Monday, 7 March 2022

کۆئەندامی هەرس/ئەوخواردنەی دەیخۆین چی لێدێت؟


ئەوخۆراکانەی کە دەیاخۆین گۆرانکاری زۆریان بە سەر دادێ  

پرۆسەی خۆراك هەرس کردن دەست پیدەکات لەو کاتەی خۆراك دەجوڕیت لە ناو دەم وە  دوایی دێت بە دەرچوونی پاشەرۆ 

هەنگاوبە هەنگاو باسی دەکەم 

گەر کە سیك  بکەینە بە نموونە کە کاتژمێر ٨ دەستیکرد بە خواردن  

کاتژمێر ٨خۆراك بە هۆی ددانەکان  لەت دەکرێ  وە دەجورێت  وە تێکەڵ  بە لیکی ناو دەم دەکرێ ،  خۆراکەکە کەمێكی بە  لێك هەلدەوەشێ وە  ئینسان هەست بە تام و چیژی  خۆراك دەکات  .

دوای خۆراکی هاراو  قووت دەدرێ واتە پاڵ دەنرێ  بەرەو  بۆری خۆراك گەروو   .  

لەوێش بەرەو  گەدە ، بۆیە گرنگە  خۆراك بە پەلە نە خورێت  بە ڵکو بە باشی بهاردرێت لە ناودەمەوە کاری گەدە ئاسان دەکات و ئەزیەتی  نادات 

کاتژمێر ٨.٣  دەقەبۆری خۆراك پاڵ بە خۆراك دەنی بەرەو دەموانەی  گەدە  لەوێش بۆ ناو گەدە ، دەموانەی گەدە رێگری دەکات کە خۆراك بگەرێتەوە  بە ئاراستەی پێچەوانەوە .

کاتژمێر  ٨.٥ دەقە خۆراك کە گەیشتە گەدە ، گەدە وەکو تورەگەیەکە ،کە خۆراك وەردەگرێ وە تێدا کۆدەبێتەو ە وە تێکەڵی دەکات بە ترشەکانی گەدە ، ترشەکانی گەدە خۆراك  دەشێلن و هەلیدەوەشینن  بۆ ماددە بنەرەتییە کان وە خۆراك دەمێنێتەوە بۆ ماوەی زیاتر لە  ٤ کاتژمێر .

    دوای کە خۆراك باش هەلوەشاوە  کەم کەم پاڵدەنرێ بەرەو  ١٢ گرێ واتە بەرەو  ریخۆلە 

کاتژمێر ١٢  خۆراك  لە ریخۆلە تیکەڵ دەکرێ بە دەردراوی کە وەکو رژێنی پەنکریاس  وە کە پیکهاتووە لە  ناتریۆم هایدرۆجین کاربۆنات .خۆراکە ترشەکە تیکەڵ دەکرێ بە ئەنزیمەکانی هەرس وە دوای پاڵ دەنرێ بەرەو  ریخۆلە باریکە .

  کاتژمێر ١٢ و چارەگێك 

ریخۆلە باریکە  پێجاوپێچە و  مولولەی زۆری تێدایە  وە بە ستراوەتەوە بە  سوری خوێنەوە ، کەواتە  لیرە خۆراكی هەلوەشاوە و هاراو بۆ ماددە بنەرەتیەکان  وە لە شوێنە هەلدەمژرێت و بە هۆی موولولەکان و دەگوازرێتەوە  بە هۆی خوێنەوە 

خۆراك لیرە  دەمێنێتەوە  لە ٣ بۆ ٧ کاتژمێر 

ئەوەی کە هەرس کرا  و گواستراوە بە هۆی خوێن . ئەوەی کە هەرس نەکراوە  ، ناتوانرێ بگوازرێتەوە ، لە ناو ریخۆلە دەمینیتەوە ، وە ریخۆلە بە هۆی کرمە جوولەکەی  پاڵ بە خۆراك دەنێت بەرەو رێکە  کە کۆتا بەشی  ریخۆلەیە وە لەوێشەوە  دەکرێتە دەرەوە  بە شێوەی پاشەرۆ


کرمە جوولە چی یە ؟ریخۆلە گرژبوونەکی هەیە 

ئەم گرژبوونە جۆرە جوولەیەك دروست دەکات  وەکو رۆیشتنی کرمە لە شێوەی جوولەکە ، بەو جوولەیە  پاڵ بە خۆراك دەنێ بۆ دەرەوە ، ئەم جوولەیە زۆرگرنگە ، ئەوەی ئەو جوولەی تەواو بیت ئەوە  ریخۆلەی چالاکە  ، ئەو کەسانەی ریخۆلەیان کەم دەجولێ پێ دەلێن ریخۆلەی تەمبەلە ، ئەوەش کێشەی قەبزی دروست دەکات 


کەواتە گەر لێکدانەوەیەکی ماتماتیکی بکەین

کەواتە ئینسان ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمیر پێ دەجیت تا سەرئاو دەکات  

 کاتژمێر ٨ دەستکرا بە خواردن  ئەوا رۆژی دوایی دەبێت کەسەکە سەرئاو بکات ، ئەمە  لە حالەتی کەسێكی ساغی وە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نە بێ ، یانی ساغ و سەلامەت بێ 

ئەوانەی کە کێشەیان هەیە لەوانەیە سەرئاوکردن یا فرێدانی پاشەرۆ لە لایان ماوەیەکی زیاتری پێبچێت کەواتە ٤٨ کاتژمێر ببات هەر لە سنوری ئاسایی دەژمیردرێ ، بەلام باشترە  ٢٤  کاتژمێرسەرئاوبکرێ 

وە کەسەکە چەند خۆرابێ  ئەوا دەبێ زیاتریش بچێتە سەر ئاو ، چەند خواردن و فرێدان پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە 

ئاو خواردنەوە  و جوولە  کاریگەری باشی هەیە لە سەر کۆئەندامی هەرس، ئاو هەرسکردن ئاسان دەکات  وە پاشەرۆ فرێدان ئاسان دەکات


 .


Friday, 26 November 2021

نیشانەکانی نە خۆشی شەکرە

 نیشانه کانی ئه م نه خۆشی یه :

 Diabetesشه کره حاله تێکه که له ش ناتوانێت زاڵ بێت به سه ر ئه و بڕه گلوکۆز ەی که له خوێندا هه یه ، واته ناتوانیت  گلوکۆزه وه ك سووته مه نی به کار بێنێ و بگۆرێ بۆ ووزه ، هۆیە کە شی دە گە رێتەوە  بۆ ئە وانە 

کار نە کردنی یا لاوازی لە کار کردنی ئۆرگانی پە نکریاس ، کە پە نکریاس ئە ندامێکە دە کە وێتە نێوان نزیك گە دە و ژێر جگەرەوە ، کاری بە ر هە مهێنانی ئە نسوڵین و دەردانیە تی بۆ کۆئە ندامی هە رس ، تاکو شە کرە بتاوێنێتە وە  .

بری ئە نسولینی بە ر هە مهێنراو  کە مە ، واتە لە ش پێویستی بە بری زۆرترە لە وە ی بە ر هەم هاتووە ، بە کورتی ئە نسولینە کە بە ش نا کات .

کوالیتی ئە نسولین ، ئە نسولین کە لاواز بێ یا زۆر باش نە بێ کە زالبێ بە سە ر شە کرە 

رێگری کردنی خانە کانی لە ش لە چوونە ژوورەوەی شە کر ، کە شە کرە کە لە خوێندا دە مێنێتە وە و دە سورێتە وە ، مانە وە ی شە کر واتە گلوکۆزە لە خوێندا دە بێتە هۆی دە ر کە وتنی هە ندێک نیشانە 


نیشانه کانی بە رزبوونە وە ی  شە کره له خوێندا : 

 هه ست کردن به تێنویە تی  : کە سە کە هە ست به تینووی ده کات وه ناو ده می ووشکه ، هه ر چه نده که زوو زووش ئاو ده خوات به ڵام هە ر  هه ستی به تێنوی ده کات ، شە و هە ستانە وە بۆ ئاو خواردنە وە . 

میزکردنی زۆر: کاتیك که رێژه ی گلوکۆز به رزده بێته وه لە ش دە یە وێ رزگار بێ ڵێ وە فرێ دە داتە دە رە وە و لە گە ڵی ئاویش فرێ دەدرێتە دە رە وە ، زۆری میز کردن واده کات که له ش پێویستی به ئاو بێت بۆیه که سی توشبوو هه ست به تینووی ده کات . 

دابەزیین له کێشی له ش : لای هە ندێك که چی که هه مان بڕی خۆراك ده خۆن به س لە گە ڵ  ئە و ە شداکێشی داده بە زێ ، ئە مە ش دە گە رێتە وە بۆ لە ش ناتوانێت گلوکۆزە بکات بە ووزە وە بە دوای سە ر چاوەی تر دا دە گە رێ  ، سە ر چا وە ی تر هە ڵگیراوی جگە ر و ماسولکە . 

 هه ست کردن به ماندوو بوون کاتی ئه نجامدانی کارەکان هە ر چە ندە کارەکە ش ئاسان و سووك بێ ئە وە ماندوو بوون بە کە سە کە وە  دیاره .

خورانی ناو گه ڵ له لای هه ر دوو ره گە ز 

 تێکچونی بینایی } چاو کزبوون{ ، ئە مە ش دە گە رێتە وە ه بۆ کاریگە ری شلە مە نی له سه ر " عدسه" ی چاو . 

تووشبوون به هە و کردن به میکرۆب به تایبە تی  هه وکردنی کۆئه ندامی میز 

 دره نگ سارێژبوونی برین یان هێواش چاك بوونه وەی برین 


# نیشانه کانی نزمبوونەوەی  رێژەی شە کرە  که پێویسته بیزانین ئە مانە ن  :

 هه ست کردن به برسێتی ، له رزین و دڵ نه سره وه تی ، ئاره ق کردن که به ئاره قکردنی سارد } ئاره ق کردنی بی تا{ناسراوه واته ئه م جۆره ئاره قکردنە  که بایانیان هە ڵدە ستی لە هە و بالیف تە ر کردووە له به ر ئارەقه کردن کاتێك که پله ی گه رمی ژوورە کە  ئاسایی یە و تاشت ڵێ نی یه . ژانە سە ر و ماندوویی ، واته هه ست کردن به ماندووبوون که له ش ماندووه وه بێ تاقه ته زمان گرانی واته زه حمە ت قسه کردن تێکچوونی بینا یی، شت به باشی بۆ نابێنرێت هه موو کاتێك . 

ئه م نیشانانه له که سێك بۆ که سێكی تر جیایه ، مه رچ نی یە  هه موو نیشانه کان لە کە سێك دە ر کە ون  ، به بوونی ئه م نیشانانه یا هه ندێك له م نێشانانه ، له گە ڵ دە ر کە وتنی بە رزی  رێژه  " گلوکۆز "له پشکنینی خۆین یا میز ئه وا پە سە ند  ده کرێت که  تووشیبووە بە شە کرە . 

