Sunday, 15 January 2023

پشکنینی ساڵانە (فەحسی عام )

پشکنینی ساڵانە چییە ؟ 
ئەو پشکنینە پێشیدەگوترێت  پشکنینی گشتی یا فەحسی عام کە ناسراوە لەناو خەڵک 

🚻خەڵکانی تەمەن هەژدە سال و بەسەرەوە ئەو پشکنینە دەکەن ، 
لە چ کاتێک بکرێ باشە و تا لە بیر نەکرێ ؟ 
کاتێک کە سال رۆژی لە دایکبوون نزیک دەبێتەوە🎂 ،  لە هەمان مانگ بێت باشترە ، یانی لە چ مانگێک لە دایک بووی هەموو ساڵ لەو مانگە دا پشکنینەکانت بکە .

چ دەگرێتەوە ؟ 
⬅️پشکنینی خوێن ، بۆ زانینی کەم خوێنی ، رێژەی ڤیتامین و توخمەکان ،
⬅️زانینی رێژەی شەکر ..باشترە لە خورێنی بێت یان بە ڵای کەمی ٦سەعات هیچت نەخواردبێ ، ئاو ئاسایی ، بەڵام نابێ خواردنەوەی خۆی و شەکری تێدابێ بخوێنێتەوە  
،⬅️زانینی رێژەی کۆلیستڕۆڵ 
هەر لە پشکنینی خوێندا دەتوانرێ بزانرێ حالی جگەر چۆنە 
⬅️پشکنینی رێژەی هۆرمۆنەکان
⬅️پشکنینی میز بۆ زانینی حالی گورچیلە ، هەندێک دکتۆر لە خوێندا  دەیانەوێ بزانن حالی گورچیلە چۆنە ، هەیە پشکنینی خوێن و میز دەوێت ..

⬅️زەخت گرتن ، ئەویش پرۆسەیەکە کە ٣رۆز دەخایەنێت ، کەسەکە دەبێ لە ماڵەوە زەختی خۆی بپێوێ بۆ ماوەی سێ رۆژ 
ئەمەیان  دەبێت بەم شێوەیە بێت 
قەڵەم و کاغەزێک بێنی و بینووسی 
بۆ نموونە 
✳️رۆژی یەکەم ١٠/١ کاتژمێر ٧ پێش نانی بەیانی 

یەکەم خوێندنەوە  ١٨٠/٩٠ وە لێدانی دڵ♥️ ٧٠ 
دوای ٥دەقە 
دووەم خوێندنەوە ...../.....لێدانی دڵ♥️....
دوای ٥دەقە 
سێیەم خوێندنەوە ..../.....لێدانی دڵ♥️...

✳️ئێوارە پێش نانی ئێوارە 
٥دەقە بە هێمنی دادەنیشت وە نابێ قسە بکەی وە نابێ جگەرە بکێشێ ، نابێت ئاو بخۆیەوە 
ئەوشتانەی زەروورن تاکو خوێندنەوەکەی ئامێرەکە  راست و دروست بێ 
ئەو جا وە کو بەیانی سێ جار ئامێری زەختەکەی  دەبێ وەختت بگرێ وە هەر جارە دەنوسرێت و دەبێ ٥دەقەش پشوو هەبێ 
ئاوا رۆژی دووەم و سێیەم دووبارە دەکرێتەوە 

✔️پێش  زەخت گرتن زۆر گرنگە ئەو شتانە بکرێ 
نەخواردنی ئاو یا هەر شلەیک 
 نەکێشانی جگەرە 
دەبێ زەخت بپێورێ لە خورێنی ، یانی نیو سە عات پێش نانخواردن 
دانیشتن بە هێمنی بۆ ماوەی ٥ دەقە 
لاق دەبێ هەردووپێیەکان لە سەر عەرز بێ و نابێ لە سەریەک بێ یا لاق لەسەر لاق دانرێ 
گەر کورسی و مێز لە ماڵدا هەبوو ، کەسەکە با لە سەر کورسی دانشێ و بە ڕێکی و پێیەکانی هەردوو لە سەر عەرز بێ 

ئەو هەنگاوانەی سەرەوە پێوانەیەکی ڕاست و دروستت دەدات 

کاغەزی خوێندنەوەی زەختەکە و نەتیجەی پشکنینەکانت خوێن و میز ، هەمووی دەبڕدرێتەوە ڵای دکتۆر 
گەر پاکبوون ئەوە ساغ و تەندروستیت و بەردەوام بە 
گەر کێشە هەبوو ئەوە دکتۆر دەبێ رێنمایی بکات و پشکنینی زیاتر بکرێ ، ئەوجا دوای چارەسەر دابنرێ 




No comments:

Post a Comment

Melacare

 **Melacare** دەرمانێکی پێستە کە بەکاردێت بۆ چارەسەری کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست، وەک **خەلەکان، ڕەنگی ناجێگیر، و هایپەرپیگمێنتاسیۆن** (وەک **m...