆناغی هەڵمژین ئەوا لەش پێویستی بە خوێن دەبێت بۆ گواستنەوەی ماددەی خۆڕاکی لە ریخٶڵە وە بۆ بەشەکانی کەی لەش.ئەو خوێنە ی کە لە پێستە و لە شوێنی کەیە کە کارەکانیان دەتوانن دوا بخەن بۆ کاتێكی کە دەگەڕێنرێتەوە بۆ دەوری ریخۆڵە . وە رێژەی خوێن لە پێست دادەبەزێ وە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش و گرژبوونی موولولەکانی خوێن لە پیستدا و وە موو چرکە هەست پێ دەکرێت ، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە سەرما و لەرزین
.
سەرەتا پڕۆسەی هەرس بە خێڕایی ئەنجام دەدرێ ، بەڵام لە ریخٶڵە ئەستورەدا پڕۆسەکە هێواش دەروات بەرێوە ، کاری ڕیخۆڵە ئەستورە هەڵمژینی ئاووخوێ ییەکان و پاشماوەی ماددە خۆراکییەکانە کە لە بەشەکانی کە هەڵنەمژڕاون . دوای هەڵمژین پاشماوە کە پاڵدەنێ بەرەو بە شی دوای خؤی،پاشماوەکە گەر تەڕ بێ ئەوا فرێدانی ئاسانتر دەبێ ،گەر ووشك بێ ئەوا کەسەکە زەحمەت دەکێشێ بۆ فرێدانی کاتی سەرئاوکردن .بۆیە پێویستە ئینسان ئاو زۆر بخواتەوە رۆژانە ، وە شارەزایان خەمڵاندویانە کە هەر کەسێك لە ئێمە دەبێت بە لایەنی کەم ٨ پەرداخ ئاو بخواتەوە رۆژێ ، تاکو لەش کارەکانی خۆی ئەنجام بدات
.
کە پاشماوە گەیشتە بەشی کۆتایی کۆئەندامی هەرس ، ریخٶڵە ئاماژە دەنێرێتبۆ مێشك کە ئاماددەیە بۆ فرێدان .وە مێشك کەسەکە ئاگادار دەکاتەوە کە کاتی سەرئاو کردنە . زۆر گرنگە ئەو کارە بکرێت وە ئەو زبڵە فرێ بدرێ وە دوا نەخرێت بۆ کاتی کە ، چونکە مانەوەی کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە . لاوازی لە پەیوەندی نێوان مێشك و ریخٶڵە یا نەمانی پەیوەندییەکە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کێشە و نە خۆشی ریخۆڵە
ریخۆڵە ئۆرگانێکی سەرسورهێنەرە : ئەوەی ناسراوەو زۆربەمان دەیزانین کە کاری هەرە گەورەیی ریخٶڵە کرداری هەرس کردن و هەڵمژینی ماددە خۆڕاکییە هەر سکراوەکان. شارەزایان دەڵێن کە ریخۆڵە ئۆڕگانێکی زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە زانراوە تاکو ئێستا دەربارەی ، دەڵێن کە پەیوەندییەك هەیە لە نێوان بەکتریاکانی ناو ریخۆڵە لەگەڵ هەریەك لە سیستەمی دەمار ،سیستەمی بەرگری لەش و سیستەمی هۆرمۆنەکانی لەش. ئەم بابەتانە ئاڵۆزن و باسێکی زۆری دەوێت ، وە زانایان لە کارکردندان لە سەرانسەری جیهان تاکو لەو پەیوەندییە تێبگەن و زیاتری دەربارە بزانن
.
هەموو کەسێك پیویستە بزانێ کە ریخۆڵە یا کۆئەندامی هەر س بە گشتی زۆر گرنگە بۆ تەندروستیمان ، هەبوونی کۆئەندامێکی هەرسی تەندروست وئیشکەر بە ڕێکی ، ئەنجامەکەی بە دڵنیاییەوە لەشێكی ساغ و چالاك دەبێ
.
زانایان گەیشتوونەتە ئەوەی کە ئەو بەکتریایانەی کە لە ریخۆڵە دا هەن و کاری هەڵوەشاندنەوەی خۆڕاك دەکەن ،پەیوەندیان هەیە بە زۆر نەخۆشی و حاڵەتەوە ، وەکونەخۆشێ دڵ ، قەڵەوی ، شەکرە و خەمۆکی .هەر یەکێك لە ئێمە لە شی واخوڵقاوە کە جیاواز بێ لەلەشی ئەوەی ترەوە ، هەر وەها رێژەی بەکتریاکان و جۆرەکانیان لە ناو ریخٶڵە دا جیاوازە لە کەسێك بۆ کەسێكی کەوە .
پەیوەندی مێشك و ریخۆڵە :ریخۆڵە دەماری سەربەخۆی هەیە لە کارکردندا ، ئەو دەمارانە تەنها ئەو کارانەئەنجام دەدەن کە پەیوەندی بە ریخٶڵەوە هەیە . واتە دەمارەکان تایبەتمەندیان وەرگرتووە ، هەتا ئێستا زانیاریی تەواو لە بەر دەست دانی یە
سەبارەت بە دەمارە خانەکانی ریخۆڵە .روونکردنەوەش بۆ ئەم بابەتە بۆ نموونە ، دەتوانڕێ پارچەیەك لە ریخۆڵە ببردرێتەوە بە بێ ئەوەی هەست بە ئازارێكی زۆر بکرێت ، لە هەمان کاتدا بیرکردنەوە و هەستە دەروونییەکان کاریگەریی هەیە لە سەر دەمارەخانەکانی ریخۆڵە ،حاڵەتە دەروونییەکانی کە ئێمە دەریان دەبرین بە چەند دەستەواژەیەکەوە وەکو دەستەواژەی هەناوم ئارامە ، یا ناوسکم ئارامە یا ئارام نی یە ، یا هەست دەکەم کە تەواو نیم ، کاتی قەڵەقی و نائارامی تووشێ سکچوون یا قەبزی دەبین ، یاخود زوو زوو چوونە سەرئاو کاتی نائارامی و ترس ، ئەمانە هەمووی ئەنجامی پەیوەندی دەمارەخانەکانی ریخۆڵەیە بە مێشك و ئەندامەکانی ترە وە
.
