ئەو پشکنینە پێشیدەگوترێت پشکنینی گشتی یا فەحسی عام کە ناسراوە لەناو خەڵک
🚻خەڵکانی تەمەن هەژدە سال و بەسەرەوە ئەو پشکنینە دەکەن ،
لە چ کاتێک بکرێ باشە و تا لە بیر نەکرێ ؟
کاتێک کە سال رۆژی لە دایکبوون نزیک دەبێتەوە🎂 ، لە هەمان مانگ بێت باشترە ، یانی لە چ مانگێک لە دایک بووی هەموو ساڵ لەو مانگە دا پشکنینەکانت بکە .
چ دەگرێتەوە ؟
⬅️پشکنینی خوێن ، بۆ زانینی کەم خوێنی ، رێژەی ڤیتامین و توخمەکان ،
⬅️زانینی رێژەی شەکر ..باشترە لە خورێنی بێت یان بە ڵای کەمی ٦سەعات هیچت نەخواردبێ ، ئاو ئاسایی ، بەڵام نابێ خواردنەوەی خۆی و شەکری تێدابێ بخوێنێتەوە
،⬅️زانینی رێژەی کۆلیستڕۆڵ
هەر لە پشکنینی خوێندا دەتوانرێ بزانرێ حالی جگەر چۆنە
⬅️پشکنینی رێژەی هۆرمۆنەکان
⬅️پشکنینی میز بۆ زانینی حالی گورچیلە ، هەندێک دکتۆر لە خوێندا دەیانەوێ بزانن حالی گورچیلە چۆنە ، هەیە پشکنینی خوێن و میز دەوێت ..
⬅️زەخت گرتن ، ئەویش پرۆسەیەکە کە ٣رۆز دەخایەنێت ، کەسەکە دەبێ لە ماڵەوە زەختی خۆی بپێوێ بۆ ماوەی سێ رۆژ
ئەمەیان دەبێت بەم شێوەیە بێت
قەڵەم و کاغەزێک بێنی و بینووسی
بۆ نموونە
✳️رۆژی یەکەم ١٠/١ کاتژمێر ٧ پێش نانی بەیانی
یەکەم خوێندنەوە ١٨٠/٩٠ وە لێدانی دڵ♥️ ٧٠
دوای ٥دەقە
دووەم خوێندنەوە ...../.....لێدانی دڵ♥️....
دوای ٥دەقە
سێیەم خوێندنەوە ..../.....لێدانی دڵ♥️...
✳️ئێوارە پێش نانی ئێوارە
٥دەقە بە هێمنی دادەنیشت وە نابێ قسە بکەی وە نابێ جگەرە بکێشێ ، نابێت ئاو بخۆیەوە
ئەوشتانەی زەروورن تاکو خوێندنەوەکەی ئامێرەکە راست و دروست بێ
ئەو جا وە کو بەیانی سێ جار ئامێری زەختەکەی دەبێ وەختت بگرێ وە هەر جارە دەنوسرێت و دەبێ ٥دەقەش پشوو هەبێ
ئاوا رۆژی دووەم و سێیەم دووبارە دەکرێتەوە
✔️پێش زەخت گرتن زۆر گرنگە ئەو شتانە بکرێ
نەخواردنی ئاو یا هەر شلەیک
نەکێشانی جگەرە
دەبێ زەخت بپێورێ لە خورێنی ، یانی نیو سە عات پێش نانخواردن
دانیشتن بە هێمنی بۆ ماوەی ٥ دەقە
لاق دەبێ هەردووپێیەکان لە سەر عەرز بێ و نابێ لە سەریەک بێ یا لاق لەسەر لاق دانرێ
گەر کورسی و مێز لە ماڵدا هەبوو ، کەسەکە با لە سەر کورسی دانشێ و بە ڕێکی و پێیەکانی هەردوو لە سەر عەرز بێ
ئەو هەنگاوانەی سەرەوە پێوانەیەکی ڕاست و دروستت دەدات
کاغەزی خوێندنەوەی زەختەکە و نەتیجەی پشکنینەکانت خوێن و میز ، هەمووی دەبڕدرێتەوە ڵای دکتۆر
گەر پاکبوون ئەوە ساغ و تەندروستیت و بەردەوام بە
گەر کێشە هەبوو ئەوە دکتۆر دەبێ رێنمایی بکات و پشکنینی زیاتر بکرێ ، ئەوجا دوای چارەسەر دابنرێ