ئه مه نیشانه هه ره گرنگه کانن ، ئه م نیشانانه بۆ هه ر دوو جۆری شه کره که هه مان نیشانه هه ستی پێ ده کرێت ، بە ڵام شه کرەی جۆری ١ نیشانه کان به خێرا دەردە کە ون که له چه ند رۆژێك بۆ چه ند هە فتە یە کە   ، بە ڵام لای  توشبووانی به  جۆری ٢ ئه واهێواشه لای هه ندێك ده گاته ١ سالێش ئه مجا نیشانه کانی به ته واوی هه ستی پی ده کرێت، واته ماوه یه کی زۆر توشی شه کره بووه به ڵام  هه ستی به نیشانه کانی نه کردووه وه نه یزانییوه .

Sunday, 27 September 2020

قەبزی




 قەبزی

 

قەبزی چێ یە ؟
 حالەتێکە  کە کە سەکە ناتوانێ پیسایی بکات .Obstipation
کەسیك کە  لە هەفتەیەك دوو جار یا کە متر سەرئاو  بکات  ، کەسێك  کە پیساییە کەی  رەق بێ و بە زەحمەت  بیکات یا قووەت بکات ،  کەسێك کە  هەست بکات کە  بە تەواوی  ریخۆلەی بەتاڵ نە کردووە ، ئەوانە  هەموویان حالەتی   قەبزیین .

 

منداڵ  دە بێ  بە ئاسایی  و بی ماندوو بوون پیسای بکات ، نا بێت قووەت بداتە خۆی  جونکە  قووەت دان  دەبێتە زەرەر گەیاندن بە ریخۆلە ، مندالی تازە بوو  کە نە خۆش نە بیت و  هیج کێشەیەکی نە بیت لە ریخۆلە و شیر بخوات رۆژانە  دەبێت پیسایش بکات رۆژانە 
بە کورتی  چەندی بخوێت دەبێت ئەوەندە ش  پاشماوە فرێبدرێتە دەرەوە،  کەسیك زۆر خۆر بێ دەبێت رۆژانە ش  پیسایی بکات کەسێك کەم خۆر بێ ئاساییە  کە  رۆژانە  پیسایی نە کات ، دوو رۆژ جاریك بێ یا هە فتەی  دوو جار بێ .

 

نیشانەکانی قەبزی

 

 
یەکەم نیشانە کە کەم چوونە سەر ئاو ، (توالێت)، پیسایی کردن  ٣ رۆژ بۆ ٤ رۆژ جارێك ، لە حالەتی  قورسدا  ١٠ بۆ ١٢ رۆژ  جارێك پیسایی کردن ،پیسایی رەق بێ و  قشپلی بێ لە شێوە ، بوونی غازات ، ئاوسانی وورگ ،  هەست کردنی بە تێکچوونی هەموو  لە ش ، هێلنج  ، لای  منداڵ و هەندیك  کە س  کەمی  ئارەزوو ی خواردن ، ئازار ی  سك .
گەر   کەم خوێنی ، یا خوین هەیە  لەگەڵ پیسایی، رشانەوە ،  کیش دابەزینت  هەبوو ، پیویستە  بێ باك  نە بیت و  یەکسەر  بچێتە  دکتۆر  و پشکنین بکەی .
کێ تووشی قەبزی   دەبێ ؟
هەموو کەسیێك  تووشی ئەو حالەتە دەبێت ، لای  خانمان  دوو ئەوەندەی  پیاوان  زیاتر تووش دەبن ، مندالێ  ساوا  ئەو حالەتەی دەبێت ،  مندالێ  تازە دەست پێکردوو  بە مەکتەب . لای  خانمان و پیاوان کە تەمەنیان لە سەرو  ٦٥ سالێ یە ،     تەمەنی نیوان ١٥ بۆ ٤٥ سالیش ناوە ناوە  تووش دەبن .
لە حالەتی مندالی ساوا کە مندالەکە تازە بووە وە دەبێت ریخۆلە  ئامادە بێت  بۆ  ژیانێكی نۆێ  و  دەست کردن بە ئیش کردن بە شێوەیەکی تر لە  خواردن وەرگرتن لە ریگایی  دایکەوە ، بۆ خواردن وەرگرتن راستەوخۆ  لەلای مندالەکە وە ، لای هەندیك منداڵ ریخۆلە تەمبەڵە  وە دەبێتە هۆی قەبزی ، جاری واهەیە  گورینی جۆری شیر  یار مەتی منداڵ دەدات کە  باشتر بێت ، لای هەندیك منداڵ  حساسیەت هەیە  بۆ  شێر  ئەوانە  دەبێت شیری تایبەتیان پی بدرێت .
لای کە سانی ٦٥  سالە  قەبزی  دەگەرێتەوە  بۆ کەم خواردنەوەی ئاو ، وە تەمەن کاریگەری  زۆری هەیە  کە ریخۆلە  وەکو جاران  چالاك  نی یە ،  وە  دەبێت  یارمەتی بدرێت ، هەندیك   دەرمانیش دەبێتە هۆی  تەمبەڵ  کردنی ریخؤلە .

 

هؤکارەکانی  قەبزی چێ یە ؟ 
هەندیك حالەتی قەبزی دروست  دەبێ بە بێ ئەوەی بزانین  سەبەب جی یە .
هەندێك نە خۆشی دەبنە هۆی  قە بزی وەکو  نە خۆشی غودە ، نە خۆشی شەکرە ، نەشتەرگەری ، نەشتەرگەری  ناوسك .
بەکارهێنانی  دەرمان وەکو  مۆرفین و جۆرەکانی  کە کار لە ریخۆلە  دەکەن و تەمبەڵی  دەکەن  وە دکتۆرەکان لە گەڵ  ئەو دەرمانانە  دەرمانی  دژە قەبزیش  دەنوسن بۆ نە خۆش 
ئەو  جۆرە قەبزیە  بە هۆی دەرمانە   دوای وەستان لە دەرمان   قەبزییە کە نامێنێ  واتە قەبزییەکی کاتییە یە ،  ئەوانەی کە نە خۆشییان هەیە  ئەوانیش قەبزییەکەیان کاتی یە هەر کە نە خۆشی یەکەیان چارە  ی بۆ دانرا  ریخۆلەیەن باشتر دەبێت و باشتر کار دەکات .
لە هەندێك حەلەتی  قەبزییدا  ماسولکە کان و دەمارەکانی دیواری ناوەوەی ریخۆلە  کەم جاڵاکن ،  کەم جاڵاکی  کار دەکاتە سەر  ناواخنی  ریخؤلە کە پاشماوەی خۆراکی  هەرس کراوە  و ئاوەکەی لێمژراوە  و گواستنەوەی قورس بووە  کەلە بەشێكی ریخۆلە  بۆ بە شێکی کەوە  وە پاڵنانی بۆ ریكە و فرێدان بۆ دەرەوە .
ریخۆلە  بە سروشتی خۆی  وا خولقاوە کە   جولەیەکی لە شێوە جوولەی کرمی هەیە ، کە ئینسان هەستی پی ناکات  ئەو جوولەیە وا دەکات کە ریخۆلە پاڵ  بە  وەی لە ناویەتی بنێت بۆ دەرەوە ، کە ئەو جوولەیە  سست دەبێ  ، ریخؤلە  ناتوانێ ئەرکی خۆی بە جێ بهێنێ وەکەسەکە تووشی قەبزی دەبێ 
لای بە سالاچوان  هۆ کاری  دیار  کەم خواردنەوەی  ئاو ، شلەیە  وە کەمی جووڵەیە ، بە ساڵاجوان زیار لە ماڵن و دەرناکەون ، زۆربەی کاتیان بە دانیشتن و پاڵکەوتن بە سەر دەبەن ،  بۆیە  گرنگە  بۆیان  رۆژانە  بە لای کەمی پیاسەیەك بکەن  بۆ نیو سەعاتیك  بۆ ١ سەعات ، وە ئاو  یا شلە زۆر بخۆنەوە .
لای منداڵ  قەبزی  روودەدات  کە منداڵ  خووی  تەندروستی نی یە بۆ سەر ئاو کردن ، منداڵ هەیە  لە بەر یاری  ناروات بۆ توالیت کاتی  دروست ،  خۆی  دەگرێت ، ئەو خۆ  گرتنە باش  نی یە ، منداڵ  دەبێت فێر بکرێت بە یانیان کە لە خە و هەلسا  بچیتە توالیت و سك بە تاڵ  کات .
 منداڵ هەیە  کاتێك کە  شوێنی دەگۆریت  وەکو  تازە  چوون بۆ مەکتەب ،  کە مەکتەب شوێنێکی نوێ یە ، شارەزا نی یە ، زۆربەی منداڵ  ناچن بۆ توالێت  و  کە جی  پیویستیان پی یەتی ، ئەوە ش قەبزی دروست دەکات .
سە فەر  کردن لە کاتی سەفەر کردن بۆ شوێنی دوور  وە نە بوونی توالیتی خاوێن ، هەندیك کەس خۆی دەگرێت  وە دەبێتە  هۆی قەبزی کاتی .
قەلەقی و دلە راوکێ  دەبیتە  هۆی  قەبزی لای  هەندیك  کە س ، هەیە کە نزیك دەبێتەوە لە تاقیکردنەوە (ئیمتحان)، دەبێتەوە  هۆی قەبزی کاتی .
وەزیفەی لە جۆری  دانیشتن  وەکو  دانیشتن لە سەر کورسی بۆ ماوەیەکی درێژ یا سایەقی  کردن بۆ ماوەیەکی درێژ ، ئەو  جۆرە  کارانە  کە سەکانی زۆر دادەنیشن تووشی قەبزی و  مایسیری دەبن .
دووگیان  یوشی قەبزی دەبیت  بە تایبەتی لە  مانگە کانی کۆتایی  دووگیانیدا ، کە وورگ  گەورە دەبێ  وە پەستان دەخاتە سەر ریخۆلەو  تەمبەلی دەکات ، ریگری دەکات کە ریخۆلە  بە کاری تەواوی خۆی هەستێت .