کەواتە مێشك وریخۆڵە بەردەوام لە پەیوەندی دان بە هۆی ئەو دەمارە خانانەی کەلە دیواری ریخۆڵە دا هەن و ئاماژەکان دەگوازنەوە لە ریخۆڵە بۆ مێشك و بە پێچەوانەشەوە
.
بەکتریاکانی ناو ریخٶڵە ولەش
هەر لەو چرکەییەیکە لە دایك دەبیین ، ئەوا بەکتریاکان دەست دەکەن بە گواستنەوە لە لەشی دایکەوە بۆ کۆرپەڵەو وە دوایش لە دەوروبەرەوە وەریاندەگرین ، واتە لەو ژینگەیی کە تیدا دەژیین .بەکتریاکان دەست دەکەن بە دروستکردنی پەیوەندێکی باش لە نێوان خۆیان وخانەکانی لەش .شارەزایان دەڵێن ئەو منداڵانەی کە بە رێگایی سروشتی لە دایك دەبن رێژە و جۆری بەکتریایان زیاترە لەوانەی کە بە نەشتەرگەری لە دایك دەبن ، کەواتە سیستەمی بەرگری لەشی کۆرپەی تازەبووی بە رێگای سروشتی بەهیزترە لەوانەی بە نەشتەرگەری لەدایك دەبن
.
لە ریخۆڵە دا بلیۆنەها بەکتریای سوودبەخش هەیە کە پێ یان دەگوترێ "میکرۆبییؤمیت"، کە زیندەوەری ووردی زۆر بچووکن و بە چاو نابینرێن وە کێشیان لە ریخۆڵە دا ١،٥ کیڵۆ دەبی وە بەلای کەمی ٥٠٠چەشنی جۆراجٶرن. بەکتریاکانی ریخۆڵە وەسف دەکرێن لە کارکردندا بە کارگەییەکی کیمیاویی ، بە کتریاکان کار دەکەن لە سەر هەڵوەشاندنەوەی خۆڕاك بۆ ماددە بنەڕەتییەکان ، سوود بە لەش دەگەیەنن و یارمەتی لەش دەدەن لە زۆر پرۆسە دا وەلەهەمان کاتدا بەشدارن لە پرۆسەکانی بەرهەمهێنان وەکو ڤیتامینەکان ، وە هەروەها لەشیش دەپارێزن لە نەخۆشی و فایرۆس
. .
لە ڕابردوودا زانایان نەیانتوانییوە زۆر بزانن لە سەر بەکتریاکانی ریخۆڵە چونکە بە سروشتی خۆیان بەکتریاکان لە شوێنی تاریك دەژیین وە بەرگەی هەوا ناگرن ، بٶیە نەتوانراوە لە تاقیگەدا لێکۆلینەوەی لە سەر بکرێت ، بەڵام لەم سەردەمەدا و دوایی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا دەرفەتەکان فراوانتربوون بۆ لێکۆلینەوە و بەرهەمهێنانیان، وە نموونەش " پڕۆبایۆتیك "کە بە شێوەی کەپسوڵ و قەترە لە دەرمانخانەکان دەست دەکەوێ
. .
بەهێزکردنی ریخۆڵە :
بوونی بەکتریایی باش لە ریخۆڵە دا شتێکی ناوازەیە بۆ هەر مرۆڤێك ، بوونی رێژەیەکی زۆر و جۆری زۆر لە بەکتریادا لە ریخۆڵەی هەر کەسێك مانای هاوسەنگی و تەندروستییەکی باش دەگەیەنێ .باشترین شت کە تۆ بیکەیت بۆ ریخۆڵەت پێدانی خۆڕاکی تەندروست و جۆڕاوجۆڕە لەگەڵ خۆڕاکی دەوڵەمەند بە ریشاڵ ( فایبەر)، چونکە خۆڕاکە جۆڕاوجۆڕەکان بەکتریا جۆڕاوجۆڕەکانیکە ناوەوەی ریخٶڵەیان پۆشکردووە بە هێز دەکەن
.
هەندێك دەرمان بەکتریاکان لە ناو دەبات وەکو خواردنی دەرمانەکانی دژە هەوکردن کە ناسراون بە" ئەنتی بایۆتیك " ، ئەم دەرمانانە بەکتریاکانی ناو ریخۆڵە دەشێوێنن و هەندیکیان لەناو دەبەن .رێژەی لەناوبردنیان دەگەرێتەوە بۆ جۆری و بە قەوەتی دەرمانی ئەنتی بایۆتیکەکە، چونکە ئەنتی بایۆتیك ناتوانێ بەکتریایی زیان بەخش لە سوودبەخش جیاکاتەوە ،هەردووکیان لەناو دەبات . مەبەست لە دەرمانەکانی ئەنتی بایوتیك لە ناوبردنی بەکتریایی زیانبەخشە و ئەوانەی کە تووشی نە خۆشیمان دەکەن .لە ناوبردنی بەکتریاکان کاریگەری لێدەکەوێتەوە کە لە شێوەی بۆ نموونە سکچوون ، ئازاری ناوسك و بێ هێزی سیستەمی بەرگری دەردەکەوێ . بۆیە پێشنیار دەکرێ بۆ ئەوانەی کە عیلاجیی بۆ ئیلتیهاب وەردەگرن ، پێویستە ماستی سروشتی زیاتر بخۆن لەو ماوەیە یا حەبی پڕۆبایۆتیك بەکار بهێنن لە و ماوەیە دا . زانایان دەلێن دوایی هەر دژە هەوکردنێك ئەوا ریخۆڵە هاوسەنگی بەکتریاکانی لەدەستدات وە دوایی ٦ مانگ ئەوجا دەگەرێتەوە سەر باری سروشتی خۆیی
.
