Monday, 13 July 2020

جیوب ( گیرفانە هەواییەکان ) چی یە ؟

هەوکردنی  گێرفانە هەواییەکانی دەم و چاو
 
کە لە ناو خەڵکیدا بە  جیوب ناسراوە ،  با بزانین  جیوب  چی یە ؟ 
جیوب  کە بە کوردییە کەی  گیرفانە هەواییە کانی  پێ دەگووترێ  بریتین لە چەند بۆ شاییەك  لە ئێسکە پەیکەری  دەموچاوەوە . وەکو لە وێنە کە دیارە .

 
 بۆ شاییەکان وەکو  لە وێنە کە دەر دەکەوێ  ، دوو  نێوچەوان ،  ئەوانەیە دەوروبەری  لووت ، دوو ی سەر کوڵمەش .
 هەوکردنی  جیوب ( گیرفانە هەواییە کان   )چی یە  ؟
 هەوكردن یانی  پیسبوون بە بەکتریا یا ڤایرۆس، بە مانای کە سەکە تووشی هەوکردنی  يەكێك يان زياتر لە بۆشاييەكانی ئێسكەپەيكەرى دەموچاوى بووە .  زیاتر  چالەکانی دەوروبەری لووت  تووشی هەوکردن دەبن ،  وە دوای ئەوە  بە پلە دوو  چاڵەکانی شەویڵگە دێن و وە بە دەگمەن چاڵەکانی نێوچەوان تووش  دەبن 
 نیشانەکانی  چین ؟ 
لە نیشانە هەرە بڵاوە  ‌هەست پێکراوی  ئەم  حاڵە تە  ئەوە یە کە  زیاتر لە یەك هەفتە   کە سەکە ئازاری هەیە  لە و چاڵانە ، ئازارە کە زیاد دەکات کاتێك  کە خۆ خواردەکاتەوە بەرەو پێشەوە ، یا سەر خوار کردنەوە  بەرەو پێشەوە ، ئازارە کە  لەوانەیە لای هەندێك  کە س بروات بەرەو چاو یا بەرەو ددان .
لە کاتی هەوکردنی زۆر  کەسەکە تایی لێ دەنیشێ  و هەندێك کە س  دەم و چاویش   لە گەلی هەڵدەئاوسێ .
ئازار لە ناوچەوانەكە، ئێسقانى كوڵم، پەرستگا، مل يان لەپشت چاوەكان. 
ئازارەكە خراپتر دەكات كاتێك تۆ بەرەوپێش دەچەمێيتەوە يان كاتێك دەڕۆيت. 
زۆرجار هەڵامەتێكى قورس هەيە لەگەڵ توندى لە لووتەكە و بەتاڵ كردنەوەى لووت. 
لە حالەتى هەوكردنى توند، لەوێ لەوانەيە تا و بێتاقەتى بێت. 
لە حالەتى توند دا  سەرسوران و گێژبوونی  لەگەل دەبێ 

 نەخۆشی یە کە چۆن تێپەر دەبێ ؟ 
  ئەم نە خۆشییە   هەفتەیەك  بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت  وە دوایی  کەسەکە بە تەواوی چاك  دەبێتەوە 
کێ  تووش دەبێ ؟ 
هەر کەسێكی  باڵغ  تووشی ئەم نە خۆشی یە دەبێ ، زۆر دەگمەن منداڵ  تووش دەبێ .

چۆن  دەگوازرێتەوە لەکەسێك بۆ یەکی تر ؟
 نەخٶشی یەکە  ناگوازرێتەوە  ، بە ڵام  لە زۆربەی حالە تە کاندا  دەست پێ دەکات لە  هەڵامەت  و سەرمابوونەوە ،  وە هەڵامە تیش ئاشکراییە  کە دەگوازرێتەوە  بە هۆی  کۆکە و پشمینەوە  لە کە سێكی تووشبوو  بۆ کە سێکی ساغ  ، کاتێك کە لە نزیك  کە سێكی  تووشبوو  دەبێن  بە هەڵامەت ئەوا لێدەگرینەوە  کە ئەمەش پێ دەلێن رێگایی  ڕاستەوخٶ 
رێگای دووەم  بە رێگای ناراستەو خٶییە  ، ئەویش بۆ نموونە ، بە کار هێنانی  کەڵو پەلی کەسێکی تووشبوو  بە هەڵامەت  و یان دەست  لێدان لەو کەرەستانەی کە کەسی تووشبوو بە هەڵامەت  دەستی لێداون  دوایش دەستدان لە لووت یا چاو ی خۆت ، ئەوا نەخۆشی یە کە دەگرێتەوە و  دەگوازرێتەوە .

چ هۆکارێك لە پشت  تووشبوونە ؟ 
لە باری ئاسایی  ئەم بۆ شاییانە  شلەو لینجەیی  تێدا کۆ دەبێتەوە  وە دەرژێتە ناو لووتەوە ، لە کاتی تووشبوون بە هەڵامەت ، پەردە لینجە ی ناوەوە ی لووت  و ناوەوەی ئەو چاڵانە  دەئاوسێن ، وە ئەم ئاوسانە رێگری دەکات لە دەرچوونی ماددە لینجەکان  لە و بۆشاییانە و بەرەو لووت ، کە دەبێتە هۆی گیرانی ناوەوەی لووت ، بە قورسی هەناسە هەلکێشان و سەر ئێشەو  سەرسوران .
مانەوەی ئەو لینجە ماددانە  دەبێتە هۆی هەوکردن وە هەوکردنیش هۆکەی بوونی بەکتریا یە یا  ڤایرۆسە .

دکتۆر چۆن  نە خۆشی یەکە دەستنیشان دەکات ؟ 
نیشانەکانی جیوب تایبەتمەند ن  و دکتۆرەکان بە ئاسانی دەتوانن بیناسنەوە . دکتۆر پە ستان  دەخاتە سەر ئەو چاڵانە  هەتا بزانێ ئاوساون ، وە داوا دەکات کە خۆ خوارکەیەوە بۆ پێشەوە  تاکو بزانێ ئازارەکەت زیاد دەکات . دکتۆر  زۆربەیان  پشکنین خوێن دەکەن  بۆ زانینی هەوکردنەکەو کە بە کتریایە یا نەء.
گەر حالەتەکە  توند بوو  ئەوا    دەنێردرێت بۆ ئیشاعە گرتن یان سکانەر  کە دکتۆر دەبینێ  کە چالەکان لینجە ماددەیان تێدا یە .
لای دکتۆری گوێ ، دکتۆر دەتوانێ بە دەرزی چالەکان بە تاڵ بکات  وە لینجە ماددەکە دەنێریت بۆ پشکنین تاکو بزانێ بەکتریایی تێدایە یا نەء

  
ئامۆژگاريیەکی  باشى گشتى  

خۆ بەدوور بگرە لە فشارى جەستەيى. 
خۆ بەدوور بگرە لە گەرمى بەهێز يان سارد هەروەك چوون لە  پلەى گەرم زۆر بەرەو ساردی بەر  فێنککەرەوە   . 
خۆ بپارێژە لە کە سانی نەخۆشی هەڵامەت ، تەپ و تۆز
ئاو خواردنەوەی زۆر ئاو  ماددە لینجەکانی ناو لەش شڵ دەکاتەوە ، ئەمەش وا دەکات کە شلەکانی ناو لووت  ئاسانتر بێنە دەرەوە، مەرج نی یە هەر ئاو بێت بەڵکو  شلە بێت . 
هەلمژینی  هەلمی ئاو  ، کە یارمەتیت دەدات زووتر لە جیوب رزگارت بێ و لووت  دەکاتەوە، هەلمژینی  هەڵمی ئاو  لە رێگایی لووت ،   کە دەبێتە هۆی  کردنەوەی لوت . کەمێك ئاو  بکە  ناو مەنچەلێك و بە تەنیا یا کەمێك نەعناع  بخەرە ناو  کە ئاوەکە  گەرم بوو  دەستی کرد بە هەڵم دروست کردن ، مەنجەلەکە لە سەر ئاگر لابدە و  خاولیەك بە سەری خۆت دابدە و  دەم و چاوت لە سەر  مەنجەلەگەکە رابگرە و چەند جارێك هەناسە هەلکێشە  لە رێگای لووت ، بۆ ماوەی ١٠  بۆ ١٥ دەقەیەك ، دە توانرێ  چەند جارێك ئەمە بکرێت لە رۆژێکدا   
. بەرزکردنەوەی سەر و دانانی سەرینی زیادە لە کاتی خەوتن تاکو تووشی تەنگەنەفەسی نە بیت 
کاتی بوونی تا  پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت .
بە کار هێنانی   ئاو خۆێ  بۆ پاککردنەوەی  لوت و شۆشتنی ،  لە دەرمانخانەکان دا  سپرای  لووت  کە لە ئاو خوێ  دروست کراوە  هەیە ، کە رۆژێ چەند جارێك بە کار دێ و زیانی نی یە 
 بەکار هێنانی سپرای  لووت دژە هەڵامەت.
 حەبی ئازار شکێنی وەکو پاراسیتامۆڵ٥٠٠ ملیگرام  ، دوو دانە  هەر جار ئازار هەبوو ، یا  ٢ دانە رۆژی ٣ بۆ ٤ جار  
حەسانەوە  و پشودان  رۆژێك بۆ  دوورۆژ  
 

چارەسەری دەرمانی  

جارەسەر کردنی دەرمانی  لەوانەیە  دەرمانێك  یان زیاتر لە هەمان کاتدا بە کار بێت ، نیشانەکان و توندی تیژی  حالەتەکە لە کەسێك بۆ کەسێكی کە جیاوازە ،   هەر کەسە  بە گوێرەی  نیشانەکانی چارەسەری  دەرمانی بۆ دیاری دەکرێت 
١.ئازار شکین : ئەو ئازارشكینانە  ئازار کەم دەکەنەوە وە هەر دەم  دە ست پێ دەکریت لە  دەرمانە ئازار  شکێنە لاوازە کان ، وەکو  پاراسیتامؤڵ  کە ئازار شکێنە و تا ش  دا دەبە زێنێ  و ە  ئازار لابەرێكی   کەم  زیانە ، 
بۆ کە سێكی گەورە  پاراسیتامؤڵ  ٥٠٠ ملیگرام ، ٢ دانە هەر کاتێك کە ئازار هەبوو ، یان  ٢ دانە رۆژی  ٣ بۆ ٤  جار دە توانرێ بە کار بێ  وە نا بێت لە وە زیاتر بخورێ  . 

 ٢. بە کار‌هێنانی پژەر( سپرای ) لووت : کە لە شێوەی دڵۆپە ( قەترە)   وە پژەر ( سپرا)  هەیە ،  کە سەکە خۆی هەلیدە بژێریت کامەیانی  دەوێت و گونجاوە بۆی ،  ئەو دەرمانە  بۆری ناو لووت  فراوان دەکات و ئاوسانەکە  دەنیشێنیتەوە  وە بە م شێوەیە  کە سەکە دەتوانێ باشتر  هەوا هەلمژێ  وە ئەو شلەی کە لە چالەکاندا هەن  دەردەدرێنە  دەرەوە 
  بۆ نموونە  : ناوی زانستی دەرمانەکە 
Xylometazolin 
ناوی بازرگانی یا ناسراو لە ناو خەلك ودەرمانخانەکان  
Otrivin
دە بیت بشەقێنرێت هەموو جارێك  پێش بە کار هێنانی ، ١ پەمپ لە هەر  کونە لوتێك دەکرێت  وە لە گەڵ پەمپ تێکردنە کە باشترە  گەر بتوانی هە وا ش هەڵمژی  تاکو  دەرمانەکە بچێتە ناوەوەی  لووت  وە بە کار دێ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ وە نابێت لەوە  زیاتر بە کار بێت .   زیاتر بە کار هێنانی لە ١٠ رۆژ دەبێتە هۆی خوو پێوە گرتن وە  کاریگەی پێچەوانەیی  دە بێ کە دە بێتە هۆی ووشكبوونی 
ناو لووت و  ناڕەحەتی  تری 
.
٣. لە حالەتی  هەوکردنی زۆر  ئەوا دەبێت دژە  هەوکردن بە کار بێت  ، ئەمە ش  چەند کۆمەلەیەك  لە دژە هەوکەرەکانمان هەن وەکو 
pencillin , marcrolider , tetracyclin, fluorquinolon .
کە بۆ ماوەی  ٧ بۆ  ١٠ رۆژ بە کاردێ ، هەر یەکێك لەم دژە هەوکەرانە  دەبێت دکتۆر بینوسێ ، وە نا بێت لە خۆوە بکردرێت لە دەرمانخانە ، چونکە دەرمانەکانی دژە هەوکردن دە بێت بە گوێرە  جۆری هەوکردنەکە  کە دکتۆر پشکنین دەکات  دە زانێت ج جۆرە بە کتریایەکە  وە ، ئەو جا دەرمان دەنوسرێ 
بە کار هێنانی  دژە هەوکری نە گونجاو   بۆ نموونە  حالەت هەیە کە پێویست بە دژە هەوکەری  بە هێز هەیە  وە لە دەرمانخانە دژە هەوکەری لاواز بکرێ ئەوا  نەخۆشی یەکەت جارە نا بێت چونکە دەرمانەکان  بەکتریاکە ناتوانێ لە ناو بات  و نە خۆش چاك نا بێتەوە و نە خۆشی یە کە درێژە دەکێشێ .
دە بێت نە خۆش  دەرمانێکی بە هێز وەرگرێ تاکو زاڵ بێت بە سەر  بەکتریاکە.
لەلایەکی کە شەوە  خواردنی  دژە بە کتریا سیستەمی بەرگری  لاواز دەکات  وە  بۆ یە نا بێت بە هیچ شێوەیەك  دژە هەوکردن لە دەرمانخانە بکردرێت بە  بێ  نوسینی دکتۆر و پشکنینی .