 

دەستنیشانکردن و پشکنین :


پشکنینیك تایبەت بە  قەبزی نی یە ،  لەگەڵ ئەوە شدا دکتۆرەکان دەتوانن  ئە و حالەتە دەست نیشان کە ن بە هۆی  پشکنینی کردن بۆ نەخۆشی کە دەبێتە هۆی  قەبزی قوکو پشکنینی خۆین بۆ زانینی غودە .
گەر سەبەبەکە دەرمان بێت لێرە دکتۆر دەبێت بپرسێ لە نە خۆش  چ  دەرمانێك وەر دەگرێ  کە سە بەبە بۆ قەبزی .
پشكنینی تر دەکرێت وەکو سؤنار  و  نازوور  بۆ زانێنی  قەبزی ، وە پشکنینی  پیسای  بۆ زانینی  بوونی خوێن لە پیسایی .
دکتۆر  بە پشکنینی سریری   دەتوانێ  دەست لە سك  بدات  و بزانی ئاساییە  یا  قەبزە .
چارە سەر ی  قەبزی

 

 
خۆم چێ بکەم ؟ 
لە حالەتی قەبزی  سووك  دا خۆت دەتوانی خۆت چارە کەی و یارمەتی  خۆت بدەیی ، وەکو  ئاو خواردنەوەی  زۆر ، شلەمەنی خواردنەوە ،  خووی  رێك  بۆ چوونە سەر ئاو ،  گۆرینی خۆراك  وەکو  واز هێنان لە خواردنی نانی سپی  و گۆرینی بە نانی رەش ، خواردنی  سەوزە  و میوە  بەتایبەتی سێو و هەرمی یار مەتی  دەرن بۆ  ریخۆلە ،  خواردنی هەلوژەی رەش  کە دەبێتە هۆی شلکردنەوەی پیسایی .
جولە  زۆر گرنگە وەکو رۆیشتن بە پێ  رۆژانە ، ئەنجام دانی وەرزشی وەکو مەلەوانی ، پاسکێل سواری ، یا رۆیشتن بە خیرایی .
کەم کردنەوەی جگەرە و ئەلکحوڵ .

 

چارە سەری  دەرمانی

 

 
دەرمانەکانی قەبزی زۆرن ، دەبێت شارەزاییانی  دەرمان  و کارمەندانی دەرمانخانەکان  بە باشی  بیان ناسن  و هەریەکێکیان جۆن کار دەکەن وە  جی  دەکەن لە لە شدا .
دەرمانەکان دەکرێنە دوو  گروپەوە لە رووی کاریگەرییەوە  ، یەکەم  گروپیکن کە کاریگەریان تەنها  لە سەر ناواخنی  ریخۆلەیە ، کە هەندیکیان  ناواخنی ریخۆلە ، کە پاشماوەی  خوراکە  قەبارەکەی گەورە تر دەکات  و  کە ئاسانە  بۆ ریخۆلە  پالی پیوە نیت بۆ بەشی تری   ریخۆلە و کردنەوە دەرەوەشی .
بەکارهێنان: ئەو گروپە ترس  نی یە لە بە کار هینانیان، چونکە  کار لە ریخۆلە ناکات کار لە ئەوەی ناو ریخۆلە دەکات . 
ئەم  گروپە  زۆر دەرمان لە خۆی دەگرێت وە بە زمانی پیشەیی ئەو  جۆرانە پیان دەگوترێ  ئۆسمۆتیك  لە کار کردندا .

 

گروپی دووەم ، ئەو  جۆرە دەرمانانە  دەگرێتەوە  کە کار لە ریخؤلە دەکات ، کار لە  جوولەی ریخۆلە دەکات وە ریخۆلە  چالاکتر دەکات  کە  زیاتر بجوڵیت ، ئەو دەرمانانە  نا بیت بۆ ماوەیەکی زۆر بەکار بیت ، جونکە کار لە ریخۆلە دەکات و تەمبەلی دەکات ، وا دەکات ریخۆلە باش ئیش نە کات   بە بی دەرمان .
بەکارهێنان : بە کارهێنانیان  بۆ ماوەیەکی کورتە ، بۆ حالەتی کە دەرمانەکانی تر  کاریگەرییان نی یە ، یا لە حالەتی کەسێك کە دەرمانی مۆرفین  وەر دەگرێت .
دەرمانەکانی دژە قەبزی  نا بیت  بە بەردەوامی  بە کار بین ، هەر کە قەبزییە کە نەما  دەرمانە کە  رادەگیرێت ، خواردنی  زۆری ئەو دەرمانانە  دەبێتە هۆی لە دەست دانی ماددە خوارکییە کان و  خۆی ییەکان ناو لە ش  .
دەرمانەکان  ئەوانەن : 
ناوە زانستیەکانیان دا دەنێم ، 
گروپی یەکەم ، ئەو گروپەن کە  کار لە  ئەوە ناو  ریخۆلە دەکەن ، یان کار لە پاشماوەکە دەکەن 
سێ  جۆر دەرمانمان هەن 
١.
potassiumchlorid,Macrogol 3350, Natriumchlorid,Natriumhydrogencarbonat= Movicol 

ئەمانە  هەمووی پیکهاتەی  مۆڤیکۆڵ

 


ئەوە  پاودەرە لە زەرفی گچکە دایە ، دەتوانرێ  ١ بۆ ٢  زەرف  بە کار بێت لە رۆژێکدا . هەر زەرفێك  لە ناو  نیو پەرداخ ئاو جوان دەتوێنرێتەوە ،  نابیت  سەلك سەلك  بێت ، کە جوان تواوە  دەبێت  بخوریتەوە ، وە بە درێژایی رۆژەکە دەبێت  ئاو یا شلە مەنی تر بخورێتەوە ، تاکو دەرمانەکە  کاری خۆی بکات ، چونکە ئەو دەرمان ئاو لە لە ش دەدات بە پاشماوەی  ناو ریخۆلە و شلی دەکاتەوە  کە ئاسان بێت بگوازریتەوە و فرێ بدرێت.
ئەو دەرمانە ٨ بۆ ١٢ سەعاتی پی دەچیت تاکو  کاریگەرییەکەی  دەبینرێت .یانی گەر ئەو رۆ بەکاری بهێنیت دەبێت رۆژی دوایی  بچیتە سەر ئاو ، گەر نە چیت واتە  باش کاری نە کردووە ، یا بە هەلە بە کار هاتووە  یا ئاو زۆر  و پیویست نە خواراوەتەوە .
ئەو دەرمانە  هەموو  ریخۆلە  بەتال  دەکات  بۆ  گەورە و منداڵ گونجاوە ، مندالی  سەروی دوو ساڵ  موڤیکولی تایبەت بەو تەمەنە هەیە کە برەکەی کەمترە  . مندالی خوار دوو سال  بە بی  دکتۆر  نابیت پی بدرێت 

 

 
Lactulose
دووەم لاکتۆلۆزە ، کە  بە کار دێ بۆ مندالێ ساوای تازە بوو  ، وە بۆ منداڵ و  گەورەش بە کاردێ ، دووگیانیش دەتوانی بە کاری بهێنیت.
ئەویان  شلەیە  وە بە گویرەی  کێش  لێ دەبردریت و   بە کار دێت ، بۆ نموونە پێشنیار دەکرێ  
بۆ گە ورەو  مندالی سەرو  ١٤ ساڵ : ١٥ بۆ ٣٠ ملیلیتر   بۆ رۆژێك کە دابە ش دەکرێ بۆ دووجار یا ٣ جار   لە رۆژیك دا  بە مانای ٥ مل لیتر  رۆژی ٣ جار ، یان ١٠ ملیتر بۆ گەورە  رۆژی ٣ جار ، یا بۆ گەورە ١٥ مل لیتر ٢ جار رۆژێ 
مندالی خوار دوو سال بە بێ دکتۆر نا بیت بە کار بیت .
منداڵ لە ١ ساڵ بۆ ١٣ ساڵ ، ٥ بۆ ١٥ مل لیتر بە کار بیت لە رۆژێكدا ، وە  دابە ش دەکرێ  بۆ دوو ژەم یا ٣ ژەم 
منداڵ تەمەن ٥ مانگ بۆ ١٢ مانگ ١٠ مل لیتر بە کاردێ لە رۆژێکدا ، دابەش دەکرێ بۆ سەر دوو ژەم  بە گویرەی کیش.
منداڵ تەمەن خوار ٥ مانگی١ بۆ ٦ مل لیتر کە دابە ش دەکریت بۆ  دوو ژەم . 

 

 
Magnesiumoxid 
دەرمانی سێ یەم مەگنسیومە ، کە لە شیوەی حەبە ، وە بۆ گەورەیە ، کار لە ریخۆلە ناکات زیاتر بە  دەرمانیکی سروشتی دادەندرێت. 
١ بۆ ٣  حەب دەخورێت ئێواران یا شەو پێش خەوتن  لە گەڵ پەرداخێکی  گەورە ئاو  وە ٨ بۆ ١٢  سەعاتی پی دەچێت تاکو  کاریگەری دەردەکەوێ .
یەکەم جار تەنها ١ دانە دەخورێت گەر دانەیەك کاریگەری نەبوو دەتوانرێ زیاد کرێ بۆ ٢ یا ٣ دانە حەب .
ئەم دەرمانە  بۆ ترشی گەدەش بە کار دێ .
گروپە دەرمانەکانی هاندەر بۆ ریخؤلە ، ئەو دەرمانانە  وادەکەن کە ریخۆلە چالاکتر بی وە  کپکەرن بۆ هەلمژینی ئاو خۆی، بە کاردێ لە حالەتی بە پەلە ، قەبزیك کە دەرمانەکانی تر  کاریگەری نە بووە ، یابۆ ئەوانەی قەبزی درێژ خایەنیان هەیە،  یا خودبۆ ئەوانەی  دەرمانی  ئازارشکێنی   بە هیز وەردەگرن وەکو ترامادؤڵ و مۆرفین .
گروپی دەرمانەکانی کە هاندەرن بۆ ریخۆلە ، وە ریخۆلە  چالاک دەکەن دوو ماددەمان هەن 
 
Bisacodyl
ئەم جۆرە لە شیوەی حەب و شاف  هەیە،  حەبەکە  ١ دانەی لی دەخورێت رۆژێ ،  وە شافەکە ش  بۆ  کۆمە  تەنها ١ دانەی  لێ بە کاردێ رۆژێ، شافەکە  کە هەلدەگیرێت بە کۆم  زوو کاریگەری دەردەکەوێ ، ئەوەی شاف بە کار بێنی دەبێت لە مالەوە بێت و نزیك توالێت بێ  چونکە لە ماوەی ٥ دەقە بۆ ١٠ دەقەیەك کاریگەرییە کەی دەردەکەوی و ئیش دەکات .
شاف  یارمەتی بە تاڵکردنی بە شی کۆتایی ریخۆلە دەدات ، گەر بە شی کۆتایی ریخۆلە گیرا بێت  ئەوا شاف دەیکاتەوە ، بەلام  گەر  لە بە شەکانی ترەوە بێت کیشەکە ئەوا شاف کافی نیە یە  و دەبێت  دەرمانیكی کە ش بە کار بیت لە گەلی وەکو  یەکێك لەو دەرمانانەی گروپی سەرەوە.
حەبەکە  زیاتری پیدەچیت  تاکو ئیش دەکات ،  لەوانەی   ٥ بۆ ٦ سەعاتەکی پی بچی  تاکو ئیش بکات ، وە لە  کەسیك بۆ کەسێك جیاوازە  کە زووتر یا کەمیك درەنگتر کار بکات .
هەر دەم  حەب  لە گەڵ پەرداخێك ئاو  قووت بدە ، ئاوەکە  یارمەتی  توانەوەی حەب دەدات و  یارمەتی  ریخۆلەش دەدات ، و کاری ئاسانتر دەکات .
 