حەبی پرۆبایۆتیك جی یە ؟ : بریتی یە لە بەکتریای سروشتی کەلە هەمان جۆری ئەو بەکتریایانەیە کە لە ریخۆڵەماندا هەن .بەکتریاکان لە تاقیگەدا چاندراون و بە خێوکراون لە بارودۆخێکی گونجاودا وە دوای کڕاون بە کەپسوڵ و قەترە و پۆدرە . چۆنییەتی بەکارهێنانی پڕۆبایۆتیك : ١ بۆ ٢ دانە دەخوڕێت رۆژانە ، وەنابێت لە گەڵ دەرمانەکانی دژە هەوکردن لەیەك کاتدا بخورێت بەلکو دەبێت لە نێوانیان دا سەعاتێك و نیو بۆ دوو سەعات مەودا هەبێ .بۆ نموونە گەر دەرمانی ئیڵتیهابەکەت ٣ ژەمەبوو واتە بەیانیان ، نیوەڕٶ، ئێوارە ، ئەوا پرٶبایۆتیکەکە پێشخەوتن بخۆ ، بۆ چی گەر بەیەکەوە بخورێ سوودی نابێت چونکە دەرمانی ئیڵتیهاب بەکتریاکان دەکوژێ وە پڕۆبایوتیکەکە خواردنی بەکتریای سوود بەخشە ، دەرمانەکە دەیان کوژێ و سوودی نا بێت ، بٶیە پێویستە لەنێوان حەبی ئیڵتیهاب و حەبی پڕٶبایۆتیك ١،٥ کاتژمێر بۆ ٢ کاتژمێر هەبێ تاکو سوود لە هەردوولا وەربگیرێ
.
چۆن بزانم کە حالی ریخۆڵەم باشە ؟
پێویست ناکات نیگەران بی لە رێگای سەرئاوکردن دەتوانی بزانی حاڵی ریخۆڵەت چۆنە . سەرئاوکردنت دەبێ رێك بێت یانی ڕۆژانە یا ٢ ڕۆژ جارێك بە سروشتی دادەندرێ لەوە زیاتر یا کەمتر بوو ئەوا سروشتی نی یە.
.
پیسایی زۆری و کەمی یا ڕەنگەکەی ، دەگەرێتەوە بۆ ئەو جۆڕە خۆڕاکانەی کە خوراون
.
کەی پێویستە بچیتە لای دکتۆر ؟ . پێویستت بە دکتۆر و پشکنینە لەم حاڵاتانەی خوارەوە
گۆڕینی پیسایی لە نێوان سکچوون بۆ قەبزی یا بە پێچەوانەوە .
سوود وەرنەگرتن یا نەبوونی کاریگەریی دەرمانەکانی قەبزی یا سکچوون لە سەرت .
کاتی گۆڕینی ڕەنگی پیسایی بۆ ڕەش ، یا بوونی خوێن لە پیساییدا ، یاخود بوونی کێـم و ڵینجی تیایدا .ئەو نیشانانە مەترسیدارن و نا بێت پشتگوێ بخڕێت
.
ئەو خاڵانەی سەرەوە نیشانەن بۆ نەخۆشی و لەوانەیە نەخۆشی ترسناکیش بن بۆیە پێویستە یەکسەر بەدوای چارەسەر و پشکنین بگەرێی لای دکتۆری پسپۆر
.
نەخۆشییە باوەکانی ریخۆڵە
سکچوون حاڵەتێکە کە گەورەو بچووك جار جار تووشی دەبن ، جاری واهەیە لە ناکاو تووشی دەبن و کە ڕۆژێك یا ٢ ڕۆژ دەخایەنێ و دوای نامێنێ ،لە سەدا ٩٥ ی حاڵەتەکانی سکچوون ماوەکورتن و نامێنن .هۆکارەکانی تووشبوون بە سکچوون جیاوازن ، لەوانەیە بە هۆی خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بێ بە بەکتریا و ڤایرۆس.
گرنگترین شت کە بکرێت لە حاڵەتی سکچوون خواردنەوەی ئاوە یا شڵەمەنی یە ، تاکو ئەو شڵەمەنیانەی کە لەش لە دەستیان دەدات بە هۆی سکچوون شوێنەکەیان پڕ بکڕێتەوە . دەتوانڕێ گیراوەی ئاو وخوێ و شەکر دروست بکرێ و کەم کەم لێبخورێتەوە کاتی سکچوون
.
ئەم گیڕاوەیە لە دەرمانخانەو ونەخۆشخانەکانیش هەن و دەتوانرێ لە وێ بکردرێ بۆ ئەوانەی خۆیان شارەزاییان نی یە لە دەرمان و گیراوە
.
گرنگ ئەوەیە کە کەسی تووشبوو بە سکچوون تووشی ووشکبوون نەبێ ، وە هەر خۆڕاکیکێش کە ئارەزووی دەکات با کەم کەمی لێبخوات .دەشتوانڕێت دەرمانی سکچوون بە کار بێت کە لە دەرمانصانەکان دەست دەکەوێ بە مەرجێك سکچوونەکە ئاسایی بێت و خوێن و کێـم و لێنجەیی لەگەڵ نە بێ .نموونەی دەرمانی وەستێنەری سکچوون کە ناوە زانستییەکەی
loperamidhydrochlorid
دەرمانی وەکو پرۆبایٶتیك کاریگەری ریگە گرتن و خۆپاراستنی دەبێت
.
گەر سکچوونەکە لە ٣ رۆژی تێپەڕاند و چاکبوونەوە بەدینەکرا ئەوا پێویستە کەسەکە سەردانی دکتٶر بکا و پشکنینی گونجاو وپێویستی بۆ ئەنجام بدرێت
.