نموونە ی هەندێك دەرمان  و ناوی زانستی دەرمانەکان 
دەرمانی ئازار شکێنەکان  وەکو 
Paracetamol ,  Acetylsalisyl acid , Codein 
پاراسیتامۆڵ  بێ وەرەقەی دکتۆر دەتوانی بە کاری بهێنی و  دە بی لە وە زیاتر نە خۆرێت کە لە سەری نوسراوە ، چونکە دەبێتە هۆی تێکدانی جگەر ،  بە س گەر پابەند بی بە رێنماییەکان  ئەوا سەلامەترین ئازار شکێنە 
دوو جۆرەکەی کە دەبێت  دکتۆر بینوسێ 

نموونە  بۆ دژە  هەلامەت 
Xylometazolin  nasal spray 
ئەو  دەرمانە بێ دکتۆر دەتوانرێ بە کار بێت رۆژانە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ، لەوە زیاتر نا بێت بە کار بێت هەر جارەی .

دژە  هەوکردنەکان چەند نموونەیەك  دەنوسم  بۆ هەر  گروپێك 
Penicillin : Benzylpenicillin , phenoxymethylpenicillin, Amoxicillin, ampicillin , pivampicillin 
Macrolide antibiotics: Azithromycin, Clarithromycin , Erythromycin, Roxithromycin.
Tetracyclin: Doxycyclin, Tetracyclin ..
Fluorquinolon: Ciprofloxacin, Moxifloxacin....
ئەم دەرمانانە  نا بێت بە هیچ شێوەیەك  لە خؤوە بخورێت ،  دەبێت هەردەم لە ژێر چاوەدێری دکتۆر بە کار بێت .
 دکتۆرەکان دوای پشکنین ئەو دەرمانانە دەنوسن  و نا  بێ بە بێ نوسینی دکتۆر  بەکار بێ، چونکە  کاریگەری لاوەکی خراپیان هەیە .
خەڵك هەیە دژە  هەوکردنی لێناکەوێت  و حەساسیەتی پێ هەیە گەر لە جۆرە بخورێت  نە زانرێ  ئەوا مەترسیدارە ، دکتۆرە کان دەزانن کامە جۆر  حەساسیەت  دروست دەکات  بۆ یە بێ دکتۆر  مەیخۆ. 
 
لە زۆربە ی وولاتانی جیهاندا  دەستیان کردوو بە کەم بە کار هێنانی دژە هەوکردن وە بێ پشکنین نانوسرێ  بۆ نە خۆش  ،  خەڵكی  ئێمە  فێربوون بۆ هەوکردنێكی کەم یا تایەك دەچێت لە دەرمانخانە  حەب یا دەرزی دژە هەوکردن  وەردەگرێت  و دەرمانخانەکان  زۆر بە ئاسانی ئەو دەرمانانە دەفرۆشن  .
زۆر بە کار هینانی دژە هەوکردن وادەکات کە لە ش  دژی بوەستێ وە کاردانەوەی پێچەوانەی هە کە پێ دەگووترێ ( رەسیستانس) ، بە مانای دەرمانەکە هیج  کاریگەری نی یە لە سەر نەخۆش و چاك نابێتەوە. ئەمەش بە قۆناغێكی مەترسیدار  دەزمێردرێت بۆ کەسەکە کە دەرمانەکانی هەوکردن چاکی ناکاتەوە ، لە م حالەتەدا دکتۆرەکان دەبێ هەر جارێك کە ئەو کەسە نەخۆش کەوت و هۆ کەی ئیلتهاب بوو دەبێت دەرمانی ئیلتهابی بە قەوەت تری  بۆ بنوسن  لە جاری پێشوو تاکو چاك بێتەوە ، تاوەکو  دەگاتە قۆناغێك گەر بێت تووشی هەوکردنی زۆر بێ   و دەرمان کاریگەری  نا بێ   مەترسی  ژیان لەدەستدانی هەیە  .
 
هیوادارم سوودمەند بن 

Sunday, 28 June 2020

چە ند ڕاهێنانێك بۆئەوانەی پشتیان دەهێشێ


پشیلە: ئە و ڕاهێنانە ناوی پشیلە یە چونکە لە جوڵە ی پشیلە دە چێ.
وە کو لەوێنە کە دیارە ، دە بێ وە ستانە کە لە سە ر ئەژنۆو ناو ڵەپی دە ست بئ. هە وڵ بدە هە رجارە بە شێکی پشت بخەیە جووڵە ، پێدا دە چیت تاکو هەموو پشت تەواو دە کە ی .
سە یری وێنە ی ١ بکە، لە سە ر ناو ڵە پی دە ست و ئە ژنۆ دە وە ستی و باری لە ش دە بێت ڕێك بێ تاکو مڵ و سە ریش ، لە یە ك ئاست بن .
لە م بارە دا هەوڵی جوڵەی بە شی خواڕەوەی پشت بدە ، هەوڵبدە سمت بە رە و پێشە وە بە ئاراستە ی خواڕە وە بجوڵێنی بە ئاڕاستەی لایە ك یا بە رە و پێشە وە. هە ر جاڕە سمتێك و چە ند جاڕێك دووبارە یکە وە .




٢. خۆ لولدان بەرەو خوارەوە 
ئەنجامدانی:  وەستان  بە شیوەیەکی رێك وە قاچەکانت کەمێك دوور کەرەوە  وە ئەژنۆ کەمێك نوشتاوە بێت .
تەماشایی پێشە خۆت بکە و هەوڵ بدە هێواش هێواش خۆت خواربکەیتەوە بەرەو پێشەوە کە جومگە دوای جومگە هەستی پێ  بکەی 
کە دەجولێت و  لەگەلدا دا بەرەو پێشەوە  دەنوشتێەتەوە 
تاکو دەستەکانت دەگاتە ئاستی پێ کانت وە بە تەواوی سەرو و شان و مڵت شۆڕکەوە وە چەند چرکەیەك  لە شت لەو ئاستە رابگرە وە هەناسە  هەلکێشان لە بیر مەکە 
وە دوایی هێواش هێواش لە شت بەرزکەرەوە   چۆن خۆت خوارکردەوە ئاواش بە هه مان هە نگاو و بە پێچەوانە خۆت ڕاستکەوە بە هەمان شێوە تاکو دەگەرێتەوە باری پێشوو .




٣ٚٚٚڕاهێنانی شەپۆل
وەستان بە پێ کراوە  و ران کراوە بیت  و ئەژنۆ کەمێك نوشتاوە بێت ، ئینجا  دەست بکە بە جوڵانی سەر   و مڵ  بۆ پێشەوە  تاکو  سەر و سنگ لەیەك ئاست دا دەبن  
دەست دەکەی بە پاڵ نانی سنگ بەرەو پێشەوە ،  دوایش وورگ بەرەو پێشەوە  بەم شیوەیە بەردەوام دە بی ، لە سە رە و تاکو ووڕگ جوڵە یە ك  دە کات لە شێوە؟ی؟جوڵە ی شە پۆڵ ،وە  دەست دەکەیت بە گەراندنەوەی سەر بۆ  بەرەو دواوە وە گەرانەوە وە بۆ باری پیشوو 
ئەم راهێنانە چەند جارێك دووبارە دەکرێتەوە  بە هێواشی 
لە سەرەتا دا کەمێک قورسە  کە بتوانی هەموو بە شەکان یەك لە دوای یەك دا بجولێنی  وە کو شەپۆلە جولەیەك کە لە سەر دەست پی بکات تاکو  خوار وورگ وە  دوای پێچەوانە  بکرێتەوە  بە مانای لە خوار وورگ بەرەو سەر بجوڵیت .
بەتایبەتی لای ئەوانەی کە شان ومڵ رەقبوونیان هەیە لەوانەیە  هەست بە ئازار بکەن ، بەڵام  کەم کەم و بە هێواشی کردنی ڕاهێنانەکە  وادەکات کە کەسەکە زاڵ بیت بە سەر گرفتەکان و  بێ کێشە ڕاهینانە کە ئەنجام بدات .



راهێنانی  گاگۆلە یا گاکۆڵکێ
ئەم راهێنانە  راهێنانی مندالی ساوایە ، کە بەم شێوەی کە لە وێنەکە دایە  کە سەکە  راهێنان دەکات .
هەوڵ بدە ئاستی  لە ش لە یەك ئاست رابگری و دەست بکەی بە جوڵە  ، هەر جارە دەستێك لە گەڵ قاچێك  بەیەکەوە بەرەو پێشەوە  .بجولێنی وە سەر  و مڵ رەق نە کەیت  و لە ئاستیك  ڕایان بگری 




٥ٚٚڕاگرتنی پشت لە بارێكی هاوسەنگدا 
وەکو لە وێنەی  ژمارە ٥ دا ، ئەنجام دانی ئەم ڕاهێنانە  کە کەسەکە دەبێت بکەوێتە  سەر چوار لە پەوە  وە پشت و سەر و مڵ لەیەك ئاستدا بن 
ئەو جا دەست بکات بە بەرزکردنەوەی  هەر جارە دەستێك بەرەو پیشەوە لەگەڵ قاچێك بەرەو دواوە  هەوڵ بدرێ ئاستی بەرزی  ،دەست و قاچەکە لە گەڵ ئاستی پشتدا  بێ.
دەست و قاچی  هەمان لای لەش یانی دەستی جەپ لە گەڵ قاجی  چەپ بەیەکەوە بەرز بکرێتەوە ، وە هەروەها لەی راستیش بە یەکەوە .
ئەم راهێنانە یار مەتیت دەدات  ئەو ماسولکانە بە هێز بکەی کەلە  رۆیشتن  بە کار یان دەهێنی. 




٦.ڕاهێنانی سەرکەوتن بە پەیژە 

ئەم راهێنانە  زۆربەمان دەیناسین کە چۆن سەرکەوین بە سەر پەیژە یا قادرمە 
 گرنگ لێرە ئەوەیە کە شان و مڵ رەق نە کرێن هەوڵ بدرێ ماسولکە کانی لەش لە باری خاوبوونەوە بێت و  وە بە سەر پەیژە بکەویت ، چوونە سەر و هاتنە خوارەوە ، بە هێواشی  و لە سەرە خۆ ، پەلە نە کرێ 
هەو بدە باری لە ش هاوسەنگ ڕابگری ، هەست ڕابگڕە  لە جوڵەی   پشت ، وورگ  و ماسولکە کان کاتی سە ر کە وتن و هاتنە خوارەوە.
چەند جارێك  دەتوانی ئەمە دووبارە کەیتەوە 




Sunday, 17 May 2020

قژهەڵوەرینی پیاوان

قژهەڵوەرین لە لایەن پیاوان 
(androgen alopeci)




قژهەڵوەرینی پیاوان  هۆ کارەکەی  بۆ ماوەییە یە  واتە ویراسی یە ، کە پێستی سەر هەستیار  دەبێ  بە ڕامبەر  هۆرمۆنەکانی  پیاوانە.
هەر ئەو هۆرمۆنانەش  بریار دەدەن چ بە شێکی پێستی سەر  برووتێتەوە

قژهەڵوەرین چۆن  دەست پێ دەکات ؟

هەندێك پیاو پێستی سەریان هەندێك بەشی هەستیار دەبێ بۆ هۆرمۆنەکانی پیاوانە .ئەم هۆرمۆنانە لە خوێندا دەسورێنەوە ، وە  رێژەکەی کەمە ، وە هۆرمۆنەکان  دەگەنە  چینی ناوەوەی پێستی سەر. ئەم هۆرمۆنانە کار لە  رەگی  موو دەکەن لە پێستی سەر دا  وا دەکەن ئەم تورەگانە  ی موو  بەرەو پوچ بوون برۆن . تا وایلێ دێت  کە مووەکان  بە لاوازی گەشە بکەن ، وە هەڵوەرێن وە توورەگەکان  بەرە بەرە  بچووك ببنەوە ، تورگەکانی موو هەر هەن بەڵام توانای  دروست کرنی مووی  بە هێزیان  نی یە ، وە ناتوانن ئەرکی  خۆیان جێ بە جێ بکەن ، ناتوانن ئەو مووانەی کەوتوون  بخەنەوە  گەشە کردنەوە.
ئەم حالەتە لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٠ سالی دەست پی دەکات ، قژ دەست دەکات بە هەڵوەرین کەم کەمە دوایی  لە گەڵ کاتدا زیاد دەبێت تاکو لە قۆناغی  کۆتایی  دا شێوازیك  وەردەگرێ  ، هەیە رووتانەوەکەی لە شیێوەی "پیتی ئێم  ئینگلیزی " وە هەشە  ناوەراستی سەریەتی ، هەیە هەمووی تەنك دەبێ  دوایی هەموو دەرووتێتەوە ، یا شێوەی ناری ئەسپ دەگرێت  یاخود شێوەی کە وەردەگرێ  .
   