Natriumpicosulfat
ئەو جۆرەیان لە شیوەی قەترە  هەیە ، کە  هاندەرە بۆ  ریخۆلە و لە سەرەوە  باسکراوە  کارەکەی. 
ئەو  قەترەیە لە  ٥ بۆ  ١٥ قەترە  دەتوانرێ بە کار بیت ، کە دابە ش کرا بی  بە سەر ١ ژەم یا ٢ ژەم .
گروپی سێ یەم 
دەرمانەکانی ریخۆلە بەتاڵکەر 
ئەو دەرمانانە لە شێوەی تۆزن و وەلە زەرف دان ، کە دەبێت بە پی جەدوەلی دیاریکراو لە لایەن دکتۆرەوە  بخورێن ، بە کار دێن بۆ  کاتی نازوور کردن ، کە دەبێت ریخۆلەو ماعیدە بە تەواوی بەتاڵ کرێت ، هەتاکو  بتوانرێت دیوی ناوەوەی ریخۆلە و ماعیدە  بە جوانی ببینرێ کاتی پشکنینی نازوور .
دوای بە کار هینانی ئەو  جۆرە دەرمانانە ، ئاساییە کە سەکە تاکو  ٣ رۆژێش نە چێتە سەر ئاو .
نموونەیەك 
Magnesiumoxid,Natriumpicosulfat=Picoprep

 

گروپی چوارەم 
ئەو گروپە دەرمانان کە تەنها  بە شی  کۆتایی ریخۆلە  بە تاڵ دەکەن ، وە ئەوانیش چەند جۆریك 
ئەو دەرمانانە بە کاردێن کاتی قەبزی  کە بە شێ کۆتایی ریخۆلە گیرا بێ یا ن کاتی پشکنینی کۆتایی ریخؤلە بۆ مەبەستی تر.
دەرمانەکان لە ریکە( کۆم )  بە تاڵ دەکرێن ، دەرمانەکان  وادەکەن کە ئەو بە شەی ریخۆلە  نارەحەت بکەن و زۆری لێدەکرێت کە پاڵ بە  پاشماوەکەی ناوی بنێت بۆ دەرەو بە تالێ  بکات .
نمونە ی شاف ، کە ناوی زانستی یەکەی 
Bisacodyl
Glycerol

 

  نموونە بۆ کرێم کە  ناوی زانستی یەکانیان 
Natriumcitrat، Natriumlaurylsulfoacetat = Microlax 
بە کارهێنانی ئەو کریمە ، کریمەکە  بۆریکی باریکی بە سەرەکەیەوە  لکاوە ، ئەو بۆرییە باریکە  سەرەکەی دەپچرێنرێت و  نیوەی بۆرییەکە  دەخڕیتە کۆمەوە و لولەی کریمەکە دە گوشریت تاکو هەمووی لە کۆمدا بە تاڵ دەکرێ ،  بەردەوام دەبیت لە لە گوشین  کاتی دەرهینانیشی لە کۆمە ، ئەگینا  کریمەکە  هەلدەمژیتەوە ولوولەکە.
کە ئەو کریمە بە کار دێت  دەبێت نزیك توالیت بیت ، لە ماڵ بیت نەجیتە دەرەوە ، کاریگەرییەکەی خیراییە  .


 

دەرمانی تر مان هەیە  کە بۆ قەبزی بە کار دێن لە حالەتی  دەگمەندا یا لە حالەتی یایبەتدا  وەکو کە ناوە زانستی یەکانیان دادەنێـم 
 Linaclotid
لینکلۆتید  بە کاردێ بۆ ئەو کەسانەی کە قەبزی و کۆلۆنیان هەیە لە جۆری نارەحەتی  ریخۆلە ئەستورە  
Methylnaltrexon
مە تێوڵ نالترێکسۆن ، بە کاردێ  بۆ ئەوانەی قەبزییەکەیان بە هۆی دەرمانی ئازار شکینەوە یە  لە جۆری  دەرمانی  بە هێزەکانی ئازار شکین وەکو مۆرفین 
Naloxegol
نالۆکسگول، بە کار دێ  بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری زۆریان هەیە  وە دەرمانی ئازار شكێةی بە قەووەت  وەر دەگرن  و دەبێتە  هۆی قەبزیان 
Prucaloprid
پروکالۆپرید  بە کاردێ  بۆ  ئەوانەی  کە دەرمانی  تریان بە کار ‌یناوە و سوودی نە بووە  بۆ راگرتنی قەبزییەکەیان ، قەبزی درێژ خایەنیان  هەیە

 

چیمەن ٢٧ ی ٩ ی ٢٠  

Monday, 24 August 2020

کۆرۆنا

 کۆرۆنا 


هه موو دەزانین  بەرەو پاییز دەروێن ، وە لە پاییزدا  بە هۆی گۆرینی ئاوهەوا  لە  گەرمی هاوین بەرەو  ساردی زستان  لەو ماوەیە  نەخۆشی زۆر دەبێت  بە تایبەتی  هەلامەت و سەرما .

هەلامەت  زۆربەی  خەلکی تووشی دێت گەر کەسێك لە مالێكدا گرتی ئەوانی کەش دەیگرنەوە، زوو بڵاو دەبێتەوە لە ریگەی بەرکەوتن و ەکو تەوقەکردن ، کاتی کۆکین وپژمین  بەرکەوتنی پرۆشك، نزیکبوونەوە  لە تووشبوو.. هتد

ماوەی نەخۆشی یەکە لە هەفتەیەك  بۆ دوو هەفتە  دەخایەنێ،  وەهەشە هەتا ٢١ رۆژ  پێ دەچێ. زۆربەی تووشبون کە فایروسەکەیان  هەیە نیشانەکانیان لی دەرناکەوێ  یەکسەر ١ بۆ ٢ رۆژ دەبات تاکو  دەردەکەوێ ، لەو یەك دوو رۆژدا  ئەگەری  تووش کردنی دەوروبەری  بەرزە .

هەلامەت  فایرۆسە  دەبێتە هۆی  حالەتەکە ، فایرۆس  چارەسەری نی یە  دەبێت لەش  خۆی  بەرەنگاری بێتەوە  و  بە سەری زاڵ بێت ،  لە لەشدا سیستەمی بەرگری هەیە ، ئەو سیستەمە  وەکو سوپایەك  کار دەکات  هەر کە نە خۆشێك  یا شتێکی نامۆ  دێتە  لە شەوە  دەست دەکات بە جولەو  بەرەنگاربوونەوەو  لە ناوبردنی ، بۆیە  پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە ، وە دوای ئەوە نیشانەکانی کەش بەدوای دادێن ، وەهەشە  بە پژمین و کۆکە دەست پێ دەکات ، یا گەروو هێشە و سەر ئیشە .

نیشانەکان لە کەسیك بۆ یەکێكی کە  جیاوازە ، وە چارەکردنی  هەلامەت  پشت  دەبەستێ  بە چارە کردنی نیشانە دەرکەوتووەکان ، وەکو  دەرمان بۆ هەریەکە  لە   سەرئێشە .  لووت گیران ، گەروو  هێشان ، کۆکە، گەر پلەی گەرمی لەش  ٣٩ بوو ئەوا پیویستە پشکنینی بکرێت و بزانێ  هەوکردن هەیە یا نا ، هەیە  لێ دەکاتە  هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان کە بە جیوب ناسراوە ، یا  دەبێتە  هەوکردنی گەروو ، لە حالەتە زۆر  قورسەکان  دەگاتە سی یەکان دەبێتە  هەوکردنی سی یەکان و کە سینگ ئیشەو تەنگەنەفسی  و بوونی بەلغە،  لەو سێ حالەتەی دواییدا دە بێ دکتۆر  چارە  دابنێ  و  دەرمانی دژە هەوکردن بنوسێ  بە گویرەی ئەو بەکتریایە ی کە لە پشکنینەکان دەرکەوتوە.

دەرمانی دژە  هەوکردن  چارەسەری فایرۆس ناکات ، تەنها چارەسەری بەکتریا دەکات ، کەواتە هیج سوودی نیە  دژە هەوکردن بە کار بێت بەلکو  پێجەوانە کاریگەری دەبێت لە سەر سیستەمی بەرگری و لاوازی دەکات ، بۆ هەلامەت باشترین چارەسەر ئیسراحەت کردنە و خواردن و خواردنەوە ی تەندروستە .   

لیکولینەوەکان دەلێن هەموو کەسێك لە ماوەی پێنج سالدا  جارێك هەلامەتێكی توند دەگرێت ، هەیە  سالێ جارێك هەلامەت دەگرێت  کە پێ دەلێن هەلامەتی  وەرزی یا پەتای وەرزی ٪٢٠  خەلکی  تووشی هەلامەت دەبن  ، هەشە  دووبارە دەیگرێتەوە ، هەلامەت  لە ١٠ ساڵ جارێك دەگۆریت .وە کو  ئەوەی  ئەو ساڵ کە هەلامەت  گۆرانکاری بەسەرداهاتووە  و فایرۆسەکە  گۆراوە  و ناونرا  بە کۆڤید١٩

کۆڤید١٩  کۆرۆناشی پێ دەلێن .  وە زانایان دەلێن  هەموو کەسێك تووشی دەبێت ، دەکەوێتە سەر ئەوەی  چ کاتێک دەیگرێت ، وە جۆن  تێدەپەرێنی  و لەشی  جۆن  بەرەنگاری دەبێتەوە 

کۆرۆنا  یا کۆڤید ١٩

کۆڤید ١٩  تووشی کەسانی تەمەن جیاواز  دەبێت وە هەر یەك بە  شێوەیەك  نیشانەکانی لیدەردەکەوێ، وەکو زۆربەمان دەزنین و گوێمان لیبووە کە تووشبوون لە کەسیك بۆ یەکتر جیاوازە ، هەیە زوو چاکبۆتەوە  وە هەشە  خەوێنراوە  هەشەگیان لەدەستداوە .

نیشانەکان 

نیشانەکانی ئەو نەخۆشی یە هەتا ئێستا کە بینراوە و ناسراوە  سێ  ئاستی هەیە 

ئاستی سووك :

تا ، کۆکەی ووشك، ماندووی و بێ تاقەتی

 

ئاستی ئاسایی :

ئازار لە هەموو لەش 

گەروو هێشان 

سکچوون 

هە وکردنی ناوەوەی چاو 

ژانە  سەر 

لاواز بوونی  هەستی تامکردن  یا  هەستی بۆنکردن 

پێست  دارووشان ،  وە رەنگ گۆرانی  پەنجەکانی  دەست و پێ

 

نێشانە ئالۆزەکان و مەترسیدارەکان: 

زە حمەتی  هەناسە هەلکێشان  و تەنگە نەفەسی

ئازار لە سنگ یا هەست کردن بە پەستان لە سەر سینگ دا 

لاوازی  و  بە زە حمەت قسە کردن  و بە  زەحمەت  یا لاوازی  لە جووڵە  


ئەم نیشانەی  سەرەوە مەرج نی یە هەموو ی لە  یەك کەسدا دەرکەویت ، وە  نیشانەکان  لە کەسی تووشبوو  لە سەرتا هەتا  تێپەربوونی  دەگؤریت .