قەبزی:
کاتێك کە ریخۆڵەکانت باشن و هیچ کێشە و نەخۆشی یەکیان نی یە وخواردنیش دەخۆیت ڕۆژانە ، ئەوا دەبێ سەرئاویش هەبێ ڕۆژانە کە نە شڵ بێ و نەڕەق ، ئەوە پێ دەگوترێ حاڵەتی ئاسایی.
.
گەر هاتوو پیساییەکە لەو حاڵەتانە بوو ، ڕەق بوو ، زەحمەت بوو هاتنە دەرەوەی ، یا هەستت کرد بە تەواوی بەتاڵت نەکردووە، سەرئاوکردنت ٢ جار بوو لە هەفتەدا یاخود کەمتربوو ئەوا پیویستە بزانی کە حاڵەتیكی سروشتی نی یە و حاڵەتی قەبزییە .
زۆربەی خەڵکی کە گۆڕانکارییە کاتییەکان لەژیانیاندا روودەدەن وەکو سەفەرکردن ، رۆژووگرتن ، کەوتن لە ناوجێگا بە هۆی نەخۆشی، رووداو ، یا نەشتەرگەری ، ئەنجامدانی کاری قورس ، ئەنجامدانی وەرزشی توند، یا حاڵەتی کتوپڕی کە دەبێتە هۆی گۆڕینی هەڵسوکەوت ئەوا تووشی قەبزی کورت خایەن دەبن.
.
منداڵی ساوا تووشی قەبزی دەبێ لە بەر کەمی چوڵەیی و نەکامی ئەندامانی و یاخود لێ نەکەوتنی شیر. بۆ منداڵی ساوا دەتوانرێ دەرمانی گیراوەی بە ناوی " لاکتۆلۆزە " بە کار بێت و زیان بە منداڵەکە ناگەیەنێ، منداڵ نا بیت کاتی سەر ئاو کردن قەوەت بکات چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ریخۆڵە و کێشەی تر
.
منداڵی هەراش لە تەمەنی چوون بۆ قوتابخانە بە تایبەتی لە پۆلی ١ سەرەتایی دا تووشی قەبزی دەبن ، چونکە مەکتەب بۆ منداڵەکە شوێنێکی نوێ ییە و ڕانەهاتووە لە سەر رٶتین و کاتەکانی پشوو و نٶرەگرتن بۆ سەرئاو، زۆر جار هەیە منداڵ ناتوانێ نۆرە بگرێو خوڵقی نٶرە گرتنی نی یە ، بۆ یە هەندێك منداڵ خۆی دەگرێ تاکو دەچێتەوە ماڵ. ئەمەش دەبێتە هۆی قەبزی . بۆیە گرنگە دایك و باوکان ئەوە بۆ منداڵەکانیان روون کەنەوە کە گرنگە بچنە سەرئاو نابێ خۆبگرن وە رێنمایی منداڵەکانیان بکەن چ بکەن و چۆن هەڵسوکەوت بکەن
.
ئەم حاڵەتانەی سەرەوە هەمووی حاڵەتی کورت خایەنن کە هەڵومەرج لە بار بوو ، قەبزی یەکە نامێنێ.
بۆ ڕێگەگرتن لە قەبزی ونەهێشتنی دووبارە بوونەوەی پێویستە ئەمانە بکرێ
:
ریخٶڵە پێویستی بە خۆڕاکە ڕۆژانە ، خۆڕاکی دەوڵەمەند بە ریشاڵ تاکو کار بکات، بۆیە پێویستە خۆڕاکی جۆڕاوجٶر بخوڕێت وەلە کاتی ژەمە دیاریکراوەکان بێت ، دەبێت دوورکەوێنەوە لە زۆر خواردن و بەردەوام دەمان بجولێ ، ئەندامەکانی لەشیش پێویستیان بە پشووە. بۆ یە خواردنی خۆڕاك بە پێ ژەمەکان بێ باشتر و تەندروست ترە.
.
ریخٶڵە بۆ کردارەکانی هەرس کردن ، هەڵوەشانەوە ، هەڵمژین و کردنە دەرەوەی پاشماوە پێویستی بە ئاوە .بۆ یە ڕۆژانە ئاو بخۆوە ، بەلایەنی کەم ٨ پەرداخ ئاوت پیویستە تاکو ریخۆڵە ت و لەشت کارەکانی ڕۆژانەی ئەنجام بدات .کەسانی بە ساڵاچوو ئەو بڕە ئاوە ناخۆنەوە بۆ یە قەبزی لەناویاندا زۆرە
.
بۆ ئەوانەی دەرمانی قەبزی بە کار دەهێنن ئەوا دەبێت شڵە مەنی لە نێوان ١،٥ بۆ ٢ لیتر ڕۆژانە بخۆنەوە تاکو دەرمانەکان کاریگەرییان هە بێ ، خۆی گەر کەسەکە توانی ئەو بڕە ئاوە یا شڵەمەنییە بخواتەوە ئەوا کێشەی قەبزی نابێت . دەتوانن نەعناع ، رێحان ، لیمۆ یا هەر میوەیەکی کە وەکو سێو پارچەیەکی بخەرە ناوە دەوڵکەی ئاوەوە بۆن و تامی ئاوەکە خۆش دەکاتو ئارەزووی خواردنەوە زیاد دەکات . چای و قاوەش هەر شڵەمەنین
.
جوڵەی ڕۆژانە : جووڵەی بەدەنی گرنگە وەکو ڕۆیشتن بە پێ، مەڵەوانی ، پاسکێل سواری ، جووڵە یارمەتیدەرە کە لەش باشتر کار بکات و چاڵاك بێ ، وە قەبزی ناهێلێت، زۆر دانیشتن دەبێتە هۆی قەبزی و مایسیری
.
