Friday, 15 July 2022

دەکرێ دژە خۆری ساڵی پار بەکار بێنم بۆ ئەوساڵ ؟

ڕەنگە دژەخۆری ساڵی ڕابردووەوە هێشتا باش بی بۆ بەکارهینان ، بەڵام پێویستە سەرنج بدەیت کە ئایا بەسەرچووە یان جیادەبێتەوە کریمەکە  یان بۆن دەکات یان ڕەنگی گۆڕاوە.

ئێستا خۆرزۆر بە هێزە ، ئیندێکسی یو ڤی  واتە تیشکەکانی بەرزبۆتەوە و زۆر کەس کاریگەری خۆریان لەسەر دەرکەوتووە  وە  ڕوومەت و سەری للوت ، گوێ  سوور بۆتەوە . لەبەر ئەوە کاتی بەکارهێنانی دژە خۆرە. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویست ناکات بڕۆیتە دەرەوە و دژە خۆرێکی نوێ بکڕیت، ئەگەر لە ساڵی پارەوە پاکەتێكت ماوە وە  مەرجەکانی بەکارهینانی تێدایە  ئەوا بەکاریبهێنە . 

جۆن بزانم  کە دژە  خۆرەکە ی پار هێشتا باشە و گونجاوە بۆ بەکارهێنان ؟

 بۆ ئەوەی بزانین دژە خۆرەکەمان هێشتا  باشە  دە بێ رەچاوی ئەم خالانە بکەیت:

بەرواری بەسەرچوون 

پێویستە سەرنج بدەیت لە بەرواری بەسەرچوونی دژەخۆرەکەت. ئەگەر تێپەڕبووبی مرۆڤ ناتوانێت وا دابنێیت کە کرێمەکە بە هەمان ئەندازەی ژمارەی فاکتەرەکە دەتپارێزێت. ئەگەر دژەخۆرەکە نەکراوەتەوە، ئەوا بە شێوەیەکی ئاسایی دوو بۆ سێ ساڵ خۆی رادەگرێ. وە ئەگەر کراوەبوو بە گشتی ١٢ مانگخۆی رادەگرێ.

سەیری بکە و بۆنی بکە

سەرنج بدە کە ئایا دژە خۆرەکەت ڕەنگی ئاساییە وکرێمەکە خۆی لیکداوە و تێکنەچووە  ، وە هەوڵ بدە بۆنەکەشی بکەیت. ئەگەر ڕەنگی گۆراوبوو، کریمەکە لێك جیابووبۆە ماددەکانی ، وە بۆنی ترشی لێ بێ، پێویستە فڕێی بدەیت، بەكەڵك نایەت بۆ بەکارهێنان .

دژەخۆرەکە بخەرە بەر سێبەرە

دژە خۆرهەڵدەگیرێ لە پلەی گەرمی ژووردا ، نابیت بدرێتە بەر خۆر چونکە خراپ دەبێت. ئەگەر لەگەل خۆت بردە دەرەوە  بۆ کەناری دەریا هەول بدە لە ژێر خاولێ یان شوێنەکی  سیبەر  داینێ  ، دەبێ  لە راستەوخۆ دانە بەر خۆر بیپارێزی.

بەکارهێنانی دژە خۆر ڕاست

ئەگەر دژەخۆرەکە ت هی ساڵی پارەوە تێكنەچووە ، ئەوا لەوە دڵنیابە کە کاریگەری باشی دەبێت وە دەتپارێزی دژە تیشکی خۆر ،  و لەبەر ئەوە دەتوانیت ئەم ساڵ باقیەکەی بە ویژدانێکی ئاسوودە بەکار بهێنیت. هەرچۆنێک بێت، بۆ پاراستنی باش دژە خۆر، لێکۆلینەوەکان  دەریانخستووە  کە خەڵکی بە گشتی دژە خۆر دەکرن بە لام کەمی لێ بەکار دەهێنن .

 وەکو یاسایەکی گشتی، دەبیت مشتێك لە کریم بە کار بێت بۆ چەورکرنی لەش  وە لەش چەور بێت  مانای ئەوەیە کە باش چەورکراوە .

پێویستە نزیکەی چارەکێک پێش دەرچوونت  خۆت چەور بکەیت  وثیویستە بزانی کە کاریگەری کرێمەکە بە درێژایی ڕۆژەکە کەم دەبێت. لەبەر ئەوە، تۆ دەتوانیت چەند جارێك لە رۆژێكدا خۆت چەور بکەیت- بەتایبەتی ئەگەر لە مەلەوانگە بووی ، یان لەدەرەوە بووی وە ئارەقی زۆرت کردبێ .

دژە خۆرەکان زۆرن لە بازارەکاندا ، وە  بە فاکتەری جیاش دەست دەکەون کە بۆ گەورە و منداڵیش هەن 

دژە خۆری منداڵان دەبێ  ماددەی کیمیایی زیان بەخشی تێدا نەبێ 

لە وولاتە گەرماکان پێویستە  دژە خۆری فاکتەری بەرز هەلبژێردرێ


No comments:

Post a Comment

Melacare

 **Melacare** دەرمانێکی پێستە کە بەکاردێت بۆ چارەسەری کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست، وەک **خەلەکان، ڕەنگی ناجێگیر، و هایپەرپیگمێنتاسیۆن** (وەک **m...