ئایا دەتوانرێ رێگری لە رووتانەوە بگیرێ ؟
ئەم رووتانەوە  بە هۆی جینەکانەوە یە واتە وەکو گووتمان ویراسی یە ، بەڵام دکتۆر دەتوانێ بە هۆی  دەرمان رێگری بکات کە زیاتر هەڵوەرینی ، وە دەرمان هەیە  وە دکتۆر دیاری دەکات بە گۆێرەی کەسە  پێشنیار دەکرێ ، نابێت لە خۆوە بە کاربێ  بێ چاودێری دکتۆر

 .
خۆم چی بکەم ؟
ئەوەی خۆت پێت دەکرێ
 
دوورکەوتنەوە لە قەلەقی وە قەبوڵکردنی ئەو حاڵەتە ، کە تو یەکێكی لەو پیاوانەی سەر رووتاوەکان
  
خواردنی  ڤیتامینەکان ، بەتایبەتی  ڤیتامینە کۆمەڵەی ب ، کە پێ یان دەڵێن
B- complex ,  Bioten , zink , Multi vitamin....


هەر یەکێك لەمانە سەرەوە  باشن  بۆ بە هێز کردنی ڕەگی موو لە ناوەوە .

دوورکەوتنەوە  لە بەکار هێنانی شامپۆیی کە ماددەی کیمیایی زۆر هەیە لە پێکهاتەییدا
 گەڕان بە دوای  چارەسەر هەر لە سەرەتایی هەست کردن بە هەڵوەرینی قژ ، وە چوون بۆ دکتۆر  وە داوایی  دەرمان  بکرێ ، گەر
 دەرمان چارەی نەکرد ئەوا بیر لە چاندنەوە بکرێ .
 
دەرفەتەکانی چارە سەر کردن ؟
خۆت بریار دەدەی کە چ جۆرە  چارەسەرێك هەڵبژێری 
.
 چارەسەری  دەرمانی هەیە ، چارەسەری دەرمانی سەبوری دەوێت وە کاتی زۆری پی دەچێت و وە ئەو پرۆسەیە دریژخایەنە
چارەسەری  نەشتەرگەری خێراترە
سەبارەت کامەیان زیاتری تێدەچێت و گرانی و هەرزانی  ئەوا دەبێت خۆت بریار  بدە کە کامەیان بۆت گونجاوە .
 دەرمانە بەکار هاتوەکان کامانەن ؟
ئەو دەرمانەی  کە بێ وەرەقەی دکتۆر  دەتوانرێ بە کار بێت ، بریتی یە لە دەرمانێکی کۆن کە بە ناوی
  Regaine Forte
بەم ناوە لە زۆربەی وولاتان ناسراوە وە ناوی زانستی یەکەی
Minoxidil
ئەم دەرمانە گونجاوە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە نیوان ١٨ بۆ ٤٠ سالی یەوە
 .
ئەم دەرمانە سوودی هەیە بۆ پیاوان کە قژ دەست بە گەشە  بکاتەوە بە رێژەی  لە سەدا ٢٥ ، وە لای لە سەدا ٩٠ ی پیاوان  ریگری دەکات لە  قژ هەڵوەرین ، بۆ ئەوا نە  سوودی هەیە  کە تەمەن لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ سالیین ، وە رووتانەوەکەتازە سەری هەڵداوە  لە نیوان سالێك بۆ پینچ ساڵ بێ گەر لەو ماوەیە زیاتر بێ ئەوا کاریگەری کەمترە .
کاریگەری نی یە بۆ ئەوانەی سەریان رووتاوەتەوە ، جا پێویست ناکات بەکاری بهێنن ، کاریگەری بۆ ئەوانەیە هێشتا  قژیان ماوە بەڵام تەنك یا لاواز بووە 
.
بەکارهێنانی : ئەم دەرمانە لەو شێوێنانە دەدەیت کە قژ تیدا تەنك بووە ، وە ماوەی بەکارهێنانی ٤ بۆ ١٢ مانگ ،  ئەو جار کاریگەرییەکەی دەبینرێ ، گەر کاریگەری باشی هەبوو  ئەوا دەبێت  هەتاکو کۆتا ژیان بە کار بێ .

دەرمانی دووەم :
 
Finasterid
ئەمە ناوی بازرگانی یە لە هەمان کاتیشدا  ناوی زانستی یە ، ئەم دەرمانە بە وەرەقەی  دکتۆر   دەکردرێ ،  بە بێ وەرەقەی دکتۆر نابێت بە کاربی .
ئەم دەرمانە رێگری دەکات لە زیاتر هەڵوەرین و قژ هەڵوەرین رادەگرێ لە سەدا ٨٦ ی بە کار هێنەرانی ئەم دەرمانە  کاریگەری باشیان  بینیوە وە قژیان گەشەی کردۆتەوە . ئەم دەرمانە کاریگەری خراپی جدی هەیە ، بۆیە دەبێت لە ژێر چاودێری دکتۆر  بە کار بێت  نەك لە خۆووە  لە دەرمانخانە بکرێ و بەکار بێ .


رێگەیی دووەمی  چارەسەر : نەشتەرگەری و چاندنەوەی  قژە
ئەمە ش  زۆر بەر بڵاوە ئەو رۆ ، وە لە زۆر وولاتیشدا  ئەو چارەسەر هەیە ، وە دکتۆری باشیش هەن لەم بوارەدا کە شارەزایی باشیان هەیە لە بواری چاندنەوەی  قژ .





Saturday, 2 May 2020

پشت هێشان

پشت هێشان

پشت هێشان  دەبێ کاری لە سەر بکرێ وە ڵاببردرێ  بە رێگایە دروست و تەندروست


ئازاری پشت یەکێکە لەو ئازارانەی کە  هیچ کە سێك  نی یە بە درێژایی ژیانی جارێك یا دووجار یا زیاتر تووشی نە بووبێ.پشت  ئێشە  و مل ئێشە  زۆر بە ئازارن ، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێ بە سەری زاڵبێ  و وچاکبێتەوە ، زۆربەی زۆری حالەتەکان  دوای ماوەیەکی کەم بزردەبێ

کاتێك کە هەستت کرد بە ئازار ئەوا  دەبێت شتی قورس هەڵنەگری  وە دوور کەویتەوە  لە  ئەنجامدانی  کار و چالاکی  توند کە ئازارەکە زیاد بکات ،  هەڵگرتنی  شتی قورس  و چالاکی توند  ئازاری پشت دەدات لە هەمان کاتیشدا  گرتنی  ئیشاعە زوو زەرەر  دەدات بە پشت
لەوانەی  ئەو بابەتە بەلاتان نوێ بێت ، ئیشاعە   گرتن  زیان دەدات، زۆر کەس  وێنە ئیشاعە  و  بربرە دەگرن ، کە بە شێك لە بربرە  نیشان دەدات ، کە تەماشای وێنە کەی ئیشاعە دەکەیت ترسناك دیارە و  بەلام لە هەمان کاتدا وێنەکە  زۆر سروشتی یە ، وە ئەو بە شەی لە وێنە کە دەرچووە لە کاتی ئاسایی  و بێ ئازاریش شیوەکەی هەروایە . لە حالەتی کە هەیە کە  وێنەکە  زۆر سروشتی دەردەکەوێ لە گەڵ ئەوەی کە تۆ  ئازارەکی زۆریشت هەیە، کەاتە ئیشاعە  هەموو کات وەسفی  تەواوی  حالەتەکە ناکات 

کەسی ئیشاعە  گرتوو  بێ بەختە لەگەل ئەو جۆرە وێنەیە کەسەکە دەخاتە دڵە راوکێ و پەشێواوی ، وە دیخاتە دوو دلێ کاتی جوڵانەوە و ئەنجام دانی کارو چالاکی ،  خۆ لە ناو جێگا خستن و نە جوڵانەوە  پشت  خراپتر دەکات
 .
دکتۆر مۆرتن ستاینێس  لە زانکۆی ئەلبۆرغ  دەلێ  وێنەئیشاعە  زیانی زیاترە لە سوودمەندی ، وە روونی دەکاتەوە دەلێ ، ئیشاعە  گرتن وێنەیەکەی چرکە ساتی  دەدات بۆ ئەو بەشەی کە ئازاری هەیە وە لە شێوازی بارێكی  دیاریکراودا ، لەم کات و ساتەدا وە لەو شێوازە وەستانە یا پاڵکەوتنە دا  بربرەکان ئەوە شێوەیان هەیە  ، ئەمەش والە نەخۆش دەکات کە بیرو هۆشی ببەستێتەوە  بەووێنەیە کە وەسفی  نەخۆشی یەکەی دەکات و چەق بەستووی بکات

کەچێ  کاری من نەشتەرگەری پشتە کاتێك کە پشت زەرەر مەندبووە ، لەگەل ئەوەشدا  هەرکەسێك پشتی هێشا  نەشتەرگەری بۆ ناکە م ،  من پێشنیار دەکەم کە خەڵکی ئیشاعە نەگرن  بۆ هەر پشت هێشانێك  یا مڵ هێشانێك ، بەڵکو  ئەو کاتەی کە ١٢ هەفتە بە سەر ئازارەکە تێدەپەرێ ئەو کات  ئیشاعە بگرن .لەو کاتدا  لە سەدا ٩٠  کەسەکان  سوودمەند دەبن لە وێنەی ئیشاعەکە و دەتوانرێ  وێنەی  دروست  نیشان بدرێت بۆ حالەتەکە

چەندە چالاك بی ئەوەندە پشتت باشتر دەبێ
پرسیار ئەوەیە ، ئایا  دکتۆران  تێدەگەن و دەزانن چەند بە ئازارە  پشت و مڵ و حەوز هێشان ؟
بە دڵنیایەوە  شارەزایانی  ئەم  بوارە  زۆر دەزانن و ە تیدەگەن کە چەندە بە ئازارە ،  دەرکەوتووە کە لە سەدا ٩ بۆ ١٠  ی خەڵکی لە  کاتێك لە کاتەکاندا  ئازاری  بەشی خوارەوەی پشتیان تووشبووە ،  بە درێژایی  ساڵێك  لە سەدا ٤٠ ی  خەڵکی تووشی ئازاری  پشت بوون ، وە لە سەدا ٢٠ ی ئەوانەی نەچوون بۆ سەرکارەکانیان بە هۆی ئازاری پشتەوە بووە

بەڵام تەنها ١ لە سەدای ئەوانەی کە ئازاری پشتیان هەیە   پێویستیان بە  چارەسەری خێرا و  هەنوکەیی هەیە ، کە دەبێت بخرێنە بەر چارەسەری  چرو پر ی دەرمانی یا نەشتەرگەری

بۆ ئەوانەی کە  رێنماییمان ئەوەیە  کە  نا بێت بە هۆی ئازاری پشتەوە واز لە هەموو شتێكی رۆژانە بهێنی ، بەڵکو دەبێت لە جوڵە دابیت و نەکەویتە جێگاوە ، چەندە بچوڵێتەوە  ئەوەندە زووتر زرگارت دەبێ لە پشت هێشان