سەرئاوکردنی رێك وپێك: پێویستە خووی ڕۆژانە هەبێ بۆ سەرئاوکردن ، ئەرکی دایك و باوکەکانە کە هەر لە منداڵییەوە فێربکرێن کە بەیانیان لە خەو هەڵسان سەرئاو بکەن ، دەستو چاو بشۆن و ددان بشۆن .وە هەر کە لەشت ئاماژەی کرد کە کاتی سەرئاوە پێویستە سەرئاو بکرێ و تاخیر نە کرێ. چونکە ئەمە زبڵدانی لەشتە و دەبێت بەتاڵ بکرێ وە مانەوەی ئەو زبڵە دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆش و زیان بە لەش دەگەیەنێ ، دەبێت منداڵەکان وا تێبگەیەنرێن
.
ریخۆلە خەبەر دەدات کە کاتی سەرئاو و فڕێدانی پاشەڕۆ هاتووە ، گەر کاتەکە گونجاو نەبوو و دوا خڕا ، ریخٶڵە پەیامەکەتی پێ دەگات و پاشەرۆکە دەهێلێتەوە
.
گەر ئامۆژگارییەکانی سەرەوە سوودی نەبوو ، پێویستە دەرمان بەکار بێت، دەرمانەکانی قەبزی جۆریان هەیە بە گوێرەی تەمەن و حاڵەت دەدرێت بە کەسی قەبز . نموونەی هەندیك دەرمان Movicol powder, lactulose syrup, bisacodyl. دەرمانەکان دەست دەکەون بە شێوەی گیراوە ، بۆدرە، شاف و حەب
قٶڵۆن :
قۆڵۆن نەخۆشییەکە کە ئێستا زۆر بەر گوێمان دەکەوێ کە هەردوو جۆڕ ریخۆڵە ( باریکە وئەستورە ) دەگرێتەوە . لەوانەیە لای هەندێك کەس تەنها ریخۆڵە باریکە یا تەنها ریخۆڵە ئەستورە بێ دەش بێ هەردووکیان بێ .قۆڵۆن پێشی دەگوترێ شێوان لە جووڵەی گوێزەرەوەی ریخۆلە .شارەزایان دەڵێن کاتێك پەیوەندی نێوان ریخۆڵەو مێشك لاواز دەبێ یا دەپچڕێ ئەوا کێشەی قۆڵۆن دروست دەبێ .
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە :
ئازاری ناوسك ، پیسایی گۆڕینەوە لەنێوان سکچوون و قەبزی ، ئاوسانی سك ، بوونی غازات .
هۆکاری تووشبوون بە تەواوەتی نەزانراوە بەڵام گۆڕانێك روویداوە لە ریخۆڵە . ئەم نیشانانەی سەرەوە لە هەر کەسێك هەبوو پێویستە پشکنین بکات لای دکتۆرێکی پسپۆڕ
.
قۆڵۆن ریخۆڵە ئەستورە درێژ خایەنە ، بەڵام ناوەناوە نیشانەکان بزر دەبن بۆ ماوەیەك وە دوایی دیسان دەڕدەکەونەوە .دەردەکەوێ بەتایبەتی لەوکاتانە زیاتر بۆ نموونە کاتی تاقی کردنەوە کان ، ماندووبوون ، ترس و خەمۆکی وە لای هەندێك کەس کاتی خواردنی هەندێك جۆڕ خواردن کە کار لە ریخۆڵە دەکات
.
هەتا ئێستا دەرمانی تایبەت بە چارەسەرکردنی یەکجاری قۆڵۆن نی یە ، دەرمانەکان بۆ لابردنی نیشانە هەست پێکڕاوەکانە وەکو لابردنی سکچوون ، قەبزی ، و ئازار هەتا دوایی
.
ئەوانەی ئەو جٶڕە نە خۆشییەیان هەیە پیویستە ئاگاداری ریخۆڵەیان بن ، وە سیستەمی خۆڕاكیان بگۆڕن وە پارێزی بکەن ، ئەو خۆراکانە نە خۆن کە دەبێتە ووروژاندنی ریخۆڵە ، ڕۆژانە بجووڵینەوە ، ئاوێكی زۆر بخۆنەوە ، سەرئاوکردنی رێك و پێك بکەن . ئەم کارانە هەموو ی یارمەتیدەرن بۆ تێپەڕاندنی حاڵەتەکە بە ئاسانی و ریخۆڵە بە دوور دەبێ لە ووروژاندن وە سەرهەڵدانی نیشانەکان
.
نەخۆشی ریخۆڵەی هەوکردوو:ئەمەش دووجۆڕە
Colitis ulcerosa ریخۆلە ئەستوورەو ریکە تووشبووە
Crohns یا هەموو ریخۆلە تووشبووە
هەوکردنی ریخۆڵە نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە ریخۆڵە ئەستورە بە تەواوی یا بەشێکی تووشی هەوکردن(ئیلتیهاب) دەبێ ، و روودەدات زیاتر لە تەمەنی گەنجی .
هۆی هەوکردنەکە نەزانراوە ، وە دەڵێن کە سیستەمی بەرگری هێرش دەکاتە سەر خانە و شانەکانی ریخۆڵە ی خۆی دەبێتە هۆی هەوکردن
.
نیشانەکانی هەردوو جۆڕ لەیەك نزیکن : ئازاری ناوسك ، سکچوون ، سکچوونی خوێناوی ، کێش دابەزیین ، بێ هێزی ، بوونی تا .لای هەندێك کاردانەوە دەبینڕێ لە چاو ، پێست، جومگە
.
بۆ دۆزینەوەو دەستنیشانکردنی هەر کامەیانە پێویستە پشکنینی زۆر بکرێ ، تاکو بزانرێ کامە جۆریانە .
توندوتێژی و دەرکەوتنی نەخۆشییەکە لە کەسێکە وە بۆ کەسێك جیاوازە ،کاتێك کە نەخۆشییەکە لێ توند دەکات لەوانەیەکەسەکە ١٠ جار سەرئاو بکات بەسکچوونی خوێناوی ، لەگەڵ ئازارێكی زۆری ناوسك لە ڕۆژێکدا
.
