Sunday, 26 March 2023
برینی منداڵ یا برینی دەوری دەم و لووت
Saturday, 4 March 2023
ئەکزیمای دایبی منداڵ
ئەکزیمای دایبی چییە؟
ئەکزیمای دایبی (هەوکردنی پێستی ناو گەڵی منداڵ بە هۆی دایبی)
نەخۆشییەکی پێستە لە منداڵاندا زۆر بلاوە کە بەهۆی ئەوەی پێست ناوگەڵ بە هۆی کاریگەری میز و پیسایی دەردەکەوێ.
نیشانەکان
پێستەکە سوور دەبێتەوە
نارەحەت ، دەکزێتەوە ، سوتانەوە ، قلێشان ، و درزی بچوك ، بە ئازارە ، وە لە هەندێك منداڵ دەگاتەوە ئەوەی بلق بکات و وەکو برینی لێ بیت ا
منداڵەکەش هاوار لێهەلدەستێ کاتێك پەڕۆکە دەگۆڕدرێت یان دەست لە شوێنەکە دەدرێت. زۆرجار منداڵەکە بە درێژایی شەو ناخەوێت.
ئەگەر تەنها لەو شوێنانەدا سووربوونەوە و خوران هەبوو کە پیسایی و میز پێکەوتووە ، ئەوا حالەتەکە کەروو تیدا نییە ، تەنها بە هۆی پیسایی و میزەوەیە .
ئەگەر پیست سوور بووەوە خورانی هەبوو،لە و شوێنانەی کە میز و پیسایی نەگەیشتۆتێ ،
کەواتە لێرەدا بەکتریا یا کەروو یاخود هەردووکیان تووشبووە ئەو مندالە . .
کێ تووشی نەخۆشییەکە دەبێت؟
هۆکاری ئەو ئەکزیما چییە؟
هۆکاری ئەوحاڵەتەی ئەکزیما ئەوەیە
کە میز و پیسایی بۆ ماوەیەکی زۆر بەرکەوتنیان لەگەڵ پێستدا هەبووە. بەکتریاکانی
ناو پیسایی یوریا دەگۆڕن بۆ ئامۆنیا کە کاریگەری سوتانەوەیهەیە لەسەر پێست. ئەو منداڵانەی بە
شیری دایک بەخێودەکرێن مەترسی تووشبوونیان کەمترە لە چاو ئەو منداڵانەی کە شیری
قتوویان پێدەدرێت. پیسایی منداڵانی کە شیری دایك دەخؤن ترشە، ئەمەش ڕێگری دەکات لە
دروستبوونی ئامۆنیا.
پشکنین بۆ ئەکزیمای دایبی؟
پزیشک دەتوانێت بە تەماشاکردن بزانێت کە ئەکزیمایە یا نا
چارەسەری ئەکزیمای دایبی چییە ؟
خۆت چیت پێدەکرێ ؟؟
Ichthammol
Titandioxid
Zinkoxid
دووەم :گەر حالەتەکە سووربوونەوەیەکی ئاسایی دەرچووبوو ، وە زۆر بوو کرێمی زینك و کرێمی جارەسەری یەکەم چارەی نەکرد ، ئەوا کرێمی هۆرمۆنی بەکاردێ
هۆرمۆنەکانی هیدرۆکۆرتیزۆن(لەگروپی گلوکۆکۆرتوید) کارگەری باشیان هەیە لەسەر هەوکردن (هەوکردن) لە چەندین نەخۆشی پێستدا، لەوانەش ئەکزیما، ڕێگری لە کاردانەوەی
هەوکردن دەکەن. کاتێك هەوکردنەکە ڕێگری لێدەکرێت، سووربوونەوە و خوران و خورانی پێست
کەم دەبێتەوە.
ئەو بەرهەمانەی پێست کە هۆرمۆنی هیدرۆکۆرتیزۆن یان
تێدایە بەپێی بەهێزی کاریگەرییەکەی بەسەر چوار گروپدا دابەش دەکرێن:
کاریگەرە لاوازەکان
کاریگەری مامناوەند
کاریگەری بەهێز و زۆر بەهێز
هۆرمۆنەکانی هیدرۆ و گلوکۆکۆرتوید تەنها کار لەسەر نیشانەکان دەکەن نەك لەسەر هۆکاری ڕاستەقینەی نیشانەکان. تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکاربهێنرێن یانی ماوەیەکی کورت.
ئەگەر هەوکردنی پێستیش بە بەکتریا یان کەروو هەبوو، دەبێت دەرمانی تێکەلە بەکاربهێنرێت کە جگە لە هۆرمۆنی گلوکۆکۆرتیزۆن دەرمانی دژە ئەم هەوکردنانە لەخۆدەگرێت.
نموونە بۆ گلوکۆکۆرتوید
کاریگەرە لاوازەکان
Hydrocortison
سییەم :دژە کەروو بۆ ئەکزیما
ئەگەر گومان کرا کە ئەکزیما کە کەرووشی تیدایە دەبێت مادەی دژە کەروو بەکاربهێنرێت. زۆربەی دژە کەرووەەکان بە شێوەیەکی
بەرفراوان کاردەکەن، واتە. کە کار لەسەر زۆر کەرووی جیاواز دەکەن، بەڵام هەندێک لە کەرووەکوژەکان تەنها لەسەر یەک کۆمەڵە کەروو کاردەکەن.
نموونەش
Clotrimazol, Miconazol, Terbinafin
تێبینی ئەو جۆرە ئەکزیمایە هەر منداڵ تووشی نابێ ، گەورەش تووشی دەبێ بەتایبەتی کاتی سووری مانگانە لای هەندێك ئافرەت ، یان لە هاویندا کە گەرمە و خەلکی زۆر ئارەق دەکەن ، هەمان هەنگاو بۆ گەورەکانیش دەشێ ..
Melacare
**Melacare** دەرمانێکی پێستە کە بەکاردێت بۆ چارەسەری کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست، وەک **خەلەکان، ڕەنگی ناجێگیر، و هایپەرپیگمێنتاسیۆن** (وەک **m...
-
قەبزی قەبزی چێ یە ؟ حالەتێکە کە کە سەکە ناتوانێ پیسایی بکات .Obstipation کەسیك کە لە هەفتەیەك دوو جار یا کە متر سەرئاو بکات ، کەسێك...
-
ریخۆڵە ریخٶلە بەشێکە لە کۆئەندامی هەرس وە رٶلێكی گەورە دەبینێ لە ژیانی رۆژانەماندا ، ئەم ئۆرگانە لە لایەن زۆربەی خەلکی پشتگوێ خ...
-
هەوکردنی گێرفانە هەواییەکانی دەم و چاو کە لە ناو خەڵکیدا بە جیوب ناسراوە ، با بزانین جیوب چی یە ؟ جیوب کە بە کوردییە کەی گیرفانە ه...