بربرەی پشت  خوا  وایخولقاندووە  کە بەرگەی  زۆر  بگرێت، بربرەی پشت کاتێك تووشی  زەبرێك  دەبێ یا لە کاتی جوڵەی هەڵە  دا  لە هاوسەنگی دەردەچێ ، بربرەی پشت  بەرگەی ئەو دەرچوونە دەگرێت،  وە زۆر  لەوە زیاتر بەرگە دەگرێت  کە خۆمان پی دەزانین
لێرەدا گرنگە نەخۆش ئازاری پشت لەگەڵ  زەرەر مەندبوونی پشت یەکسان نەکات ، بەڵکو  جیایی کاتەوە  لە یەكتری . لەگەل ئەوەی کە  تۆ ئازاری پشتت هەیە  مانای ئەوە نی یە کە ناتوانی  بجوڵێتەوە ، دەتوانی هەوڵ بدەی  بجولیتەوە  بەلای کەمی هەوڵ بدە خۆ   خوارکەیتەوە بەرەو پێشەوە . تا دەتوانی هەوڵ بدە بجولێتەوە  ، پێویست ناکات  خۆت بخیتە جێگاوە   چونکە  حالت خراپتر دەکات.چالاكی  و جوڵانەوەی ئارام  سوودی هەیە  بۆ پشت،  کە باسی جوڵە  و چالاکی دەکەین نا بێ واتێبگەیت کە مەبەست  هەڵ پەرین و   بەرزکردنەوەی قورسایی و  جوڵەی زۆر و خێرا و توندە ، بەڵکو  مەبە ست لە جوڵە ، جوڵەی رۆژانەیە  وەکو   هەستان و دانیشتن و  رۆێشتن بە پێ ، ئەنجامدانی راهێنانە ، هەر کە هەستت کرد  جوڵەکە لە توانات دانی یە  و ئازار پێ دەگات بوەستە.
"پەیامی ئەم دکتۆرە  بۆ خەلکی دەلێ ، خۆت مەخڕە ناو جێگا وە ،  بەڵکو  بەردەوام بە لە جوڵەی بەدەنی ،  هەر کاتێك هەستت کرد کە پێویستت بە دکتۆرە ئەوا   سەردانی دکتۆر بکە


       
چارەسەر  بۆ پشت ئێشە

یەکەم :  راهێنان  و جوڵە ،  ئەنجامدانی ڕاهێنانی  دروست کە لە  ئازار کەم کاتەوە  وەکو جوڵەی ئاسایی  ڕۆژانە ، ڕاهێنان لە ناو مەلەوانگەی   ئاوی گەرم، رۆیشتن بە پێ ،  ئەو  جوڵانە ی کە  نەخۆش خۆی دەتوانی بیکات  وەکو  خۆ خوارکردنەوە  بەرەو پێشەوە ، بەم لاو ئەولادا ، پیاسە کردنی کەم کەم  لە ناوماڵدا

دووەم : چارەسەری فیزیاوی              
فیزیاوییەکان  کەسانێکن کە خاوەن بڕوا نامەن و  وە شارەزان لە بواری  ماسولکە  و جوڵەی لە ش ، وە ئەوانەی لەم بوارە کاردەکەن دەتوانن  بە هۆی شارەزاییانەوە  ئازارە کە ڵابەرن  بە بەکارهێنانی میتۆدی  ڕاهینانی  تایبەت  و دروستەوە .

کاتێك خۆت دەتوانی پەنجە لە سەر ئازارەکە دابنێ و شوێنەکەی دیاری بکەی ئەوا فیزیاوییەکان  دەتوانن  یارمەتیت بدەن ، وە بە گوێرەی  ئازارەکەو وشوێنەکەی  ڕاهینانی تایبەت دا دەندرێت  وە فیزیاوییەکە  لەگەل نە خۆش دا  ئەنجامی دەدات . لە هەمان کاتدا  زانیاری و رێنمایی  دەدات  کە بۆ جی  ئازار هەیە وە چٶن  مامەڵەی لەگەل بکرێ  بەرەو باشبوون بروات  نەك خراپتر بێ ، لە هەمان کاتدا  زانیاری بە نەخۆش دەدات کە  چۆن خۆی بپارێزی  تاکو دووبارە نە بێتەوە

بۆ نموونە  ئەوانەی کە جومگەدارن  ، جومگەداری   نەخۆشییەکێ  درێژ خایەنە  و  ئازار لە شوێنی جیاجیای لە ش دەردەکەوێ  وەکو   ئەژنۆ ، حەو ز ، مەچەکە  یا هەر شوێنێکی  تری لەش ، ئەوا لە گەڵ چارە سەری فیزیاویی  ئەو کەسانە دەتوانن ژیانێكی درێژ و باش بەرنەسەر  بە کەمترین  ئازار و ژیان بکەن  بە کوالیتی

 ژیان بە کوالیتی  مانای وایە کە ژیان بەسەر بردنە  بە باشترین شێوە  ،  وە بۆ ئەوانەی کە نەخٶشن  ژیان بەسەربردنە لەگەڵ نە خۆشی و نەهێلێت  نەخۆشی  بە سەری زاڵبێ  بەلکو  خۆێ بە سەر  نەخۆشی یەکەی زال بێ  و لە ژێر کۆنترۆڵ خۆی بێ .
بۆ  گەیشتن بە و ئەنجامە ش   فیزیاوییەکان دەتوانن  یارمەتی  بدەن

سێ یەم : بەکار هێنانی دەرمان ، بە کارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن  لە شێوەی حەب یا لە شێوەی کریم  کە شوینەی  ئازارەکەی پی چەور کەی، گەر ویستت عەب بە کار بهێنی ئەوا هەردەم لە  حەبی  ئازارشکێنی لاوازەوە دەست پێ بکە ، وەکو پاراسیتامٶڵ  ٥٠٠ ملیگرام  ، کە دەتوانی  ١ دابە بۆ ٢ دانە   چوار جار لە رۆژێکدا بە کار بێت ، گەر ئەو  جۆرە کاریگەری نە بوو  دەتوانرێ ئیبۆپرۆفیین  بخورێت  ج بە تەنیا یا لە گەڵ پاراسیتامٶڵ  بە تیکەلی بخورێت 
ئیبۆ پرۆفین  ٢٠٠  ملیگرام  ، ١ بۆ ٢ دانە رۆژی  ٣ جار دەخورێت ، نا بێت  لە خورێنی بخورێت دەبێت دوای  نان بێ ، چونکە بە هیزە بۆ ماعیدە ،  ئەوانەی کە  برینی  ماعیدەیان هەیە  نا بیت بیخۆن ، بەڵکو باشترە  هەمان دەرمان لە شێوەی کریم  بە کار بهێنن 
تیکەلی پاراسیتامٶڵ  و ئیبۆ پرۆفین ،  کە پاراسیتامٶڵ  ٥٠٠ ملیگرام  ٢ حەب لە گەڵ یەك  دانە حە بی  ئیبۆ پرۆفین  ٢٠٠ ملیگرامی .
 حەبی ئازار بە کاردێ بۆ ماوەیەکی کورت ، لە سەر  یەکدا  یانی چەند رۆژێك ، دەشتوانرێ  بە کار بێ  بە گوێرەی  پێویست ، بە مانای کە ئازار  هەبوو  حەب بخورێ کە نەبوو  پێویست ناکات بخورێت .
 کریمەکان  ئازار شکێنن وەکو  ڤۆلتارین ، ئیبۆ پرۆفیین ، کاریگەرییان  تەنها  خۆجێ ییە ، بە مانای   کار دەکەن تەنها لەو شوینەی کە چەور دەکرێ ، کاریان نیەیە  بە سەر هەموو لە شەوە  بۆ یە پێ یان دەڵێن کاریگەریی خۆ جێ ییە .
وە زەرەریان زۆر کەمە .

 بەکار هێنانی  پشتێنەی گەرم ، یا پشتێنەی  توبی پێ دەلێن ،  کە لە سەر شوێنی ئازارەکە دادەندرێ  و  گەرمی دەدات بە شوێنە کە  و ئازارەکە ناهێڵێت


چوارەم :  ماساج کردن ، کە سێکی شارەزایی دەوێت  کە مەساج بزانێ  وە بە ‌هێواشی مساج بکات

پێنجەم : ئیشاعە  گرتن  یا سۆنار کردن : تەکنۆلۆجیا  دەرفەتت دەدات کە وێنەیەك جرکە ساتی بگری  بۆ هەر  بربرەیەکی زەرەرمەند بوو   و ساغ لە پشت .
شارەزاییان  بە باشی نازانن   کە هەر ئازاری پشت یا خوارەوەی پشت هەبوو نە خۆش بنێردرێ  بۆ گرتنی ئیشاعە یا  سۆنار ، چونکە دەبینن  کە  ئەم جۆرە  پشکنینە  ئەوە نیشان نادات  کە ئەوان دەیانەوێ .
تەنها ١% ی ئەوانەی کە ئازاری پشت یا خوارەوەی پشتیان هەیە  سۆنار و ئیشاعە سوودی  هەیە ، زۆربەی حاڵەتەکانی کە  سۆنار و ئیشاعە  سوودیان نیە بەڵکو  ئەو چرکە ساتە  رەسمە  شێواوی و دوودڵی پەیدا دەکات .
ئەزموون دەریخستووە کە ئازاری پشت و حەوز هۆکاری زۆر و جیاجیا لە پشتە  وە سۆنار  یا ئیشاعە گرتن ئەو چرکە ساتە هەندیك لە هۆ کارەکان دەردەخات نەك هەمووی  . سوۆنار  و ئیشاعە بەکەڵکە  دێ بۆ  کاتی شکاوی  یان بوونی نەخۆشی  یان زەرەر پێکەوتنی  بربرە

 شارەزاییان دەلێن  جاران  خەڵکی  کاری قورسیان دەکرد  و کارەکانیان ماندووکەربوون ، کە چی نە خۆشیان  کەمتربوو ، ئەمرۆ کارەکان ئاسانتر بوون  و کە چی حالەت و نەخۆشی پشت هێشان  زیاتربووە .
شیوازی کارەکان گۆراون ،  نە جوڵانەوە ،  و زۆر دانیشتن  کاریگەری نەرێنی هەیە  لە سەر  لەش بە گشتی و لە سەر پشت  بە تایبەتی . شارەزایان  پیشنیار دەکەن کە  بۆ ئەوەی رێگە لە ئازارەکانی  پشت  ،  خوارەوەی پشت  و لاق  ئەوا پێویستە  رۆژانە بجولێنەوە ، وە وەرزشی گونجاو  ئەنجام بدەین  بۆ بە هێزکردنی  پشت و  ماسولکەکانی  دەوری بربرەیان داوە

بەهێزترین پیاوی جیهان  بە ناوی " ئێدی  هاڵ " لە سالی ٢٠١٦ دا ، ٥٠٠ کیلۆ بەرزکردەوە بۆ سەر ئەژنۆ و  وەراگرتنی بۆ ٥ چرکە ، ڤیدیۆکانی لە یوتپ هەن و ئەوانەی کە ئازاریا پشتیان هەیە  دەتوانن سوود لێ وەرگرن

 شارەزاییان رێنمایی خەڵکی دەکەن کە کاتی بوونی ئازاری  پشت  لە جوڵە نەکەون و پالکەون لە ناوجیگا ، بەلکو پشتیان  راست کەنەوە وە بجولێنەوە ، جوڵەی  لە سەرەخۆ و هێواش ، وەکو  پیاسە کردن ، جولاندنی ڵاق  و باڵ ،  هەوڵ دان بۆ  خۆ  سوران بەو لاو ئەولا  خۆ خوارکردنەوە بەرەو پێشەوە ، هەر کاتێك هەستت کرد ناتوانی یا ئازار زیاد دەبێ دەبێت بوەستی
خەلکی دەبێ فێربن چۆن پشت ئەژنۆ بەکار بێنن بە رێگایەکی تەندروست و دروست  لە کاتی بەرزکردنەوەی قورسایی لە ئەرزەوە ، یا کاتی ئەنجامدانی کاری قورس