نەخۆشییەکە دەتوانرێ کۆنتڕٶڵ بکرێ بە هۆی دەرمانەوە ، دەرمانەکان رێگریدەکەن لە توندکردن و زوو زوو سەرهەڵدانەوە ، دەرمانەکان هەوکردنەکە و نیشانە هەستپێکراوەکان لا دەبات
.
کاریگەری دەرمانەکان لە سەر کەسەکان جیاوازە بۆیە دەبێت تاقی بکڕێنەوە ، هەتا کە سەکە دەگاتە بەو دەرمانەی کە گونجاوە بۆیی و لێدەکەوێ ، دەبێت نەخۆش ئاگاداری خۆراك و خواردنەوە بێ ، ئەو خواردنانە بخوات کە ریخۆلە ئارام دەکات ، ئاو خواردنەوە ش لە بیر نەکرێت.
بە هیوای لەش ساغی و تەندروستی باش بۆ هەمووان
چیمە ن سماقوڵی ١٦ ئۆکتۆبەر ٢٠١٩ دانمارك
Tuesday, 2 July 2019
چۆن دهزانیت که لهشت کالسیوم ی کهم نی یه ؟
چۆن دهزانیت که لهشت کالسیوم ی کهم نی یه ؟
کالسیوم یهکێکه له توخمه گرنگهکان که لهش ناتوانێت وازی ڵیبهێنێت، کهسی ئاسایی نزیکهی 1 کیلۆ کالسیومی له له شدا ههیه، که به رێژهی 99 % کالسیوم له ئێسك دایه وه بهشهکهی تر ی له خۆێن دایه. ، بهڵام ئێمه چۆن ئهتوانین بزانین که له ش چهندی پێویسته له کالسیوم وه چۆن دابین دهکرێت ؟
کالسیوم توخمهکی بنیاد نهره له لهش دا شان به شانی ههر یهكه له توخمهکانی مهگنیسیوم و فۆسفۆر .ئهم توخمانه یه هێزدهبهخشنه شانهکانی ئێسك، کاری کالسیوم به هێزکردنی ئێسکەکانی لهش و ددانه ، وه ههروهها گرنگی ههیه بۆ دهماره خانهکان " اعصاب" و توانای گرژبوونی ماسولکه کان .
سهرچاوهکانی کالسیوم :
شیر و بهرههمهکانی 41% کالسیومی تیدایه ، پهنیر 19% کالسیوم دهدات ، خواردنهوهکان 16 % ، نان و دانهوێله 8 % ، سهوزه 4% ، میوه 3% ، پهتاته و کۆشت و ماسی و هێلکه و شهربهت ههر یهکهیان 1% دهدهن ، شهکر و شیرنهمهنی یهکان 4% دهدهن . کامه لهم سهرچاوانه باشترین کالسیومان دهداتی که لهش سوودی لێوهردهگرێت زیاتر له سهرچاوهکانی تر ، ئهوا زانایان دهلێن ئهو کالسیومهی که سهر چاوهکهی شیر و بهرههمهکانی یهتی باشترینیانه ، له ش زیاتر سوودی لێدهبینێت .
دهبێت ههر یهك له ئێمه چهند کالسیومی پێویست بێ بۆ دابین کردنی پێداویستی رۆژانهمان له کالسیوم ؟ بڕی پێشنیار کراو وهك خوارهوهیه :
منداڵ2-5 ساڵ: دهبێت 600ملگرام کالسیوم وهربگرێت رۆژانه .
منداڵ 6-9 ساڵ : 700ملگرام وهربگرێت بۆ دابین کردنی پێوستی رۆژانه .
منداڵ 10-17 ساڵ : 900 ملگرام کالسیوم وهربگرێت بۆ دابین کردنی پێویستی رۆژانه .
ژن یا پیاو له سهرهوهی 18 سالی : 800 ملگرام ڕؤژانە.
گەورە لهگهل بوونی نهخۆشی ئێسك " هشاشه العضام " ئهوا دهبێت 1200-1500 ملگرام کالسیوم وهربگرن رۆژانه .
بۆ به ساڵا چوان :
به ساڵاچوان پێویستیان به کالسیومه چ ئافرهت بێ یا پیاو ، چونکه لهشیان له قۆناغی گهشه نهماوه چۆته قۆناغی دارووخان و چاککردنەوە ، کالسیومیان پێویسته تا پاریزگاری بکەن له و خانه ئێسکانهی که ههن وهكو خۆیان بهێلنەوە وه دانهروشێن، بهتایبهتی لای ئافرهتان .. هە ر لە تهمهنی 45 ساڵی بهسهرهوه له شی ئافرهت کهم تر هۆرمۆنی ئافرهتی کە ناسراو به ئیسترۆجین دهردهدات . ئیسترۆجین کاریگهری ههیه له سهر ئێسك، و نهمانی یان کهم بوونی ئهم هۆرمۆنه دهبێته هۆی ڵاوازی ئێسك . بۆ یه بۆ به ساڵاچوان پێشنیار دهکرێت که کالسیوم وهر گرن به شێوهی حهب که له صیدهلی یهکان دهست دهکهوێت تا بهتهواوی دڵنیا بن که بری پێویست وهردهگرن وه پێداویستی رۆژانهی لهشیان دابین دەکەن ، چونکه ناتوانرێت به دڵنیا بزانرێت که بری ێیویست لە کالسیوم له خۆراك داهەیە و ئەو خۆراکانە دەخۆن کە دەوڵەمەندن بە ماددەی کالسیوم ، زۆربەمان دەزانین کە بهساڵاچوان کهم خۆرن .
: ئهوکهسانهی که شیر ناخۆن
ئهوانێش چ منداڵ یان گهوره ئهوا دهبێت کالسیوم وهك حهب وهرگرن ، وه ئهوانهی که له خێزانهکانیان دا حالهتی ئێسك شکان یان نهخۆشی ئێسك داروشان ههیه ئهوا دهبێت کالسیوم وهرگرن وهک حهب ، چونکه له گروپی مهترسیدار دهژمێردرێن که ئهگهری تووش بوونیان ههیه به نهخۆشی یە ئیسکی یهکان له داهاتوو ، وه بۆ خۆپاراستن ئهوا پیویسته کالسیوم وهرگرن .