هەر کە سێك  نیشانەی  ئالۆزە مەترسیدارەکان تیدا دەرکەوت دەبێت یەکسەر بچیتە دکتۆر ، وە باشترە پێشتر تەلە فۆن بۆ دکتۆر بکرێت  بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات  و  رەچاوی  کارمەندانی تەندروستی بکرێت و  بپارێزرین   لە تووشبوون 

ئەو کە سانەی کە نە خۆشی کە یان نی یە  وە تووشی کۆڤید ١٩ بوون وە نیشانەکانیان  سووکە  و مەترسیدار نی یە دە بێت لەماڵ دا  بمێننەوە  وە تێکەڵاوی کە س نە بن  تاکو  نەخۆشی یەکە تێدەپەرێنن .

تووشبوو نە کۆرۆنا لە سەرەتایی تووشبوون هەست  بە نیشانەکان ناکات لەوانەیە ٥ بۆ ٦ رۆ ژێ  پێبچێت تاکو کە سەکە هەست  بە نیشانە کان دەکات یا نیشانەکانی لێدەر دەکەون ،  لە وانەشە بگاتە ١٤  رۆژ لای هەندێك کەس  .

ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشیەکە لە ٤٨ یەکەم زۆر بەرزە بۆ یە کەسێك کە هەستی کرد کە تووشبووە یا تیکەلاوی کەسانێك بووە  و دوای تووشبوون ، دەبێت ٤٨ خۆی  جیاکاتەوە لە خیزان و ئەندامانی مالەوەی  تاکو ئەوانیش تووش نەکات ، لە دوای ئەو ماوەییەدا  دەردەکەوێ  نیشانەکان .

 خۆجیاکردنەوە  جی یە و چۆن دەکرێ ؟

خۆ جیاکردنەوە کە بە کەرەنتینە ش ناسراوە لە ناو خەلكدا  یانی کەسەکە ژوورێك  لە مالەکەی هەلبژێر و لەوەیدا بمێنێتەوە  و دەرگا لە سەرخۆێ دابخات و نەهێلیت  کەس بێتە ژوورەکە . کە خواردن و  خواردنەوەشی پێویست بوو  ئەندامانی مەلەکە بۆ حازر بکەن و لەو دیو دەرگا بۆ دابنێن  و دوورکەونەوە ، کەسەکە خۆی بیباتە ژوورێ . 

کاتی  گەرانەوەی شتەکان بە هەمان شیوە ئەو لەو دیو دەرگا داینێتەوە  وە ئەندامانی خیزان   بە دەست کێشەوە  شتەکان بەرنەوە  و بیان شۆن و تەقیمی کەن .

ژوورەکە دەبیت زوو زوو هەواگۆركی  بکرێت، وە کاتی  جوون بۆ ئاو دەست   ریگای ئاو  دەست جۆڵ بکرێت  تاکو  کەسە کە کاری خۆی تەواو دەکات و دەگەرێتەوە ژوورەکە ، دەبێت  یەکێك لە ئەندامانی خێزان  یەکسەر دوای ئەو هەموو ئاودەست و دەسکی دەرگاکەی لە هەردوو دیوەوە  خاوێن کاتەوە  و تعقیمی کات ، خاوێنی  زۆر گرنگە .

بەم شیوەیە مامەلە لەگەل کەسە کە دەکرێت تاکو چاک دەبێتەوە .

کە چاکبووە  کەلوپەلە بە کار هاتووەکان دەشوورێت و ژوورەکە باش پاککدەکرێتەوە  و  هەواکۆرکێ باش دەکرێت بە کردنەوەی پەنجەرە و دەرگا .

ریگاکانی خۆپاراستن 

ریگا باوەکانی خۆپاراستن لە پەتاو  دەردی کۆرۆنا 

دوورکەوتنەوە لە کەسی نە خۆش ، سەردان نەکردنی ، بە تەلە فون هەوالی بپرسە ، بە هیج جۆریك  مەرۆ لای .

لە شوینە گشتی یەکان  دوورکەوتنەوە لە خەلك بە مەودای ٢ مەتر  هە بێ ، تاکو پرۆشکی ناو دەم و هەناسەی بۆت نەیەت و نەگات پیت .

جوویە  هەر شوێنةکی گشتی  لە دەرگادا دەستت تعقیم کە پێش جوونە ژوورەوە ،  دوای هاتنە دەرەوە  دەستت تعقیم کە 

تعقیم دەبێت رێژەیی ئەلکحولی لە نیوان ٧٠٪ بۆ ٨٥٪ دا بیت ، جەند رێژەکەی زیاتر بێت باشتر  دەکوژێت. بۆیە لە دەرگایی مالت داینێ  بۆ ئەندامانی خێزانت ، وە لە ناو سیارە دابنێ. شوینە گشتیەکان وەکو نە خۆشخانە و عیادەکان و سوپەر مارکێتەکان ، مەکتەب و کافیتریا  و مزگەوت .. هتد دەبێت مێزیك گچکە دابنێن لەبەردەم دەرگای هاتنە ژوورەوە  وە تعقیم دانێن بۆ خەلکی ، یا خود دەبێت  لای دەرگای هاتنە ژوورەوە هەلیواسن .

ماچ کردن و تەوقەکردن لە گەڵ خەلکی مەکە 

دوورکەوە لە شوێنە  قەلەبالغە کان 

سە فەر نە کردن  بۆ ئەو شوێنانەی کە  تووشبوو تێدایە ، یا نەخۆشی یەکە بڵاوە .

دەست شوشتنی  زوو زوو بۆ ماوەی ٣٠ چرکە ، دەبێت ناولەپی دەست و سەر پەنجە و نیوان پەنجەکان و پشتە دەست و تاکو  مەچەك  جوان بشورێت .

ئەوانەی کە دەست کێش بە کار دەهێنن ، دەبێ  بزانن کە دەست کێش حیسابی دەستتی بۆ دەکرێ ، دەبێت زوو زوو تعقیم کرێ یان بشورێ ، وە کە  کارت پێ نەما فرێ بدە تەنەکە  زبڵەوە  نەڵ لەولاو ئەولاو  و سەرجادەکان فرێ بدرێ.

لە ناوماڵ دا سەرمێز و  دەسکی دەرگاکان دەبێ رۆژێ  چەند جارێك پاکرێتەوە  بە پارچەیەك کە سابوونی پێوە بیت یا بە موعەقیم .

کۆنترۆلی تەلەفزیون ، تەلەفۆن ، کۆمپیوتەر ، دەبێت رۆژێ چەند جارێك  تەقیم کرێ یا بسرێتەوە  بە قوماشێكی سرینەوە  کە تەر کرابێ بە ئاو سابوون  دەشتوانرێ کلینکسی تەری منداڵان بە کار بێ .

کەواتە پاکو وخاوێنی  باشترین  ریگای خۆپاراستنە 

چارە سەر :

کۆرۆنا  پەتایەکی نۆێ یە ، زانیاری  زۆر نی یە  و  زۆربەی وولاتانی جیهان خەریکی  لیکۆلینەوە  و پشکنین و  کۆکردنەوەی زانیاریین لەسەر کۆرۆنا تاکو  بە تەواوی بیناسن و چارە بدۆزنەوە .

لە حالەتی فایرۆسەکانی هەلامەت  خەلکی  ڤاکسین دەکرێ ، وە زانایان لە هەولێ ئەوە دان کە ڤاکسین (تلقیح) بۆ کۆرۆناش  بدۆزنەوە .

تا ئەو کات  چارەسەری کۆرۆنا دەکرێت  بە  گوێرەی  نیشانە دەرکەوتووەکان ، لە سەر کەسەکە ،گەر کەسەکە  نیشانەکانی سووك بوو  وە  کاریگەری  نەکردبووە سەر لەشی بە شیوەیەکی گشتی  ئەوا با خۆی جیاکاتەوە لە ماڵ و  تاکو چاك دەبێتەوە 

کەسیك کە هەستی کرد تووشبووە پیویستە  پشکنین بکات بۆ خۆ یەکلای کردنەوە و تاکو لە قەلەقی  نە مێنێتەوە ، وە حالی دەروونی خراپ بێت ، ناجیگیری حالی دەروونی  و ترس و دلە راوکێ  حالەتەکە بە رەو خراپی دەبات .

ئەوانەی کە نە خۆشی تریان هەیە  کە بە نە خۆشی درێژخایەن  ناسراون یا  سیستەمی بەرگریان لاوازە یا نە خۆشی  قورسیان هەیە  پیویستە  لە ژێر چاوەدێری دکتۆر بن   و  چارەسەر وەرگرن .

ئەوانەی کە تەنگە نەفس  دەبن  و  یا حالیان بە گشتی  تێکدەجێ  پیویستیان بە مانەوە دەبێت لە نەخۆشخانە ، حالەتەکان دکتۆرەکان  دیاری دەکەن کێ  بخەوینرێ  و کێ بنێردرێتەوە ماڵ .


ئەوەی کە خۆت پێت دەکرێت بیکەی ئەویە : 

کە پێویستە  خۆت پاکوخاوین راگری  و خۆت بپارێزی و دەوروبەریشت  بپارێزی 

خواردن و خواردنەوەی تەندروست بێ  

 هەوڵ بدەی  سیستەمی بەرگری  بە هیز بکەی بە خواردنی ڤیتامین و  بە تایبەتی  ڤیتامین سی .

دوورکەوتنەوە لە کەسانی نەخۆش و راگرتنی  جوون بۆ سەردانی نەخۆش و تازییەو ئاهەنگ و یا شوینە قەلەبالغە کان 

   بە جدی وەرگرتنی  نە خۆشی یە کە، وەبە گالتە  وەرگرتنی ژیانی خۆت ئەندامانی خیزانەکەت  دەخەیە مەترسی ، وەهیج زەروور نی یە  نەخۆشیان کەی  بە هۆی کەمتەرخەمیتەوە ، نە خۆشی یەکە  قورسەو  بە ئازارە ، پیویست ناکات ئەندامی خیزانت  ئەو ئازارە بکێشن .

 پابەند بوون بە رینماییە کانی تەندروستی و خۆپاراستنەوە ، بە کار هینانی دەست کێش و دەم پیچ لەو شوینانەی کە دەبێت بکرێت.