چەند ڕاستییەك  لە سەر  ئازاری پشت

لە سەدا  ٥٣ ی خەلکی  تووشی جۆریك لە جۆرەکانی پشت هێشان دەبن ، هەیە  چەند جارێك تووش دەبێ  لە ماوەی سالێك ، وە هەیە لە ماوەی ژیانیدا ، جارەکانی تووشبوون بەندە بە زۆری بە  جۆری کار  یا وەرزش  کردنەوە .
لە سەدا ١٠ ی ئەوانەی  سەردانی دکتۆردەکەن  لە بە ر پشت هێشانە
لە سەدا ٢٠ ی خەلکان   بە هۆی پشت هێشان  ناتوان بچنە سەر کار ،  هەیە  کارەکەی دەگۆرێ و هەشە واز دەهێنێ . نە چوون بۆ سەر کار بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە  کێشەی کەی بەدوا دادێ وەکو  بەرزکردنەوەی رێژەیی بێکاری ،  زەرەر مەندبوونی کۆمەلگا کە ناتوانێ  وەکو کەسی چالاك تەماشیان بکات  وە   سوود لە تواناکایان ببینرێ  وە هەندیك ووڵات خەمڵاندوویان خەسەرەتە ئابوورییە کە ی ٤،٨ ملیارد .
ساڵانە  ووڵاتان  پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن بۆ  چارەسەری پشت هێشان و  کەڕەستەی یارمەتیدەرەکانی رێگە گرتن لە  پشت هێشان  کە خەرجییەکەی  بە ١،٨ ملیارد دادەنرێت

Thursday, 30 January 2020

ڤیتامین دی ٣

ڤیتامین دی
D3-vitamin

لەم ساڵانەی دواییدا شارەزایان زۆر لە ڤیتامین دی یان کۆلیوەتەوە،  و پشکنینیان  کردووە بۆ گرنگی و بایەخی ئەم ڤیتامینە بۆ لە ش وئۆرگانەکانی لەش .
 زانایان بۆ یان دەرکەوت کە ئەم ڤیتامینە  زۆر گرنگە بۆ لەش و بۆ چالاکی ئۆرگانەکانی لەش و وەهەروەها بۆ رێگە گرتن لە زنجیرەیەك  زۆر  لە نە خۆشی و حاڵەتی  تەندروستی.
لە نێوان ئەم نەخۆشییانە چەند نموونەیەك وەکو    سەرەتان ( شێرپەنجە)،  نەخۆشی یەکانی سیستەمی بە رگری (  ئاوتۆئیمۆن)، هۆ کارەکانی یا پاڵنەرەکانی  دەبێتە هۆی   هەڵە  کار کردنی  سیستەمی بەرگری لەش ، شەکرە ، بەرزی پەستانی خوێن ،  نەخۆشی  فیبرومیالگیا، شیزۆفرێنی ، نە خۆشی یەکانی کۆئەندامی هەناسە .. هتد
کەمی ڤیتامین دی ٣  دەبێتە هۆی زیاد کردنی هەوکردن  و ئازار   لە ماسولکە کاندا وەهەروەها  زیاد  کردنی مەترسی تووشبوون بە  نە خۆشی
 .
 دروست بوونی ڤیتامین دی ٣ :  دروست دەبێت  لە چینە چەوری ژیر پێست کاتێك کەلە وکاتە ی هەتاو  بە هێزو لە بەرزییدایە واتە لە هاویندا ، کاتێک هەتاو  بە ر پێست  دەکەوێ  چەورییەکەی ژێر  پێست  دەگۆرێ  بۆ ڤیتامین دی ، ،،وە بە  مەرجێك کرێمی دژە  هەتاوت  لە پێست  نە دابی بەرهە مە کانی دژە خۆر ڕێگری دە کە ن لە دروستکردنی 
فیتامین دی .ە .
کاتێک کە ڤیتامین دی  دروست دەبێ   دەگوازرێتەوە  بۆ بەشی تری لەش  و وە بە پرۆسەیەك  دادەروات تا دەبیتە  ڤیتامین دی ٣ ، ئەو  جۆرەیان لە ش بە کاریدەهێنێت بۆ کار و چالاکییەکانی لەش وهەڕوەها  چەسپ کردنی  کالسیوم   لە ئێسقان و  دداندا .
ڤیتامین دی ٣ گرنگە  بۆ دروست کردنی ووزە  لە ناوخانەکاندا  لە مایتۆکۆندریادا.
ڤیتامین دی ٢ گرنگە بۆ کوالیتی  تۆی پیاو ، گرنگی هەیە بۆ  تەندروستی  دایك و کۆرپە ، تەمەن درێژ  دەکاتەوە و پیری دوا دەخات ،  ڤیتامین دی ٣  لەگەڵ  ڤیتامین کەیی  و  توخمی  مەگنسیوم  تیکەلێك زۆر باش پێك دەهێنن بۆ  هەڵمژین و چەسپاندنی کالسیوم لە ئێسقان و لە شدا
 .
ڤیتامین دی چی یە ؟
زانایان دەڵین ڤیتامین دی  هەر تەنها ڤیتامین نییە  بەڵکو  هۆرمۆنە .
وە تەنها لە هاویندا لەش دروستی دەکات کاتێك  کە هەتاو  لە بەرزییدایە ،  وە باقی  ساڵ  دروست نا بێت  بۆیە  پێویستە  وەربگیرێت  ، وەرگرتن  بە دوو  رێگا  ، ریگای  خۆراك  وە رێگای  دەرمان .
زانایان دەڵێن  پێویستمان بە ٦٠ -٧٠ میکرۆگرام  هەیە رۆژانە ، هەتاکو  ٢٥٠ میکرۆگرام کە دەکاتە (١٠.٠٠٠ یەکە ) زەرەر  ناگەیەنێ و ە بە زیادیش داناندرێ ، لەوە زیاتر بێ  زەرەر دەدات، و لەخانە کانی لە شدا دە مێنێتە وە  و پی دەلێن ژهراوی بوون .
 سەرچاوەی خۆڕاكی بۆ ڤیتامین دی : 
 ئەوانەی  دەیانەوەێ  لە خۆڕاك دەستیان کەوێ پێویستە ئەوانە بخۆن ، ماسی چەور ، رۆنی ماسی ،  چەوری جگەری ماسی ،  پەنیر، شیری چەور یا چەوری شیر ،  زەردێنەی  هێلکە، میوەی ئەڤۆکادۆ،  گۆشتی سووری پەز و گۆلك . لێرە پێویستە  بزانرێ کە  کەمی یا پیداویستی  لەش  لە ڤیتامین دی  تەنها بە خۆڕاك پڕ ناکرێتەوە بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا ، بۆ یە باشترە  بە دەرمان وەرگیرێ
 .
 ڤیتامین دی  وەکو  پاڵپشتی  خۆڕاکی  و دەرمان هەیە  لە دەرمانخانەکان  بە یەکەی جیاواز و  بە شێوەی  حەب  و گیڕاوە  هەیە ، کە هەر کە سە  بە گوێرەی  رێژەیی  کەمی و تەمەن  وەر دە گیڕێ . 
 بۆ منداڵ جیاوازە لە گەڵ گەورە ، پێش  وەرگرتنی  ڤیتامین دی  پێویستە پشکنین کرا بێ وە بزانرێ  کە  ژمارەی  رێژەی ڤیتامین دی لە لەشدا چەندە  وەلەسەر  ئەو بنەماییە  بە هێزی  ڤیتامینەکە دیاریدەکرێ لە دەرمانخانەکان وە رێنمایی پیدەدرێ بۆ  چۆنییەتی  خواردنی
 .
کۆرپە  هەرلە کاتی لە دایكبوونی  دا پێویستە  ڤیتامین دی وەکو قەترە  وەرگرێ کە ڕۆژانە ٥  قەترە  دەردرێ تاکو منداڵەکە دەبێت بە ٢ ساڵ
 .
  کەی بخوڕێ ؟
ڤیتامین دی ٣ لە و جۆڕە ڤیتامینانەیە کە لە چەوری دەتوێنەوە ،  ڤیتامینەکان  دوو جۆرن  هەن لە ئاو تواوە  وە  هەن لە چەوری تواوە .
وە ڤیتامین دی ٣  لە چەوری تواوەیە ، کەواتە پێویستە  لە گەڵ ژەمێكی خۆڕاك بخورێت کە  چەوری تیدا بێت ، بۆ  نموونە  گەر لە گەڵ زەڵاتە خواردت  سوودی نا بێت  چونکە چەوری تێدانیە و  ڤیتامینەکە ناتوێتەوە .
دەتوانرێ  لەگەل رۆنی ماسی بخورێ ، چەورێیە  وە چەورییەکی باشە ، لەش سوودی ڵێ وەردەگرێ .
خواردنی کوردی  رۆنی تێدا بە کاردێ ، رۆن چەورییە  بۆ یە  لەگەڵ ژەمێکی خواردن وەکو نانی نیوەڕۆ  یا ئێوارە  بخورێ  باشە  و لەش سوود مەند دەبێ

 بۆ منداڵی  شیرە  خۆر  لەگەڵ ژەمی شیر  بیدرێتێ  چونکە  شیر یش چەوری تێدایە  


نموونەیەك لە لێکۆڵینەوەیەك دا
 :
لێکۆلێنەوەیەکی نوێ  دەریخستووە کە ڤیتامین دی  دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی  تووشبوون بە شێرپەنجە  بە رێژەیی لە سەدا ٧٧ .
زانایانی زانکۆی کرایگتۆن لە نیبراسکادا  هەستان بە  لێكۆلینەوەیەك لە سەر ١١٧٩ ئافرەت کە تەمەنیان لە ٥٥ ساڵی و بەسەرەوە بوو ، وە کە لەم ١٠ ساڵەی دوایی هیچیان تووشێ هیچ جۆڕە  شیرپەنجە یەك نەبووبوون ، لێکۆلینەوە کە  دەستی پێکرد  لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٥ کۆتایی هات
ئەو ژمارەیەیان کرد بە دووبەش ، بەشێكیان ڕۆژانە ڤیتامین دی ٣   ٢٥ میکرۆگرام  کە دەکاتە ١١٠٠ یەکە ڕۆژێ پێیان درا .
کۆمەڵەی دووەم  جٶرە حەبێکییان پێدان کە پێ دەلێن ( پلاسیبۆ)  واتە هیچی  تێدانییە و زەرەری نی یە ، وە چاوەدێرییان کردن .
دیتیان ئەوانەی  پاڵپشتی  خٶڕاکی ڤیتامین دیان  وەرنەگرت  ( کۆمەلەی دووەم ) ٥٠ ئافرەت  تووشی   جۆڕێك لە جۆڕەکانی شیرپەنجە بوون  وەکو  مەمك ، پێست ، ریخۆڵە ، سییەکان  .
ئەوانەی کە ڤیتامین دی یان وەرگرت لە سەدا٧٧  کەمتر تووشی شیرپەنجە بوون . ئەنجامی لیکۆلێنەوە   گەیشتە ئەوەی گەر   لەم تەمەنە دا  واتە تەمەنی بەساڵاچوون  بری زیاتر  لە ڤیتامین دی وەربگیرێ  ئەوا  مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە  کەمتر دەبێتەوە .
کەواتە ڤیتامین دی  یارمەتیدەرە کە ژیانێكی تەندروست ترو باشتر و دریژ تر بژی
 .
بە هیوای  تەندروستێکی باش 
چیمەن -٣٠.١.٢٠٢٠    

Monday, 21 October 2019

ریخۆڵە / کۆئەندامی هەرس





ریخۆڵە

ریخٶلە بەشێکە لە کۆئەندامی  هەرس  وە رٶلێكی گەورە  دەبینێ لە ژیانی رۆژانەماندا ، ئەم ئۆرگانە لە لایەن زۆربەی خەلکی پشتگوێ خراوە
  .
ئایا  دەزانی کە لە  سەدا ٨٠% بەرگری لەش  بەندە  بە ریخۆلەوە ، وە ریخۆڵە  دابینی دەکات
 .
ئایا  دەزانی  کە ریخٶلە  بەرهەمهێنەرە بۆ سیراتۆنین ، کە بە هۆرمۆنی دڵخۆشێ ناسراوە
 .
.ئینسان چەند  دەربارەی  ریخٶڵە ی زانیاری ڕاست و درەستی هەبێ  ئەوەندە ىاشتر  لە چۆنیەتی کار کردنی  ریخۆڵە  تێدەگات ، هەتا ئەو کاتانەی کە کار ناکات باشتر  دەتوانێ  بزانێ بۆ چی کار ناکات
 .
لێکۆلینەوەکان سەڵماندوویانە  کە لە  هەر ٥ کە س ، یەکێك کێشەی  ریخۆلەی  هەیە ، زۆرینەی  ئەوانەی کێشەیان هەیە، نایانەوێ باسی بکەن  و نایانەوێ دەوروبەریان  پێ بزانێ . بەڵام  لەبەر گرنگی  ریخٶلە  پێویستە  زیاتر  تیشك بخرێتە  سەر ئەم بابەتە  و  خەلکی  زیاتر بایەخی پێبدەن
 .
ریخٶلە  چٶنە لە رووی  دروستبوونیەوە ؟
ریخۆڵە خوڵقاوە  بە شێوەی بۆرییەك  کە درێژییەکەی ٨ م دەبی  وە پێكهاتووە  لە ٣ بەش، ریخٶلە  باریکە ، ریخۆلە ئەستورە، رێکە  کە بە کۆم  کۆتایی دێت کە بەشی کۆتایی ریخٶلەییە