خۆراك:
شیر دهخۆیتهوه یان شیرناخۆیتهوه و زیاتر ماست و پهنیر دهخۆیت .. زۆر زهحمهته بزانیت که چەند کالسیومت وهرگرتووه له و ماست و پهنیرهی خواردووته ... ئهوا 2 دیسهلیتر شیر 250 گرام کالسیومت دهداتێ . ئهگهر بتهوێت ههمان برت له کالسیوم دهست کهوێت له خۆراکی تر ئهوا دهبێت 100 گرام باوی بخۆیت که 250 گرام کالسیومت دهداتێ یان 500 گرام برۆکلی بخۆیت بۆ دهست کهوتنی ههمان بر له کالسیوم. 100 ملیلیتر له شیر 120 ملگرام کالسیوم تیدایه ، 100 ملیلیتر له ماست 120-190 ملگرام کالسیومی تیدایه ، 100 گرام پهنیر 500-700 ملگرام کالسیوم تیدایه .
کالسیوم له ئاو دا : 100 ملی لیتر له ئاو ئهوا 12 ملگرام کالسیومی تیدایه ، وه به معدل ئهگهر رۆژانه 1 لیتر ئاو بخۆیتهوه ئهوا 120 ملگرام کالسیوم وهردهگریت بۆ یه دهوتریت لیتر نیو باشه بخورێتهوه له ئاو رۆژانه .
ئهگهر هاتوو دوو دل بوویت له بوونی کالسیومی پێویست له لهشدا ئهوا ههردهم له دکتۆر بپرسه ، به هۆی پشکنینی خوێن دهزانریت .
زیادی کالسیوم :
به وهرگرتنی 2.500مللیگرام له کالسیوم زۆربەی کەسان هیچیان لی نایهت ، بهڵام باشتره به تایبهتی بۆ منداڵان که نیو لیتر له شیر بخورێتهوه رۆژانه ، زیاتر له حدی خۆی دهبیته هۆی کهم بوونی ئاسن له لهش دا .زۆری کالسیوم دهبیته هۆی قهبزی ، وهکالسیوم رێگر دهبێت له سوود وهر گرتن له ههندێك دهرمان وهك دهرمانهکانی نه خۆشی پارکێنسون ، زیادی کالسیوم له خوێندا مهترسی نهخۆشی لێدهکهوێتهوه وهك شێرپهنجه
.
ڤیتامین "دی"
کاتی که باسی کالسیوم دهکرێت ئهوا ههر دهم باسی ڤیتامین دییش دهکرێت ، ئهم دوو بهیهکهوه بهستراونه تەوه ، بوونی بری پێویست له ڤیتامین دی له لهش دا ههڵمژینی کالسیومان بۆ مسۆگهر دهکات ، ڤیتامین دی وادهکات که کالسیوم خهزن بکرێت له ئیسک دا .. بۆ یه گرنگه ڤیتامین دی شمان ههبێت ، ئهویش به هۆی تیشکی خۆرهوه دروست دهبێت له لهشدا بۆ یه خۆدانه بهر ههتاو گرنگه بۆ ئینسان ، ئهگهر نهمان توانی ئهوا له صیدلی به شێوهی حهب و شله ههیه . حهب بۆ گهورهکان و قهترهکهش بۆ منداڵ دەست دەکەوێ .
بری پێویستی رۆژانه 10 میکرۆ گرامه بۆ کهسی ئاسایی ،وه بۆ کهسانی تر که ڤیتامین " دی" یان کهمه یان نه خۆشی ئێسکیان ههیه ، ئهوا دهبێت بری زیاتر وهر گرن وهك" پالپشتی خۆراکی " که به شێوهی حهب دهست دهکهوێت له صیدلی یهکان
.
هیوادارم سوودی لی وهرگرن
چیمهن سماقولی
دانمارك 12.10.2013
چیمهن سماقولی
دانمارك 12.10.2013
Monday, 1 July 2019
بەکار هێنانی دەرمانی ڕەبو Turbohaler
ئەم دەرمانانە ، دەرمانی ئەستمە ن کە بە کوردی لە ناو خەلک بە ڕەبو ناسراوە
وە پی یان دەگوتریت بە زمانی پیشەیی دەرمانی جۆری
Turbohaler
جی یە ؟Turbohaler
تۆربۆهێلە شیوازێکە بۆ دەرمانەکانی ئەستمە کە لە ناو ئەو قووتووە پلاستکیانە دا دەرمانی ئەستمەی تیدایە کە بە شیوەی تۆزەکی ووردە و بە بری دیاریکراو پێوراوە . کە هەر جارە برێکی کەم لە دەرمانی هاراو ئامادە دەبێ بۆ هەلمژین لە ریگای دەمەوە .
ئەم دەرمانە تۆزە بە شیوەیەکی تایبەت مامەلەی لە گەل کراوەو دەنکۆلەکانی بچووککراوەتەوە کە بە ئاسانی هەڵبمژرێت و بتوێتەوە لە سی یەکاندا
تۆربۆ هیلە بۆ کێ گونجاوە ؟
گونجاوە بۆ گەورە و منداڵ، بۆ ئەوانە گونجاوەکە کە سی یەکانیان توانای هەلمژینی ئەو دەرمانەیان هەیە
تۆربۆ هیلەکان جەندجۆرن ؟
تۆربۆ هێلەکان لە شیوە هەموویان وەکو یەکن بەلام بە رەنگی جیاجیا دروست کراون هەر رەنگە مانایەک دەدات
رەنگە کان پێمان دەلێن چ جۆرە دەرمانێکیان تیدایە
بۆ نموونە
ڕەنگی شین لە ئاسمانەوە هاتووە واتە هەوا
ئەو دەرمانەی کە لە رەنگ شینەکەدایە وا کار دەکات کە سی یەکان و بۆرییەکانی هەوا فراوان دەکات و کەسی ڕەبودار دەتوانێ بە باشی هەناسە هەلمژیت دوای بە کار هینانی ئەم دەرمانە
وە بە کار دێ بۆ حالەتی کتۆپری و ماوەی کاردنی کورتە
هەر رەنگە پێ مان دەلی کە ج جۆرە دەرمانیکی تیدایە
چۆنییەتی بە کار هێنانی تۆربۆ هێلە
دەرمانەکانی ڕەبو هەموویان دەرمانی چاکن و کاریگەری باشیان هەیە گەر بە دروستی و رێکی بەکار بهێندرێن .