دانانی بەربەستی پلاستیکی لە نە خۆشخانە و  سوپەر مارکێتەکان  و بانك و شوینەکانی تر  بۆ پاراستنی  کارمەندان 

وەکو  ئەو وێنانەی خوارەوە  

خوای گەورە  هەموو لایەك بپارێزێ 

   




Monday, 13 July 2020

جیوب ( گیرفانە هەواییەکان ) چی یە ؟

هەوکردنی  گێرفانە هەواییەکانی دەم و چاو
 
کە لە ناو خەڵکیدا بە  جیوب ناسراوە ،  با بزانین  جیوب  چی یە ؟ 
جیوب  کە بە کوردییە کەی  گیرفانە هەواییە کانی  پێ دەگووترێ  بریتین لە چەند بۆ شاییەك  لە ئێسکە پەیکەری  دەموچاوەوە . وەکو لە وێنە کە دیارە .

 
 بۆ شاییەکان وەکو  لە وێنە کە دەر دەکەوێ  ، دوو  نێوچەوان ،  ئەوانەیە دەوروبەری  لووت ، دوو ی سەر کوڵمەش .
 هەوکردنی  جیوب ( گیرفانە هەواییە کان   )چی یە  ؟
 هەوكردن یانی  پیسبوون بە بەکتریا یا ڤایرۆس، بە مانای کە سەکە تووشی هەوکردنی  يەكێك يان زياتر لە بۆشاييەكانی ئێسكەپەيكەرى دەموچاوى بووە .  زیاتر  چالەکانی دەوروبەری لووت  تووشی هەوکردن دەبن ،  وە دوای ئەوە  بە پلە دوو  چاڵەکانی شەویڵگە دێن و وە بە دەگمەن چاڵەکانی نێوچەوان تووش  دەبن 
 نیشانەکانی  چین ؟ 
لە نیشانە هەرە بڵاوە  ‌هەست پێکراوی  ئەم  حاڵە تە  ئەوە یە کە  زیاتر لە یەك هەفتە   کە سەکە ئازاری هەیە  لە و چاڵانە ، ئازارە کە زیاد دەکات کاتێك  کە خۆ خواردەکاتەوە بەرەو پێشەوە ، یا سەر خوار کردنەوە  بەرەو پێشەوە ، ئازارە کە  لەوانەیە لای هەندێك  کە س بروات بەرەو چاو یا بەرەو ددان .
لە کاتی هەوکردنی زۆر  کەسەکە تایی لێ دەنیشێ  و هەندێك کە س  دەم و چاویش   لە گەلی هەڵدەئاوسێ .
ئازار لە ناوچەوانەكە، ئێسقانى كوڵم، پەرستگا، مل يان لەپشت چاوەكان. 
ئازارەكە خراپتر دەكات كاتێك تۆ بەرەوپێش دەچەمێيتەوە يان كاتێك دەڕۆيت. 
زۆرجار هەڵامەتێكى قورس هەيە لەگەڵ توندى لە لووتەكە و بەتاڵ كردنەوەى لووت. 
لە حالەتى هەوكردنى توند، لەوێ لەوانەيە تا و بێتاقەتى بێت. 
لە حالەتى توند دا  سەرسوران و گێژبوونی  لەگەل دەبێ 

 نەخۆشی یە کە چۆن تێپەر دەبێ ؟ 
  ئەم نە خۆشییە   هەفتەیەك  بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت  وە دوایی  کەسەکە بە تەواوی چاك  دەبێتەوە 
کێ  تووش دەبێ ؟ 
هەر کەسێكی  باڵغ  تووشی ئەم نە خۆشی یە دەبێ ، زۆر دەگمەن منداڵ  تووش دەبێ .

چۆن  دەگوازرێتەوە لەکەسێك بۆ یەکی تر ؟
 نەخٶشی یەکە  ناگوازرێتەوە  ، بە ڵام  لە زۆربەی حالە تە کاندا  دەست پێ دەکات لە  هەڵامەت  و سەرمابوونەوە ،  وە هەڵامە تیش ئاشکراییە  کە دەگوازرێتەوە  بە هۆی  کۆکە و پشمینەوە  لە کە سێكی تووشبوو  بۆ کە سێکی ساغ  ، کاتێك کە لە نزیك  کە سێكی  تووشبوو  دەبێن  بە هەڵامەت ئەوا لێدەگرینەوە  کە ئەمەش پێ دەلێن رێگایی  ڕاستەوخٶ 
رێگای دووەم  بە رێگای ناراستەو خٶییە  ، ئەویش بۆ نموونە ، بە کار هێنانی  کەڵو پەلی کەسێکی تووشبوو  بە هەڵامەت  و یان دەست  لێدان لەو کەرەستانەی کە کەسی تووشبوو بە هەڵامەت  دەستی لێداون  دوایش دەستدان لە لووت یا چاو ی خۆت ، ئەوا نەخۆشی یە کە دەگرێتەوە و  دەگوازرێتەوە .

چ هۆکارێك لە پشت  تووشبوونە ؟ 
لە باری ئاسایی  ئەم بۆ شاییانە  شلەو لینجەیی  تێدا کۆ دەبێتەوە  وە دەرژێتە ناو لووتەوە ، لە کاتی تووشبوون بە هەڵامەت ، پەردە لینجە ی ناوەوە ی لووت  و ناوەوەی ئەو چاڵانە  دەئاوسێن ، وە ئەم ئاوسانە رێگری دەکات لە دەرچوونی ماددە لینجەکان  لە و بۆشاییانە و بەرەو لووت ، کە دەبێتە هۆی گیرانی ناوەوەی لووت ، بە قورسی هەناسە هەلکێشان و سەر ئێشەو  سەرسوران .
مانەوەی ئەو لینجە ماددانە  دەبێتە هۆی هەوکردن وە هەوکردنیش هۆکەی بوونی بەکتریا یە یا  ڤایرۆسە .

دکتۆر چۆن  نە خۆشی یەکە دەستنیشان دەکات ؟ 
نیشانەکانی جیوب تایبەتمەند ن  و دکتۆرەکان بە ئاسانی دەتوانن بیناسنەوە . دکتۆر پە ستان  دەخاتە سەر ئەو چاڵانە  هەتا بزانێ ئاوساون ، وە داوا دەکات کە خۆ خوارکەیەوە بۆ پێشەوە  تاکو بزانێ ئازارەکەت زیاد دەکات . دکتۆر  زۆربەیان  پشکنین خوێن دەکەن  بۆ زانینی هەوکردنەکەو کە بە کتریایە یا نەء.
گەر حالەتەکە  توند بوو  ئەوا    دەنێردرێت بۆ ئیشاعە گرتن یان سکانەر  کە دکتۆر دەبینێ  کە چالەکان لینجە ماددەیان تێدا یە .
لای دکتۆری گوێ ، دکتۆر دەتوانێ بە دەرزی چالەکان بە تاڵ بکات  وە لینجە ماددەکە دەنێریت بۆ پشکنین تاکو بزانێ بەکتریایی تێدایە یا نەء

  
ئامۆژگاريیەکی  باشى گشتى  

خۆ بەدوور بگرە لە فشارى جەستەيى. 
خۆ بەدوور بگرە لە گەرمى بەهێز يان سارد هەروەك چوون لە  پلەى گەرم زۆر بەرەو ساردی بەر  فێنککەرەوە   . 
خۆ بپارێژە لە کە سانی نەخۆشی هەڵامەت ، تەپ و تۆز
ئاو خواردنەوەی زۆر ئاو  ماددە لینجەکانی ناو لەش شڵ دەکاتەوە ، ئەمەش وا دەکات کە شلەکانی ناو لووت  ئاسانتر بێنە دەرەوە، مەرج نی یە هەر ئاو بێت بەڵکو  شلە بێت . 
هەلمژینی  هەلمی ئاو  ، کە یارمەتیت دەدات زووتر لە جیوب رزگارت بێ و لووت  دەکاتەوە، هەلمژینی  هەڵمی ئاو  لە رێگایی لووت ،   کە دەبێتە هۆی  کردنەوەی لوت . کەمێك ئاو  بکە  ناو مەنچەلێك و بە تەنیا یا کەمێك نەعناع  بخەرە ناو  کە ئاوەکە  گەرم بوو  دەستی کرد بە هەڵم دروست کردن ، مەنجەلەکە لە سەر ئاگر لابدە و  خاولیەك بە سەری خۆت دابدە و  دەم و چاوت لە سەر  مەنجەلەگەکە رابگرە و چەند جارێك هەناسە هەلکێشە  لە رێگای لووت ، بۆ ماوەی ١٠  بۆ ١٥ دەقەیەك ، دە توانرێ  چەند جارێك ئەمە بکرێت لە رۆژێکدا   
. بەرزکردنەوەی سەر و دانانی سەرینی زیادە لە کاتی خەوتن تاکو تووشی تەنگەنەفەسی نە بیت 
کاتی بوونی تا  پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت .
بە کار هێنانی   ئاو خۆێ  بۆ پاککردنەوەی  لوت و شۆشتنی ،  لە دەرمانخانەکان دا  سپرای  لووت  کە لە ئاو خوێ  دروست کراوە  هەیە ، کە رۆژێ چەند جارێك بە کار دێ و زیانی نی یە 
 بەکار هێنانی سپرای  لووت دژە هەڵامەت.
 حەبی ئازار شکێنی وەکو پاراسیتامۆڵ٥٠٠ ملیگرام  ، دوو دانە  هەر جار ئازار هەبوو ، یا  ٢ دانە رۆژی ٣ بۆ ٤ جار  
حەسانەوە  و پشودان  رۆژێك بۆ  دوورۆژ  
 

چارەسەری دەرمانی  

جارەسەر کردنی دەرمانی  لەوانەیە  دەرمانێك  یان زیاتر لە هەمان کاتدا بە کار بێت ، نیشانەکان و توندی تیژی  حالەتەکە لە کەسێك بۆ کەسێكی کە جیاوازە ،   هەر کەسە  بە گوێرەی  نیشانەکانی چارەسەری  دەرمانی بۆ دیاری دەکرێت 
١.ئازار شکین : ئەو ئازارشكینانە  ئازار کەم دەکەنەوە وە هەر دەم  دە ست پێ دەکریت لە  دەرمانە ئازار  شکێنە لاوازە کان ، وەکو  پاراسیتامؤڵ  کە ئازار شکێنە و تا ش  دا دەبە زێنێ  و ە  ئازار لابەرێكی   کەم  زیانە ، 
بۆ کە سێكی گەورە  پاراسیتامؤڵ  ٥٠٠ ملیگرام ، ٢ دانە هەر کاتێك کە ئازار هەبوو ، یان  ٢ دانە رۆژی  ٣ بۆ ٤  جار دە توانرێ بە کار بێ  وە نا بێت لە وە زیاتر بخورێ  . 

