ڤیتامین -E
کە باسی ڤیتامین ئی دەکەین ئەوا باسی تەنها یەك ڤیتامین ناکەین بەلکو باسی هەشت جۆر ڤیتامین دەکەین
کە باشترین کاریگەری هەیە بە تێکەلەیی، وە سەر چاوەی ئەم جۆرە ڤیتامینە
زۆرتر لە زەیتی ڕووەکیدا دەبینرێت،کە بۆ نموونە زەیتی گەنم و زەیتی سۆیا، تۆو، بادەم، گوێز، شیری چەور هێلکە.
جگە لەوەش لە بەرهەمە دانەوێڵە تەواوەکان،
سەوزەی سەوز، توو، ماسی چەور و رۆنی ماسی دا هەیە .
ئەمانە ئەو ڤیتامینانەن کە لە چەوریدا دەتوێنەوە ووە خواردنیان لە گەڵ ژەمێکی زۆر چەوریدا بە باشترین شێوە هەڵدەمژرێن.
ڤیتامین ئی دژە ئۆکسانێكی گرنگە ،لەگەل بوونی ڤیتامین سی دا
کاردەکەن بەو شێوەیەی کە کاتێك یەکێکیان لەم ڤیتامینانە ئەلکترۆنێکی گەیاندەبۆ بەرپەرچدانەوەی ڕادیکاڵێکی ئازاد و بەو هۆیەوە خۆی بووەتە ڕادیکاڵێکی ئازادی لاواز، ئەو کاتە ئەوی تر دەتوانێت ڤیتامینە چالاکەکە بگەڕێنێتەوە
بەو جۆرە ڤیتامین ئی ۆارێژەر دەبێ بۆ ڤیتامین ئەی وە کاریگەری باشیان هەیە بۆ
بەرپەرچی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و نەخۆشیەکانی
دڵ و خوێن مەین دەداتەوە، تەنککردنەوەی خوێنە و ڕێگری دەکات لە شێرپەنجە، بە تایبەت،
لەگەڵ سیلینیۆم .پێست بە نەرمی دەهێڵێتەوە و بەرپەرچی چرچ و لۆچی دەداتەوە
زۆر گرنگە خەلکی ڤیتامینی ئی سروشتی لەگەل دەستکرد جیاکاتەوە ، هەر دەم ڤیتامین ئی سروشتی بە کار بهێنە بۆ نموونە
ئەوە سروشتیە d-alpha-tocopherol.لە سەر پاکەتەکە نوسرابوو
ئەو تەنها لە سەدا پانزەیی ڤیتامین ئی هەیە dl-alpha-tocopherolلە سەر پاکەتەکە نوسرابوو
ئەو رۆ ڤیتامین ئی لە زۆر شوین دەست دەکەوێ لە دەرمانخانەکان و شوێنەکانی فرۆشتنی بەرهەمە جوانکارییەکانی پێست.
وە بە شێوە ی حەب و مەرهەم هەیە
مانای رادیکالی ئازاد ، ئەوەیە کە رادیکاڵ گەردیلەی ناجێگیری کیمیاویین وە ئەلکترۆن دەدزن لە ماددەکانی کەوە بۆ جیگیرکردنی و جەسپاندنی خۆیان بەو کارەش زەرەر دەگەیەنن بە لەش و تووشی نە خۆشی دەکەن وەکو نە .خۆشییەکانی شەکرە ، دڵ ، شیرپەنجە ...
No comments:
Post a Comment