ناوەوەی ریخٶلە پانتایەکی  هەیە  کە پێ دەلێن  پانتایی رووپۆشی ناوەوەی ریخٶڵە کە پەردەیەکی لینجە  و شارەزایان دەڵێن کە بە قەدەر  ساحەیەکی  تۆپانێ  دەبێ گەربێ و  رابخرێت
.  
ئەو پەردە لینجەیەیی کە ناوەوەی ریخۆڵەی  پۆشکردووە  گرنگییەکی تایبەتی هەیە ،کاری  ئەم پەردەیە جگەلە هەڵمژینی ماددە خۆراکییە کان ،   وەکو  بەربەستێك کار دەکات کە رێگا نادات بەکتریا زیان بەخشەکان لە ریخۆڵەوە بچنە  دەرەوەی. 
ناوەوەی ریخۆڵە  باریکە ناو پۆش کراوە  بە پەردەیەکی لۆچدار ( یا نوشتاوەتەوە لە سەریەکتری ) ،ئەو پەردەیە  وادەکات کە   ڤیتامینەکان و ماددە خۆراکییەکان بمژرێن.ریخۆڵە لە جوڵە دایە  وە رووی  ئەو پەردەیە جوڵەکەی بەرەو ریخٶڵە ئەستورەییە، کە خۆراکی هاراو پاڵ دەنێت  بەرەو ریخٶلە  ئەستورە  ،لە ریخٶڵە  ئەستورە دا خۆراکی هاراو زیاتر   دەکەوێتە ژێر پەستان و  ئەوەی ماوەتەوە لە خۆراکی بەسوود هەڵدە مژرێت ، ئەوەی کە دەمێنێتەوە بەرەو رێكە پاڵدەنرێت کە پاشماوەی  کرداری هەرسە  و دەبێت لە ش خۆی  لێ رزگار بکات  و بکرێتە  دەرەوە
 .  .
ریخۆڵە جووڵەیەکی رێکی هەیە ، کە هەست ثی نە کراوە .ئەم جووڵەیە بە هٶی ماسولکەکانوەیە  کە لە دیواری  ریخۆڵەن وە کە گرژ دەبنەوە جووڵەیەك دەدەن  بە ریخۆڵە لە شێوەی جووڵەی کرمە .ئەم جوولەیەیی کە لە ئاکامی  گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسولکەکانەوە روودەدات  و پاڵ بە خۆراکی هاراو  دەنێت لە بە شێكی ریخٶڵە  براوات بەرەو بەشەکەی کەی تاکو دەگاتە کۆم و لەوێشەوە بۆ دەرەوە


 . 
کرداری هەرسکردن چۆن روودەدات؟

ریخۆڵە ڕۆژانە هەڵدەستێ بە کارێکی  زۆر گرنگ ، ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە ئێمە ڕۆژانە دەیانخەینە دەمەوە ، کۆئەندامی هەرس  دەیان گٶرێت بۆ ماددە  خۆڕاکی هاراو .ریخٶڵە  دەتوانێ ماددەی خۆڕاکی لە پاشەڕۆ جیاکاتەوە .ئەم کردارەش بە تەواوی دەبینرێت  لە  هەڵمژینی ماددە خۆڕاکییە کان و کردنە دەرەوەی پاشەڕۆ دا
 . 
کرداری هەر س هەر لە  دەمەوە  دەست پێدەکات ،  دەم لیکی تێدایە  و خۆڕاك تێکە ڵ  دەبێ بە لیك لاکاتی جوویندا .وە هەر لەو کاتەشەوە هەست  بە تامی  خۆڕاك  دەکرێت ،دوایی هارینی  خۆڕاك بە هۆی ددانەوە ، خۆراکی ووردکراو  قووت  دەدرێت . لە ڕێگایی قورگەوە  (سورێنچك) دەگات بە گەدە ( ماعیدە)، گەدە وەکو توڕەگەیەك کار  دەکات بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژەمە خۆڕاکە خوڕاوە، لە گەدەدا خٶڕاك تێكەڵ دەکرێت بە ترشی  گەدە ، کە خٶڕاك زیاتر شی دەبێتەوە ، گەدە هەموو  خۆڕاکەکە بەیەکجار پاڵ نانێت  بەرەو ١٢ گڕێ، بەڵکو بەش بە ش پاڵی پێوە دەنێت ، لە ١٢ گرێدا رژێنەکانی جگەر و پەنکریاس تێكەڵ بە خواردنی هاراو  دەبن زیاتر شیدەکەنەوە  و لەوێشەوە پاڵدەنرێ بەرەو بەشی دواتر لە کۆئەندامی هەرس
 .
هەر لە ریخٶڵە باریکەوە  دەست دەکرێ  بە هەڵمژینی ماددە خۆڕاکییە کان بە هۆی ئەو مەمیڵانەی کەلەسە ۆەردە لینجەکەی ناو پۆشی ریخٶڵەن .خۆڕاکی هەڵمژراو لە ریخٶڵە  دەدرێت بە سووری خوێن ،  بە هۆی خوێن دەگوازرێتەوە بۆ ئۆرگانەکان و بەشەکانی کەی لەشەوە .خوێن خٶڕاك  دەگەیەنێ بە بەشە هەرە بچووکەکانی لەش کە خانەیە ، لە خانەکاندا خۆڕاکی هەلمژراو دەگۆڕدرێت بۆ ووزە .ئەو ووزەیەش ئێمە  بەکاریدەهێنین بۆ ئەنجامدانی کاروباری ڕۆژانەمان
 .   
بٶ چی هەندێك کەس دوای نانخواردن هەست بە سەرما  دەکەن ، بەتایبەتی لە ڕەمەزان  دا زیاتر هەستی پێ دەکرێ ؟
 
چونکە لەش خوێنێکی زۆر بەکار دەهێنێ لە کرداری هەرس دا  ، چٶن ؟ کە خۆڕاك دەگاتە  قۆناغی هەڵمژین ئەوا لەش پێویستی بە خوێن دەبێت بۆ گواستنەوەی ماددەی خۆڕاکی لە ریخٶڵە وە بۆ بەشەکانی کەی لەش.ئەو خوێنە ی کە لە پێستە و لە شوێنی کەیە کە کارەکانیان  دەتوانن  دوا بخەن  بۆ کاتێكی کە  دەگەڕێنرێتەوە  بۆ  دەوری ریخۆڵە .  وە رێژەی خوێن لە پێست دادەبەزێ  وە ئەمەش  دەبێتە  هۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش و گرژبوونی  موولولەکانی خوێن لە پیستدا و  وە موو چرکە هەست پێ دەکرێت ، ئەمەش دەبێتە  هۆی  هەستکردن بە سەرما و لەرزین
 . 
 سەرەتا پڕۆسەی هەرس بە خێڕایی ئەنجام دەدرێ ، بەڵام لە ریخٶڵە ئەستورەدا پڕۆسەکە هێواش دەروات بەرێوە ، کاری ڕیخۆڵە ئەستورە هەڵمژینی ئاووخوێ ییەکان و پاشماوەی ماددە خۆراکییەکانە کە لە بەشەکانی کە هەڵنەمژڕاون . دوای هەڵمژین  پاشماوە کە پاڵدەنێ   بەرەو بە شی دوای  خؤی،پاشماوەکە  گەر تەڕ  بێ   ئەوا فرێدانی ئاسانتر  دەبێ  ،گەر ووشك بێ ئەوا کەسەکە  زەحمەت دەکێشێ بۆ فرێدانی کاتی سەرئاوکردن .بۆیە پێویستە ئینسان ئاو زۆر بخواتەوە  رۆژانە ،  وە شارەزایان خەمڵاندویانە کە هەر کەسێك لە ئێمە  دەبێت بە لایەنی کەم ٨ پەرداخ ئاو بخواتەوە  رۆژێ ، تاکو  لەش کارەکانی  خۆی ئەنجام بدات
 . 
کە پاشماوە گەیشتە بەشی کۆتایی کۆئەندامی هەرس ، ریخٶڵە  ئاماژە  دەنێرێتبۆ مێشك کە ئاماددەیە بۆ فرێدان .وە مێشك کەسەکە ئاگادار  دەکاتەوە  کە کاتی سەرئاو کردنە .  زۆر گرنگە ئەو کارە بکرێت  وە ئەو زبڵە فرێ بدرێ  وە دوا نەخرێت بۆ کاتی کە ، چونکە مانەوەی  کێشەی  تەندروستی  لێدەکەوێتەوە . لاوازی لە پەیوەندی نێوان مێشك و ریخٶڵە یا نەمانی پەیوەندییەکە  دەبێتە هۆی  دەرکەوتنی کێشە و  نە خۆشی ریخۆڵە
 
ریخۆڵە   ئۆرگانێکی سەرسورهێنەرە    :  ئەوەی ناسراوەو زۆربەمان  دەیزانین کە کاری  هەرە گەورەیی  ریخٶڵە کرداری هەرس کردن و هەڵمژینی ماددە خۆڕاکییە هەر سکراوەکان. شارەزایان  دەڵێن کە ریخۆڵە ئۆڕگانێکی  زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە زانراوە تاکو ئێستا دەربارەی ، دەڵێن کە پەیوەندییەك هەیە لە نێوان بەکتریاکانی ناو ریخۆڵە لەگەڵ هەریەك لە سیستەمی دەمار ،سیستەمی بەرگری لەش و سیستەمی هۆرمۆنەکانی لەش. ئەم بابەتانە  ئاڵۆزن و باسێکی زۆری دەوێت ، وە زانایان لە کارکردندان  لە سەرانسەری جیهان تاکو  لەو پەیوەندییە تێبگەن و زیاتری دەربارە بزانن
 .
هەموو کەسێك پیویستە بزانێ کە ریخۆڵە یا کۆئەندامی هەر س بە گشتی  زۆر گرنگە بۆ تەندروستیمان ، هەبوونی کۆئەندامێکی هەرسی تەندروست وئیشکەر  بە ڕێکی ، ئەنجامەکەی بە دڵنیاییەوە لەشێكی  ساغ و چالاك  دەبێ
 .
زانایان گەیشتوونەتە ئەوەی کە ئەو بەکتریایانەی کە لە ریخۆڵە دا هەن و کاری هەڵوەشاندنەوەی خۆڕاك  دەکەن ،پەیوەندیان هەیە بە زۆر نەخۆشی و حاڵەتەوە ، وەکونەخۆشێ دڵ ، قەڵەوی ، شەکرە  و خەمۆکی .هەر یەکێك لە ئێمە لە شی واخوڵقاوە کە جیاواز بێ لەلەشی ئەوەی ترەوە  ، هەر وەها رێژەی بەکتریاکان و جۆرەکانیان لە ناو ریخٶڵە دا جیاوازە لە کەسێك بۆ کەسێكی کەوە .
پەیوەندی مێشك و ریخۆڵە :ریخۆڵە دەماری سەربەخۆی  هەیە لە کارکردندا ، ئەو دەمارانە تەنها ئەو کارانەئەنجام دەدەن کە پەیوەندی  بە ریخٶڵەوە هەیە . واتە  دەمارەکان تایبەتمەندیان وەرگرتووە ، هەتا ئێستا  زانیاریی  تەواو لە بەر دەست دانی یە

  سەبارەت  بە دەمارە خانەکانی ریخۆڵە .روونکردنەوەش بۆ ئەم بابەتە بۆ نموونە ،  دەتوانڕێ پارچەیەك لە ریخۆڵە ببردرێتەوە  بە بێ ئەوەی  هەست  بە ئازارێكی  زۆر بکرێت ، لە هەمان کاتدا بیرکردنەوە و هەستە  دەروونییەکان کاریگەریی   هەیە لە سەر  دەمارەخانەکانی  ریخۆڵە ،حاڵەتە  دەروونییەکانی کە ئێمە  دەریان دەبرین  بە چەند  دەستەواژەیەکەوە  وەکو  دەستەواژەی  هەناوم ئارامە ، یا ناوسکم ئارامە یا ئارام نی یە ، یا هەست دەکەم کە تەواو نیم ، کاتی قەڵەقی و نائارامی  تووشێ  سکچوون یا قەبزی  دەبین ، یاخود  زوو زوو  چوونە  سەرئاو کاتی نائارامی و ترس ، ئەمانە  هەمووی  ئەنجامی پەیوەندی  دەمارەخانەکانی ریخۆڵەیە  بە مێشك و ئەندامەکانی ترە وە
 .  
کەواتە مێشك وریخۆڵە بەردەوام لە پەیوەندی دان  بە هۆی ئەو دەمارە خانانەی کەلە دیواری ریخۆڵە دا هەن و ئاماژەکان دەگوازنەوە لە ریخۆڵە بۆ مێشك و بە پێچەوانەشەوە
.
بەکتریاکانی ناو ریخٶڵە ولەش
 