 ٢. بە کار‌هێنانی پژەر( سپرای ) لووت : کە لە شێوەی دڵۆپە ( قەترە)   وە پژەر ( سپرا)  هەیە ،  کە سەکە خۆی هەلیدە بژێریت کامەیانی  دەوێت و گونجاوە بۆی ،  ئەو دەرمانە  بۆری ناو لووت  فراوان دەکات و ئاوسانەکە  دەنیشێنیتەوە  وە بە م شێوەیە  کە سەکە دەتوانێ باشتر  هەوا هەلمژێ  وە ئەو شلەی کە لە چالەکاندا هەن  دەردەدرێنە  دەرەوە 
  بۆ نموونە  : ناوی زانستی دەرمانەکە 
Xylometazolin 
ناوی بازرگانی یا ناسراو لە ناو خەلك ودەرمانخانەکان  
Otrivin
دە بیت بشەقێنرێت هەموو جارێك  پێش بە کار هێنانی ، ١ پەمپ لە هەر  کونە لوتێك دەکرێت  وە لە گەڵ پەمپ تێکردنە کە باشترە  گەر بتوانی هە وا ش هەڵمژی  تاکو  دەرمانەکە بچێتە ناوەوەی  لووت  وە بە کار دێ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ وە نابێت لەوە  زیاتر بە کار بێت .   زیاتر بە کار هێنانی لە ١٠ رۆژ دەبێتە هۆی خوو پێوە گرتن وە  کاریگەی پێچەوانەیی  دە بێ کە دە بێتە هۆی ووشكبوونی 
ناو لووت و  ناڕەحەتی  تری 
.
٣. لە حالەتی  هەوکردنی زۆر  ئەوا دەبێت دژە  هەوکردن بە کار بێت  ، ئەمە ش  چەند کۆمەلەیەك  لە دژە هەوکەرەکانمان هەن وەکو 
pencillin , marcrolider , tetracyclin, fluorquinolon .
کە بۆ ماوەی  ٧ بۆ  ١٠ رۆژ بە کاردێ ، هەر یەکێك لەم دژە هەوکەرانە  دەبێت دکتۆر بینوسێ ، وە نا بێت لە خۆوە بکردرێت لە دەرمانخانە ، چونکە دەرمانەکانی دژە هەوکردن دە بێت بە گوێرە  جۆری هەوکردنەکە  کە دکتۆر پشکنین دەکات  دە زانێت ج جۆرە بە کتریایەکە  وە ، ئەو جا دەرمان دەنوسرێ 
بە کار هێنانی  دژە هەوکری نە گونجاو   بۆ نموونە  حالەت هەیە کە پێویست بە دژە هەوکەری  بە هێز هەیە  وە لە دەرمانخانە دژە هەوکەری لاواز بکرێ ئەوا  نەخۆشی یەکەت جارە نا بێت چونکە دەرمانەکان  بەکتریاکە ناتوانێ لە ناو بات  و نە خۆش چاك نا بێتەوە و نە خۆشی یە کە درێژە دەکێشێ .
دە بێت نە خۆش  دەرمانێکی بە هێز وەرگرێ تاکو زاڵ بێت بە سەر  بەکتریاکە.
لەلایەکی کە شەوە  خواردنی  دژە بە کتریا سیستەمی بەرگری  لاواز دەکات  وە  بۆ یە نا بێت بە هیچ شێوەیەك  دژە هەوکردن لە دەرمانخانە بکردرێت بە  بێ  نوسینی دکتۆر و پشکنینی .

نموونە ی هەندێك دەرمان  و ناوی زانستی دەرمانەکان 
دەرمانی ئازار شکێنەکان  وەکو 
Paracetamol ,  Acetylsalisyl acid , Codein 
پاراسیتامۆڵ  بێ وەرەقەی دکتۆر دەتوانی بە کاری بهێنی و  دە بی لە وە زیاتر نە خۆرێت کە لە سەری نوسراوە ، چونکە دەبێتە هۆی تێکدانی جگەر ،  بە س گەر پابەند بی بە رێنماییەکان  ئەوا سەلامەترین ئازار شکێنە 
دوو جۆرەکەی کە دەبێت  دکتۆر بینوسێ 

نموونە  بۆ دژە  هەلامەت 
Xylometazolin  nasal spray 
ئەو  دەرمانە بێ دکتۆر دەتوانرێ بە کار بێت رۆژانە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ، لەوە زیاتر نا بێت بە کار بێت هەر جارەی .

دژە  هەوکردنەکان چەند نموونەیەك  دەنوسم  بۆ هەر  گروپێك 
Penicillin : Benzylpenicillin , phenoxymethylpenicillin, Amoxicillin, ampicillin , pivampicillin 
Macrolide antibiotics: Azithromycin, Clarithromycin , Erythromycin, Roxithromycin.
Tetracyclin: Doxycyclin, Tetracyclin ..
Fluorquinolon: Ciprofloxacin, Moxifloxacin....
ئەم دەرمانانە  نا بێت بە هیچ شێوەیەك  لە خؤوە بخورێت ،  دەبێت هەردەم لە ژێر چاوەدێری دکتۆر بە کار بێت .
 دکتۆرەکان دوای پشکنین ئەو دەرمانانە دەنوسن  و نا  بێ بە بێ نوسینی دکتۆر  بەکار بێ، چونکە  کاریگەری لاوەکی خراپیان هەیە .
خەڵك هەیە دژە  هەوکردنی لێناکەوێت  و حەساسیەتی پێ هەیە گەر لە جۆرە بخورێت  نە زانرێ  ئەوا مەترسیدارە ، دکتۆرە کان دەزانن کامە جۆر  حەساسیەت  دروست دەکات  بۆ یە بێ دکتۆر  مەیخۆ. 
 
لە زۆربە ی وولاتانی جیهاندا  دەستیان کردوو بە کەم بە کار هێنانی دژە هەوکردن وە بێ پشکنین نانوسرێ  بۆ نە خۆش  ،  خەڵكی  ئێمە  فێربوون بۆ هەوکردنێكی کەم یا تایەك دەچێت لە دەرمانخانە  حەب یا دەرزی دژە هەوکردن  وەردەگرێت  و دەرمانخانەکان  زۆر بە ئاسانی ئەو دەرمانانە دەفرۆشن  .
زۆر بە کار هینانی دژە هەوکردن وادەکات کە لە ش  دژی بوەستێ وە کاردانەوەی پێچەوانەی هە کە پێ دەگووترێ ( رەسیستانس) ، بە مانای دەرمانەکە هیج  کاریگەری نی یە لە سەر نەخۆش و چاك نابێتەوە. ئەمەش بە قۆناغێكی مەترسیدار  دەزمێردرێت بۆ کەسەکە کە دەرمانەکانی هەوکردن چاکی ناکاتەوە ، لە م حالەتەدا دکتۆرەکان دەبێ هەر جارێك کە ئەو کەسە نەخۆش کەوت و هۆ کەی ئیلتهاب بوو دەبێت دەرمانی ئیلتهابی بە قەوەت تری  بۆ بنوسن  لە جاری پێشوو تاکو چاك بێتەوە ، تاوەکو  دەگاتە قۆناغێك گەر بێت تووشی هەوکردنی زۆر بێ   و دەرمان کاریگەری  نا بێ   مەترسی  ژیان لەدەستدانی هەیە  .
 
هیوادارم سوودمەند بن 

Sunday, 28 June 2020

چە ند ڕاهێنانێك بۆئەوانەی پشتیان دەهێشێ


پشیلە: ئە و ڕاهێنانە ناوی پشیلە یە چونکە لە جوڵە ی پشیلە دە چێ.
وە کو لەوێنە کە دیارە ، دە بێ وە ستانە کە لە سە ر ئەژنۆو ناو ڵەپی دە ست بئ. هە وڵ بدە هە رجارە بە شێکی پشت بخەیە جووڵە ، پێدا دە چیت تاکو هەموو پشت تەواو دە کە ی .
سە یری وێنە ی ١ بکە، لە سە ر ناو ڵە پی دە ست و ئە ژنۆ دە وە ستی و باری لە ش دە بێت ڕێك بێ تاکو مڵ و سە ریش ، لە یە ك ئاست بن .
لە م بارە دا هەوڵی جوڵەی بە شی خواڕەوەی پشت بدە ، هەوڵبدە سمت بە رە و پێشە وە بە ئاراستە ی خواڕە وە بجوڵێنی بە ئاڕاستەی لایە ك یا بە رە و پێشە وە. هە ر جاڕە سمتێك و چە ند جاڕێك دووبارە یکە وە .




٢. خۆ لولدان بەرەو خوارەوە 
ئەنجامدانی:  وەستان  بە شیوەیەکی رێك وە قاچەکانت کەمێك دوور کەرەوە  وە ئەژنۆ کەمێك نوشتاوە بێت .
تەماشایی پێشە خۆت بکە و هەوڵ بدە هێواش هێواش خۆت خواربکەیتەوە بەرەو پێشەوە کە جومگە دوای جومگە هەستی پێ  بکەی 
کە دەجولێت و  لەگەلدا دا بەرەو پێشەوە  دەنوشتێەتەوە 
تاکو دەستەکانت دەگاتە ئاستی پێ کانت وە بە تەواوی سەرو و شان و مڵت شۆڕکەوە وە چەند چرکەیەك  لە شت لەو ئاستە رابگرە وە هەناسە  هەلکێشان لە بیر مەکە 
وە دوایی هێواش هێواش لە شت بەرزکەرەوە   چۆن خۆت خوارکردەوە ئاواش بە هه مان هە نگاو و بە پێچەوانە خۆت ڕاستکەوە بە هەمان شێوە تاکو دەگەرێتەوە باری پێشوو .




٣ٚٚٚڕاهێنانی شەپۆل
وەستان بە پێ کراوە  و ران کراوە بیت  و ئەژنۆ کەمێك نوشتاوە بێت ، ئینجا  دەست بکە بە جوڵانی سەر   و مڵ  بۆ پێشەوە  تاکو  سەر و سنگ لەیەك ئاست دا دەبن  
دەست دەکەی بە پاڵ نانی سنگ بەرەو پێشەوە ،  دوایش وورگ بەرەو پێشەوە  بەم شیوەیە بەردەوام دە بی ، لە سە رە و تاکو ووڕگ جوڵە یە ك  دە کات لە شێوە؟ی؟جوڵە ی شە پۆڵ ،وە  دەست دەکەیت بە گەراندنەوەی سەر بۆ  بەرەو دواوە وە گەرانەوە وە بۆ باری پیشوو 
ئەم راهێنانە چەند جارێك دووبارە دەکرێتەوە  بە هێواشی 
لە سەرەتا دا کەمێک قورسە  کە بتوانی هەموو بە شەکان یەك لە دوای یەك دا بجولێنی  وە کو شەپۆلە جولەیەك کە لە سەر دەست پی بکات تاکو  خوار وورگ وە  دوای پێچەوانە  بکرێتەوە  بە مانای لە خوار وورگ بەرەو سەر بجوڵیت .
بەتایبەتی لای ئەوانەی کە شان ومڵ رەقبوونیان هەیە لەوانەیە  هەست بە ئازار بکەن ، بەڵام  کەم کەم و بە هێواشی کردنی ڕاهێنانەکە  وادەکات کە کەسەکە زاڵ بیت بە سەر گرفتەکان و  بێ کێشە ڕاهینانە کە ئەنجام بدات .