زۆربەی خەلکی بە باشی نازانن ئەو دەرمانانە بە کار بهینن
هەنگاوە راست و دروستەکانی بەکار هینانی تۆربۆهێڵە
١.قەپاغی سەری بسورینەوە لایبە
٢.تۆربۆهیلەکە بە قیتی بگرە ، نابێ خواری بیگری ،قیت گرتنی وادەکات بڕە دەرمانی دیاریکراو بەتەواوی ئامادە بێ بۆ هەڵمژین
٣. ژیرە کەی کە ڕەنگدارە ، رەنگی شین، سور ، یا قاوەیی ، ئەو ژێرە دەسورێنی بۆ پێشەوە تاکو بۆت دەکرێ وە دەیگەرێنیتەوە بۆ دواوە تاکو دەنگێكی لێوە دێت کە کلیکیك دەکات ، ئەو کلیکە پی مان دەلێ دەرمانەکە حازرە
.
٤. هەناسەیەکی قوڵ بدەوە : دانەوەی هەناسەیەکی قوڵ بۆ ئەوەیە کە سی یەکان بەتاڵ بکرێ لە هەواو شوێنی دەرمان بکرێتەوە
٥. دوای هەناسە دانەوەکە یەکسەر دەمەوانەی تۆربۆ هێلەکە بخە دەمەوە و لێولێ داخە . نابێت بۆ شایی هەبێ ، یەکسەر بە هەموو قووەتەوە دەرمانەکە هەڵمژە لە رێگای دەمەوە وە بە خیرایی هەتا پێت دەکرێ
.
٦. دەمەوانەکە دەربهێنە لە دەمت و دەمت دابخە و هەناسەکەت ڕابگرە بۆ ٣٠ چرکە
٣٠ چرکە چەندە ؟ بۆ زانینی ٣٠ چرکەکە دوو رێگا هەیە ژماردن تاکو ١٠ بە خێرایی یاخود ژماردن تاکو ٥ بە هێواشی
٧. ئە جا دوای ٣٠ چرکەکە هەناسە بە تەواوی بدەوە
لە خالی ١ وە تاکو خالی ٧ پی دەلین تەکنیکی هەلمژینی دەرمانی ئەستمە ( ڕەبو)
گەر دکتۆر بۆ ی نوسیبووی ٢ جار لەسەریەك وەریبگری ئەوا هەنگاوەکانی ٢ بۆ ٧ دووبارە کەوە .
دوای ئەوە هەنگاوی کە دێت کە پیویستە بزانرێت
دوای هەلمژینی دەرمانی رەنگ شین دەبێت دەم و ددان بە ئاو بشورێ ، ئەدەرمانە ماددەی شیرینی تیدایە و ددان تێك دەدات
دوای هەلمژینی دەرمانی رەنگەکانی کە وەکو سور وقاوەی ، ئەوا دەبیت دەم و ددان بە فلجەو مەعجون بشورێ ، جونکە مانەوەی ئەو دەرمانە لە ناو دەم دەبێتە هۆی دروست بوونی کەروو . بۆیە دە بیت دوای هەلمژین دەم و ددان بە جوانی بە فلجەو مەعجن بشورێ.
پاك راگرتنی تۆربۆ هێڵەکە :
تۆربۆهێلەکە دەخرێتە دەمەوە ، بۆ یە دەبێت پاککرێتەوە ، پاکردنەوەی بە کلینکسیك بسرێتەوە دوای بەکار هێنانی
نابێت بە پارچەی تەر بسریتەوە ، ئەو دەرمانە تۆزە وە تەراتی بگاتێ زوو بەیەکە وە دەنوسێو دەبێتە سەلك و هەلنامژرێ
نابێت بخرێتە بەر بە لوعە ، دەرمانەکە تۆزە و بە ئاو تیکدەجی
هەلگرتنی ئەو دەرمانە :
دە بیت لە شوێنێك بیت کە نەگەرم بیت و نە سارد ، گەرمی لە سەرەوەی ٢٥ بۆ ٣٠ پلە دەرمانەکە تیکدەدات ، وە ساردیش بە هەمان شیوە دەرمانەکە شیدار دەکات و تێکی دەدات
دەبێت لە شوێنێك دابندرێت کە دەرمانەکە بە ووشکی بهێلێتەوە
Subscribe to:
Posts (Atom)
Melacare
**Melacare** دەرمانێکی پێستە کە بەکاردێت بۆ چارەسەری کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست، وەک **خەلەکان، ڕەنگی ناجێگیر، و هایپەرپیگمێنتاسیۆن** (وەک **m...
-
قەبزی قەبزی چێ یە ؟ حالەتێکە کە کە سەکە ناتوانێ پیسایی بکات .Obstipation کەسیك کە لە هەفتەیەك دوو جار یا کە متر سەرئاو بکات ، کەسێك...
-
ریخۆڵە ریخٶلە بەشێکە لە کۆئەندامی هەرس وە رٶلێكی گەورە دەبینێ لە ژیانی رۆژانەماندا ، ئەم ئۆرگانە لە لایەن زۆربەی خەلکی پشتگوێ خ...
-
هەوکردنی گێرفانە هەواییەکانی دەم و چاو کە لە ناو خەڵکیدا بە جیوب ناسراوە ، با بزانین جیوب چی یە ؟ جیوب کە بە کوردییە کەی گیرفانە ه...