هەر لەو چرکەییەیکە لە دایك  دەبیین ، ئەوا بەکتریاکان  دەست دەکەن بە گواستنەوە لە لەشی دایکەوە بۆ کۆرپەڵەو  وە دوایش لە دەوروبەرەوە وەریاندەگرین ، واتە لەو ژینگەیی کە تیدا دەژیین .بەکتریاکان دەست دەکەن بە دروستکردنی پەیوەندێکی باش لە نێوان خۆیان وخانەکانی لەش .شارەزایان دەڵێن ئەو منداڵانەی  کە بە رێگایی  سروشتی لە دایك  دەبن رێژە و جۆری بەکتریایان زیاترە لەوانەی کە بە نەشتەرگەری لە دایك دەبن ، کەواتە  سیستەمی بەرگری لەشی کۆرپەی تازەبووی بە رێگای سروشتی بەهیزترە لەوانەی بە نەشتەرگەری لەدایك دەبن
 .
لە ریخۆڵە دا بلیۆنەها بەکتریای سوودبەخش هەیە کە پێ یان دەگوترێ "میکرۆبییؤمیت"، کە زیندەوەری ووردی زۆر بچووکن  و بە چاو نابینرێن  وە کێشیان لە ریخۆڵە دا ١،٥ کیڵۆ  دەبی  وە بەلای کەمی ٥٠٠چەشنی جۆراجٶرن. بەکتریاکانی ریخۆڵە  وەسف  دەکرێن لە کارکردندا  بە کارگەییەکی کیمیاویی ، بە کتریاکان کار دەکەن لە سەر هەڵوەشاندنەوەی خۆڕاك  بۆ ماددە بنەڕەتییەکان ، سوود بە لەش  دەگەیەنن و یارمەتی لەش دەدەن لە زۆر پرۆسە دا وەلەهەمان کاتدا بەشدارن لە پرۆسەکانی بەرهەمهێنان  وەکو ڤیتامینەکان ، وە هەروەها لەشیش دەپارێزن لە نەخۆشی و فایرۆس
 . .
لە ڕابردوودا زانایان نەیانتوانییوە زۆر بزانن لە سەر بەکتریاکانی ریخۆڵە  چونکە بە سروشتی خۆیان بەکتریاکان لە شوێنی تاریك  دەژیین وە بەرگەی هەوا ناگرن ، بٶیە نەتوانراوە لە تاقیگەدا لێکۆلینەوەی لە سەر بکرێت ، بەڵام لەم سەردەمەدا  و دوایی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا  دەرفەتەکان فراوانتربوون بۆ لێکۆلینەوە و بەرهەمهێنانیان، وە نموونەش " پڕۆبایۆتیك "کە بە شێوەی کەپسوڵ  و قەترە لە دەرمانخانەکان  دەست دەکەوێ
  .   .
بەهێزکردنی ریخۆڵە :
بوونی بەکتریایی باش لە ریخۆڵە  دا شتێکی ناوازەیە بۆ هەر مرۆڤێك ، بوونی رێژەیەکی زۆر  و جۆری زۆر لە بەکتریادا لە ریخۆڵەی هەر کەسێك مانای هاوسەنگی  و تەندروستییەکی باش  دەگەیەنێ .باشترین شت کە تۆ بیکەیت بۆ ریخۆڵەت پێدانی خۆڕاکی تەندروست و جۆڕاوجۆڕە لەگەڵ خۆڕاکی  دەوڵەمەند  بە ریشاڵ ( فایبەر)، چونکە خۆڕاکە جۆڕاوجۆڕەکان بەکتریا جۆڕاوجۆڕەکانیکە  ناوەوەی ریخٶڵەیان پۆشکردووە  بە هێز دەکەن
.
هەندێك دەرمان بەکتریاکان لە ناو دەبات  وەکو خواردنی  دەرمانەکانی  دژە هەوکردن  کە ناسراون بە" ئەنتی بایۆتیك "  ، ئەم دەرمانانە بەکتریاکانی ناو ریخۆڵە  دەشێوێنن  و هەندیکیان لەناو دەبەن .رێژەی لەناوبردنیان دەگەرێتەوە بۆ جۆری  و بە قەوەتی  دەرمانی ئەنتی بایۆتیکەکە، چونکە ئەنتی بایۆتیك ناتوانێ  بەکتریایی زیان بەخش لە سوودبەخش جیاکاتەوە ،هەردووکیان لەناو دەبات . مەبەست لە دەرمانەکانی ئەنتی بایوتیك لە ناوبردنی بەکتریایی زیانبەخشە و ئەوانەی کە تووشی نە خۆشیمان دەکەن .لە ناوبردنی بەکتریاکان کاریگەری لێدەکەوێتەوە کە لە شێوەی  بۆ نموونە سکچوون ، ئازاری ناوسك و بێ هێزی  سیستەمی بەرگری  دەردەکەوێ . بۆیە پێشنیار دەکرێ بۆ ئەوانەی کە عیلاجیی بۆ ئیلتیهاب  وەردەگرن ، پێویستە ماستی سروشتی زیاتر  بخۆن لەو ماوەیە یا حەبی پڕۆبایۆتیك بەکار بهێنن لە و ماوەیە دا . زانایان دەلێن دوایی هەر دژە هەوکردنێك  ئەوا ریخۆڵە  هاوسەنگی بەکتریاکانی لەدەستدات  وە دوایی ٦ مانگ ئەوجا  دەگەرێتەوە  سەر باری سروشتی خۆیی
 .
حەبی پرۆبایۆتیك جی یە ؟ : بریتی یە لە بەکتریای سروشتی کەلە هەمان جۆری ئەو بەکتریایانەیە کە لە ریخۆڵەماندا هەن .بەکتریاکان لە تاقیگەدا چاندراون و بە خێوکراون لە بارودۆخێکی گونجاودا  وە دوای کڕاون بە کەپسوڵ و قەترە و پۆدرە .  چۆنییەتی بەکارهێنانی پڕۆبایۆتیك : ١ بۆ ٢ دانە  دەخوڕێت رۆژانە ، وەنابێت لە گەڵ دەرمانەکانی دژە هەوکردن لەیەك کاتدا بخورێت  بەلکو  دەبێت لە نێوانیان دا سەعاتێك و نیو  بۆ دوو سەعات مەودا هەبێ .بۆ نموونە گەر دەرمانی ئیڵتیهابەکەت ٣ ژەمەبوو واتە بەیانیان ، نیوەڕٶ، ئێوارە ، ئەوا پرٶبایۆتیکەکە پێشخەوتن  بخۆ ، بۆ چی گەر بەیەکەوە بخورێ سوودی نابێت چونکە دەرمانی ئیڵتیهاب بەکتریاکان دەکوژێ وە پڕۆبایوتیکەکە خواردنی بەکتریای سوود بەخشە ، دەرمانەکە دەیان کوژێ  و سوودی نا بێت ، بٶیە پێویستە لەنێوان حەبی ئیڵتیهاب و حەبی پڕٶبایۆتیك ١،٥ کاتژمێر بۆ ٢ کاتژمێر هەبێ تاکو سوود لە هەردوولا وەربگیرێ
 .
چۆن بزانم کە حالی ریخۆڵەم باشە ؟
پێویست  ناکات نیگەران بی لە رێگای سەرئاوکردن  دەتوانی بزانی حاڵی ریخۆڵەت چۆنە . سەرئاوکردنت دەبێ رێك بێت یانی ڕۆژانە یا ٢ ڕۆژ جارێك بە سروشتی  دادەندرێ لەوە  زیاتر یا کەمتر بوو  ئەوا سروشتی  نی یە.
 .
پیسایی  زۆری و کەمی یا ڕەنگەکەی ، دەگەرێتەوە بۆ ئەو جۆڕە خۆڕاکانەی کە خوراون
 .
کەی پێویستە بچیتە لای دکتۆر ؟ . پێویستت بە دکتۆر و پشکنینە لەم حاڵاتانەی خوارەوە
 
بوونی سکچوون بۆ زیاتر لە ٢ هەفتە .
گۆڕینی پیسایی لە نێوان سکچوون بۆ قەبزی یا بە پێچەوانەوە .
سوود وەرنەگرتن  یا نەبوونی کاریگەریی دەرمانەکانی قەبزی یا سکچوون لە سەرت .
کاتی گۆڕینی ڕەنگی پیسایی  بۆ ڕەش ، یا بوونی خوێن لە پیساییدا ، یاخود بوونی کێـم و ڵینجی تیایدا .ئەو نیشانانە  مەترسیدارن  و نا بێت پشتگوێ بخڕێت
 .
ئەو خاڵانەی سەرەوە نیشانەن بۆ نەخۆشی و لەوانەیە  نەخۆشی ترسناکیش بن بۆیە پێویستە یەکسەر بەدوای چارەسەر  و پشکنین  بگەرێی لای دکتۆری پسپۆر

 .
نەخۆشییە باوەکانی ریخۆڵە
 
سکچوون :
سکچوون حاڵەتێکە کە گەورەو بچووك جار جار تووشی دەبن ، جاری واهەیە لە ناکاو تووشی  دەبن  و کە ڕۆژێك یا ٢ ڕۆژ  دەخایەنێ  و دوای نامێنێ  ،لە سەدا ٩٥ ی حاڵەتەکانی سکچوون ماوەکورتن  و نامێنن .هۆکارەکانی تووشبوون بە سکچوون جیاوازن ، لەوانەیە بە هۆی خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بێ  بە بەکتریا و ڤایرۆس.
گرنگترین شت کە بکرێت لە حاڵەتی سکچوون خواردنەوەی ئاوە یا شڵەمەنی یە ، تاکو ئەو شڵەمەنیانەی کە لەش لە دەستیان دەدات  بە هۆی سکچوون شوێنەکەیان پڕ بکڕێتەوە . دەتوانڕێ گیراوەی  ئاو وخوێ  و شەکر  دروست بکرێ  و کەم کەم لێبخورێتەوە کاتی سکچوون
 .
ئەم گیڕاوەیە لە دەرمانخانەو  ونەخۆشخانەکانیش  هەن و  دەتوانرێ لە وێ بکردرێ  بۆ ئەوانەی خۆیان شارەزاییان نی یە لە دەرمان و گیراوە
 .
گرنگ ئەوەیە کە کەسی تووشبوو بە سکچوون تووشی  ووشکبوون نەبێ ، وە هەر خۆڕاکیکێش  کە ئارەزووی دەکات  با کەم کەمی لێبخوات .دەشتوانڕێت  دەرمانی سکچوون  بە کار بێت کە لە دەرمانصانەکان دەست دەکەوێ بە مەرجێك سکچوونەکە ئاسایی بێت و خوێن و کێـم و لێنجەیی لەگەڵ نە بێ .نموونەی دەرمانی  وەستێنەری  سکچوون کە ناوە زانستییەکەی
loperamidhydrochlorid
 دەرمانی  وەکو پرۆبایٶتیك  کاریگەری ریگە گرتن و خۆپاراستنی دەبێت 
.
گەر سکچوونەکە  لە ٣ رۆژی تێپەڕاند و چاکبوونەوە  بەدینەکرا  ئەوا پێویستە کەسەکە  سەردانی  دکتٶر  بکا و پشکنینی گونجاو وپێویستی  بۆ ئەنجام بدرێت