راهێنانی  گاگۆلە یا گاکۆڵکێ
ئەم راهێنانە  راهێنانی مندالی ساوایە ، کە بەم شێوەی کە لە وێنەکە دایە  کە سەکە  راهێنان دەکات .
هەوڵ بدە ئاستی  لە ش لە یەك ئاست رابگری و دەست بکەی بە جوڵە  ، هەر جارە دەستێك لە گەڵ قاچێك  بەیەکەوە بەرەو پێشەوە  .بجولێنی وە سەر  و مڵ رەق نە کەیت  و لە ئاستیك  ڕایان بگری 




٥ٚٚڕاگرتنی پشت لە بارێكی هاوسەنگدا 
وەکو لە وێنەی  ژمارە ٥ دا ، ئەنجام دانی ئەم ڕاهێنانە  کە کەسەکە دەبێت بکەوێتە  سەر چوار لە پەوە  وە پشت و سەر و مڵ لەیەك ئاستدا بن 
ئەو جا دەست بکات بە بەرزکردنەوەی  هەر جارە دەستێك بەرەو پیشەوە لەگەڵ قاچێك بەرەو دواوە  هەوڵ بدرێ ئاستی بەرزی  ،دەست و قاچەکە لە گەڵ ئاستی پشتدا  بێ.
دەست و قاچی  هەمان لای لەش یانی دەستی جەپ لە گەڵ قاجی  چەپ بەیەکەوە بەرز بکرێتەوە ، وە هەروەها لەی راستیش بە یەکەوە .
ئەم راهێنانە یار مەتیت دەدات  ئەو ماسولکانە بە هێز بکەی کەلە  رۆیشتن  بە کار یان دەهێنی. 




٦.ڕاهێنانی سەرکەوتن بە پەیژە 

ئەم راهێنانە  زۆربەمان دەیناسین کە چۆن سەرکەوین بە سەر پەیژە یا قادرمە 
 گرنگ لێرە ئەوەیە کە شان و مڵ رەق نە کرێن هەوڵ بدرێ ماسولکە کانی لەش لە باری خاوبوونەوە بێت و  وە بە سەر پەیژە بکەویت ، چوونە سەر و هاتنە خوارەوە ، بە هێواشی  و لە سەرە خۆ ، پەلە نە کرێ 
هەو بدە باری لە ش هاوسەنگ ڕابگری ، هەست ڕابگڕە  لە جوڵەی   پشت ، وورگ  و ماسولکە کان کاتی سە ر کە وتن و هاتنە خوارەوە.
چەند جارێك  دەتوانی ئەمە دووبارە کەیتەوە 




Sunday, 17 May 2020

قژهەڵوەرینی پیاوان

قژهەڵوەرین لە لایەن پیاوان 
(androgen alopeci)




قژهەڵوەرینی پیاوان  هۆ کارەکەی  بۆ ماوەییە یە  واتە ویراسی یە ، کە پێستی سەر هەستیار  دەبێ  بە ڕامبەر  هۆرمۆنەکانی  پیاوانە.
هەر ئەو هۆرمۆنانەش  بریار دەدەن چ بە شێکی پێستی سەر  برووتێتەوە

قژهەڵوەرین چۆن  دەست پێ دەکات ؟

هەندێك پیاو پێستی سەریان هەندێك بەشی هەستیار دەبێ بۆ هۆرمۆنەکانی پیاوانە .ئەم هۆرمۆنانە لە خوێندا دەسورێنەوە ، وە  رێژەکەی کەمە ، وە هۆرمۆنەکان  دەگەنە  چینی ناوەوەی پێستی سەر. ئەم هۆرمۆنانە کار لە  رەگی  موو دەکەن لە پێستی سەر دا  وا دەکەن ئەم تورەگانە  ی موو  بەرەو پوچ بوون برۆن . تا وایلێ دێت  کە مووەکان  بە لاوازی گەشە بکەن ، وە هەڵوەرێن وە توورەگەکان  بەرە بەرە  بچووك ببنەوە ، تورگەکانی موو هەر هەن بەڵام توانای  دروست کرنی مووی  بە هێزیان  نی یە ، وە ناتوانن ئەرکی  خۆیان جێ بە جێ بکەن ، ناتوانن ئەو مووانەی کەوتوون  بخەنەوە  گەشە کردنەوە.
ئەم حالەتە لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٠ سالی دەست پی دەکات ، قژ دەست دەکات بە هەڵوەرین کەم کەمە دوایی  لە گەڵ کاتدا زیاد دەبێت تاکو لە قۆناغی  کۆتایی  دا شێوازیك  وەردەگرێ  ، هەیە رووتانەوەکەی لە شیێوەی "پیتی ئێم  ئینگلیزی " وە هەشە  ناوەراستی سەریەتی ، هەیە هەمووی تەنك دەبێ  دوایی هەموو دەرووتێتەوە ، یا شێوەی ناری ئەسپ دەگرێت  یاخود شێوەی کە وەردەگرێ  .
   
ئایا دەتوانرێ رێگری لە رووتانەوە بگیرێ ؟
ئەم رووتانەوە  بە هۆی جینەکانەوە یە واتە وەکو گووتمان ویراسی یە ، بەڵام دکتۆر دەتوانێ بە هۆی  دەرمان رێگری بکات کە زیاتر هەڵوەرینی ، وە دەرمان هەیە  وە دکتۆر دیاری دەکات بە گۆێرەی کەسە  پێشنیار دەکرێ ، نابێت لە خۆوە بە کاربێ  بێ چاودێری دکتۆر

 .
خۆم چی بکەم ؟
ئەوەی خۆت پێت دەکرێ
 
دوورکەوتنەوە لە قەلەقی وە قەبوڵکردنی ئەو حاڵەتە ، کە تو یەکێكی لەو پیاوانەی سەر رووتاوەکان
  
خواردنی  ڤیتامینەکان ، بەتایبەتی  ڤیتامینە کۆمەڵەی ب ، کە پێ یان دەڵێن
B- complex ,  Bioten , zink , Multi vitamin....


هەر یەکێك لەمانە سەرەوە  باشن  بۆ بە هێز کردنی ڕەگی موو لە ناوەوە .

دوورکەوتنەوە  لە بەکار هێنانی شامپۆیی کە ماددەی کیمیایی زۆر هەیە لە پێکهاتەییدا
 گەڕان بە دوای  چارەسەر هەر لە سەرەتایی هەست کردن بە هەڵوەرینی قژ ، وە چوون بۆ دکتۆر  وە داوایی  دەرمان  بکرێ ، گەر
 دەرمان چارەی نەکرد ئەوا بیر لە چاندنەوە بکرێ .
 
دەرفەتەکانی چارە سەر کردن ؟
خۆت بریار دەدەی کە چ جۆرە  چارەسەرێك هەڵبژێری 
.
 چارەسەری  دەرمانی هەیە ، چارەسەری دەرمانی سەبوری دەوێت وە کاتی زۆری پی دەچێت و وە ئەو پرۆسەیە دریژخایەنە
چارەسەری  نەشتەرگەری خێراترە
سەبارەت کامەیان زیاتری تێدەچێت و گرانی و هەرزانی  ئەوا دەبێت خۆت بریار  بدە کە کامەیان بۆت گونجاوە .
 دەرمانە بەکار هاتوەکان کامانەن ؟
ئەو دەرمانەی  کە بێ وەرەقەی دکتۆر  دەتوانرێ بە کار بێت ، بریتی یە لە دەرمانێکی کۆن کە بە ناوی
  Regaine Forte
بەم ناوە لە زۆربەی وولاتان ناسراوە وە ناوی زانستی یەکەی
Minoxidil
ئەم دەرمانە گونجاوە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە نیوان ١٨ بۆ ٤٠ سالی یەوە
 .
ئەم دەرمانە سوودی هەیە بۆ پیاوان کە قژ دەست بە گەشە  بکاتەوە بە رێژەی  لە سەدا ٢٥ ، وە لای لە سەدا ٩٠ ی پیاوان  ریگری دەکات لە  قژ هەڵوەرین ، بۆ ئەوا نە  سوودی هەیە  کە تەمەن لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ سالیین ، وە رووتانەوەکەتازە سەری هەڵداوە  لە نیوان سالێك بۆ پینچ ساڵ بێ گەر لەو ماوەیە زیاتر بێ ئەوا کاریگەری کەمترە .
کاریگەری نی یە بۆ ئەوانەی سەریان رووتاوەتەوە ، جا پێویست ناکات بەکاری بهێنن ، کاریگەری بۆ ئەوانەیە هێشتا  قژیان ماوە بەڵام تەنك یا لاواز بووە 
.
بەکارهێنانی : ئەم دەرمانە لەو شێوێنانە دەدەیت کە قژ تیدا تەنك بووە ، وە ماوەی بەکارهێنانی ٤ بۆ ١٢ مانگ ،  ئەو جار کاریگەرییەکەی دەبینرێ ، گەر کاریگەری باشی هەبوو  ئەوا دەبێت  هەتاکو کۆتا ژیان بە کار بێ .

دەرمانی دووەم :
 
Finasterid
ئەمە ناوی بازرگانی یە لە هەمان کاتیشدا  ناوی زانستی یە ، ئەم دەرمانە بە وەرەقەی  دکتۆر   دەکردرێ ،  بە بێ وەرەقەی دکتۆر نابێت بە کاربی .
ئەم دەرمانە رێگری دەکات لە زیاتر هەڵوەرین و قژ هەڵوەرین رادەگرێ لە سەدا ٨٦ ی بە کار هێنەرانی ئەم دەرمانە  کاریگەری باشیان  بینیوە وە قژیان گەشەی کردۆتەوە . ئەم دەرمانە کاریگەری خراپی جدی هەیە ، بۆیە دەبێت لە ژێر چاودێری دکتۆر  بە کار بێت  نەك لە خۆووە  لە دەرمانخانە بکرێ و بەکار بێ .


رێگەیی دووەمی  چارەسەر : نەشتەرگەری و چاندنەوەی  قژە
ئەمە ش  زۆر بەر بڵاوە ئەو رۆ ، وە لە زۆر وولاتیشدا  ئەو چارەسەر هەیە ، وە دکتۆری باشیش هەن لەم بوارەدا کە شارەزایی باشیان هەیە لە بواری چاندنەوەی  قژ .





Melacare

 **Melacare** دەرمانێکی پێستە کە بەکاردێت بۆ چارەسەری کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست، وەک **خەلەکان، ڕەنگی ناجێگیر، و هایپەرپیگمێنتاسیۆن** (وەک **m...