.
قەبزی:
کاتێك کە ریخۆڵەکانت باشن  و هیچ کێشە و نەخۆشی یەکیان نی یە وخواردنیش دەخۆیت ڕۆژانە ، ئەوا  دەبێ سەرئاویش هەبێ  ڕۆژانە کە نە شڵ بێ و نەڕەق ، ئەوە پێ دەگوترێ  حاڵەتی  ئاسایی.
 .
گەر هاتوو پیساییەکە لەو حاڵەتانە بوو ،  ڕەق بوو ، زەحمەت بوو هاتنە دەرەوەی ، یا هەستت کرد بە تەواوی  بەتاڵت نەکردووە، سەرئاوکردنت  ٢ جار بوو  لە هەفتەدا  یاخود کەمتربوو  ئەوا پیویستە بزانی  کە حاڵەتیكی سروشتی نی یە و  حاڵەتی  قەبزییە . 
زۆربەی  خەڵکی  کە گۆڕانکارییە کاتییەکان لەژیانیاندا  روودەدەن  وەکو  سەفەرکردن ، رۆژووگرتن ، کەوتن لە ناوجێگا  بە هۆی  نەخۆشی، رووداو ، یا نەشتەرگەری ، ئەنجامدانی کاری قورس ، ئەنجامدانی وەرزشی توند، یا حاڵەتی کتوپڕی کە دەبێتە هۆی گۆڕینی  هەڵسوکەوت  ئەوا تووشی  قەبزی کورت خایەن  دەبن.
 .
منداڵی ساوا تووشی قەبزی دەبێ لە بەر کەمی چوڵەیی و نەکامی  ئەندامانی و یاخود لێ نەکەوتنی شیر. بۆ منداڵی ساوا  دەتوانرێ دەرمانی گیراوەی بە ناوی " لاکتۆلۆزە " بە کار بێت و زیان  بە منداڵەکە  ناگەیەنێ،  منداڵ نا بیت کاتی سەر ئاو کردن قەوەت بکات چونکە دەبێتە هۆی  زیان گەیاندن  بە ریخۆڵە  و کێشەی تر
.
منداڵی هەراش لە تەمەنی  چوون بۆ قوتابخانە  بە تایبەتی لە پۆلی ١ سەرەتایی دا تووشی قەبزی دەبن ، چونکە مەکتەب بۆ منداڵەکە شوێنێکی  نوێ ییە و ڕانەهاتووە لە سەر  رٶتین و کاتەکانی پشوو و نٶرەگرتن بۆ سەرئاو، زۆر جار هەیە  منداڵ ناتوانێ نۆرە  بگرێو خوڵقی نٶرە گرتنی نی یە ، بۆ یە  هەندێك منداڵ خۆی دەگرێ تاکو دەچێتەوە ماڵ. ئەمەش دەبێتە هۆی قەبزی . بۆیە گرنگە دایك و باوکان  ئەوە بۆ منداڵەکانیان روون کەنەوە  کە گرنگە  بچنە سەرئاو نابێ خۆبگرن وە رێنمایی منداڵەکانیان بکەن چ بکەن و چۆن هەڵسوکەوت بکەن
 .
ئەم حاڵەتانەی  سەرەوە  هەمووی حاڵەتی کورت خایەنن کە هەڵومەرج لە بار بوو ، قەبزی یەکە نامێنێ.
بۆ ڕێگەگرتن لە قەبزی ونەهێشتنی  دووبارە بوونەوەی پێویستە  ئەمانە  بکرێ
 :
 ریخٶڵە پێویستی  بە خۆڕاکە ڕۆژانە ، خۆڕاکی دەوڵەمەند  بە ریشاڵ  تاکو  کار بکات، بۆیە پێویستە  خۆڕاکی جۆڕاوجٶر بخوڕێت وەلە کاتی ژەمە دیاریکراوەکان بێت ، دەبێت دوورکەوێنەوە لە زۆر خواردن و بەردەوام دەمان بجولێ ، ئەندامەکانی لەشیش پێویستیان بە پشووە. بۆ یە  خواردنی خۆڕاك  بە پێ ژەمەکان  بێ  باشتر و تەندروست ترە.
 .
ریخٶڵە  بۆ کردارەکانی  هەرس کردن ، هەڵوەشانەوە ، هەڵمژین و کردنە دەرەوەی پاشماوە پێویستی  بە ئاوە .بۆ یە ڕۆژانە ئاو بخۆوە ، بەلایەنی کەم ٨ پەرداخ ئاوت پیویستە تاکو ریخۆڵە ت و لەشت کارەکانی ڕۆژانەی ئەنجام بدات .کەسانی بە ساڵاچوو  ئەو بڕە ئاوە ناخۆنەوە  بۆ یە  قەبزی لەناویاندا  زۆرە
 .
بۆ ئەوانەی دەرمانی قەبزی بە کار دەهێنن  ئەوا دەبێت شڵە مەنی لە نێوان ١،٥ بۆ ٢ لیتر ڕۆژانە  بخۆنەوە  تاکو دەرمانەکان  کاریگەرییان هە بێ ، خۆی گەر کەسەکە توانی ئەو بڕە ئاوە یا شڵەمەنییە بخواتەوە  ئەوا کێشەی  قەبزی نابێت . دەتوانن  نەعناع ، رێحان ، لیمۆ یا هەر میوەیەکی کە  وەکو سێو پارچەیەکی بخەرە ناوە  دەوڵکەی  ئاوەوە  بۆن  و تامی ئاوەکە خۆش دەکاتو ئارەزووی خواردنەوە زیاد دەکات . چای و قاوەش  هەر شڵەمەنین
 .
جوڵەی ڕۆژانە :  جووڵەی  بەدەنی  گرنگە  وەکو  ڕۆیشتن بە پێ، مەڵەوانی ، پاسکێل سواری ، جووڵە یارمەتیدەرە کە لەش باشتر کار بکات  و چاڵاك  بێ ، وە قەبزی ناهێلێت، زۆر دانیشتن  دەبێتە هۆی قەبزی  و مایسیری
.
سەرئاوکردنی رێك وپێك: پێویستە  خووی ڕۆژانە  هەبێ  بۆ سەرئاوکردن ، ئەرکی دایك و باوکەکانە  کە هەر لە منداڵییەوە فێربکرێن کە بەیانیان لە خەو هەڵسان  سەرئاو بکەن ، دەستو چاو بشۆن  و ددان بشۆن .وە هەر کە لەشت ئاماژەی کرد کە کاتی سەرئاوە پێویستە  سەرئاو بکرێ و تاخیر نە کرێ. چونکە ئەمە زبڵدانی لەشتە و دەبێت بەتاڵ بکرێ وە مانەوەی ئەو زبڵە  دەبێتە هۆی  بۆنی ناخۆش و زیان  بە لەش دەگەیەنێ ، دەبێت منداڵەکان وا تێبگەیەنرێن
 .
ریخۆلە  خەبەر دەدات کە کاتی  سەرئاو و فڕێدانی پاشەڕۆ هاتووە ، گەر کاتەکە گونجاو نەبوو و دوا خڕا ، ریخٶڵە  پەیامەکەتی پێ دەگات و پاشەرۆکە  دەهێلێتەوە
 .
گەر ئامۆژگارییەکانی سەرەوە  سوودی نەبوو  ، پێویستە  دەرمان بەکار بێت،  دەرمانەکانی  قەبزی جۆریان  هەیە  بە گوێرەی تەمەن و حاڵەت دەدرێت بە کەسی قەبز . نموونەی هەندیك دەرمان
Movicol powder, lactulose syrup, bisacodyl.
 دەرمانەکان دەست دەکەون بە شێوەی گیراوە ، بۆدرە، شاف  و حەب

قٶڵۆن :

قۆڵۆن نەخۆشییەکە کە ئێستا زۆر بەر گوێمان دەکەوێ کە هەردوو جۆڕ ریخۆڵە ( باریکە وئەستورە )  دەگرێتەوە . لەوانەیە لای هەندێك کەس تەنها ریخۆڵە باریکە یا تەنها ریخۆڵە ئەستورە بێ  دەش بێ هەردووکیان بێ .قۆڵۆن پێشی دەگوترێ  شێوان لە جووڵەی گوێزەرەوەی ریخۆلە .شارەزایان دەڵێن کاتێك پەیوەندی نێوان ریخۆڵەو مێشك لاواز دەبێ  یا دەپچڕێ  ئەوا کێشەی قۆڵۆن  دروست دەبێ .
نیشانەکانی  ئەم نەخۆشییە :
ئازاری ناوسك ،  پیسایی گۆڕینەوە  لەنێوان سکچوون و قەبزی ،  ئاوسانی سك ، بوونی غازات .

هۆکاری تووشبوون بە تەواوەتی نەزانراوە بەڵام گۆڕانێك روویداوە لە ریخۆڵە . ئەم نیشانانەی سەرەوە لە هەر کەسێك هەبوو پێویستە پشکنین بکات لای دکتۆرێکی پسپۆڕ
.
قۆڵۆن ریخۆڵە ئەستورە درێژ خایەنە ، بەڵام ناوەناوە نیشانەکان بزر دەبن بۆ ماوەیەك  وە دوایی دیسان  دەڕدەکەونەوە .دەردەکەوێ بەتایبەتی لەوکاتانە زیاتر بۆ نموونە  کاتی تاقی کردنەوە کان ، ماندووبوون ، ترس و خەمۆکی وە لای هەندێك کەس کاتی خواردنی هەندێك جۆڕ خواردن کە کار لە ریخۆڵە دەکات
 .
هەتا ئێستا دەرمانی تایبەت بە چارەسەرکردنی یەکجاری قۆڵۆن نی یە ، دەرمانەکان بۆ لابردنی نیشانە هەست پێکڕاوەکانە وەکو لابردنی سکچوون ، قەبزی ، و ئازار هەتا دوایی
 .
ئەوانەی ئەو جٶڕە نە خۆشییەیان هەیە پیویستە ئاگاداری ریخۆڵەیان بن ، وە سیستەمی  خۆڕاكیان بگۆڕن  وە پارێزی بکەن ، ئەو خۆراکانە نە خۆن   کە دەبێتە ووروژاندنی  ریخۆڵە ، ڕۆژانە بجووڵینەوە ، ئاوێكی زۆر بخۆنەوە ، سەرئاوکردنی رێك و پێك بکەن . ئەم کارانە هەموو ی یارمەتیدەرن  بۆ تێپەڕاندنی حاڵەتەکە بە ئاسانی  و ریخۆڵە بە دوور دەبێ لە ووروژاندن وە سەرهەڵدانی نیشانەکان
 .
نەخۆشی ریخۆڵەی هەوکردوو:
ئەمەش دووجۆڕە  

Colitis ulcerosa ریخۆلە ئەستوورەو ریکە تووشبووە
Crohns  یا هەموو ریخۆلە تووشبووە
هەوکردنی ریخۆڵە نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە ریخۆڵە  ئەستورە  بە تەواوی یا بەشێکی  تووشی هەوکردن(ئیلتیهاب)  دەبێ ، و  روودەدات زیاتر لە تەمەنی گەنجی .

هۆی  هەوکردنەکە نەزانراوە ، وە دەڵێن کە سیستەمی  بەرگری هێرش دەکاتە سەر خانە و شانەکانی ریخۆڵە ی خۆی دەبێتە هۆی هەوکردن
.
نیشانەکانی هەردوو جۆڕ لەیەك نزیکن : ئازاری ناوسك ، سکچوون ،  سکچوونی خوێناوی ، کێش دابەزیین ، بێ هێزی ، بوونی تا  .لای هەندێك کاردانەوە دەبینڕێ لە چاو ، پێست، جومگە
.
بۆ دۆزینەوەو دەستنیشانکردنی هەر کامەیانە پێویستە  پشکنینی زۆر بکرێ ،  تاکو بزانرێ  کامە جۆریانە .
توندوتێژی  و دەرکەوتنی  نەخۆشییەکە لە کەسێکە وە بۆ کەسێك جیاوازە ،کاتێك کە نەخۆشییەکە  لێ توند دەکات لەوانەیەکەسەکە  ١٠ جار سەرئاو بکات بەسکچوونی خوێناوی ، لەگەڵ ئازارێكی زۆری ناوسك لە ڕۆژێکدا
 .
نەخۆشییەکە دەتوانرێ کۆنتڕٶڵ بکرێ بە هۆی دەرمانەوە ، دەرمانەکان رێگریدەکەن  لە توندکردن و زوو زوو سەرهەڵدانەوە ، دەرمانەکان هەوکردنەکە و نیشانە هەستپێکراوەکان  لا دەبات
 .
کاریگەری دەرمانەکان لە سەر کەسەکان جیاوازە بۆیە دەبێت تاقی بکڕێنەوە ،   هەتا کە سەکە دەگاتە بەو دەرمانەی کە گونجاوە بۆیی  و لێدەکەوێ  ، دەبێت نەخۆش ئاگاداری خۆراك و  خواردنەوە بێ ،  ئەو خواردنانە  بخوات  کە ریخۆلە  ئارام دەکات ،  ئاو خواردنەوە ش لە بیر نەکرێت

 .

‌بە هیوای لەش ساغی و تەندروستی باش بۆ هەمووان
 چیمە ن سماقوڵی ١٦ ئۆکتۆبەر ٢٠١٩ دانمارك   

Melacare

 **Melacare** دەرمانێکی پێستە کە بەکاردێت بۆ چارەسەری کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست، وەک **خەلەکان، ڕەنگی ناجێگیر، و هایپەرپیگمێنتاسیۆن** (وەک **m...