برینی منداڵ هەر وەکو لە وێنەکان دیارن
وێنەی یەکەم برینەکە ئالؤزبوو و چۆتە قۆناغی پەرەسەندووی وە پانتاییەکی
زۆری گرتووە لە دەم و لووتی منداڵەکە
وێنەی دووەم پانتای بڵاوبوونەوەی کەمترە
نیشانەکانی
لە درزێکی بچووك و شێدارەوە دروست دەبی وە دوای گەورە دەبی ، دوای قەتماغێکی رەنگ زەرد
دایدەپۆشیت وە دوای ١٠ بۆ ١٤ رۆژ
ئەو قەتماغە زەرد هەڵەدەدات، ئەوبرینە تەرە بەدەست لێدان دەگوازرێتەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی کەی لەش وەکو دیارە لە وێنەکەی
سەرەوە کە مندالەکە هەموو دەوری دەم و لووتی دایگرتووە
وە مندالی بە برین نابی بنێردری بۆ باخجەی مندلان و قوتابخانە ، جونکە مندالی تر تووش دەکات ، واتە لە کەسێک بۆ یەکێکی کە دەگوازرێتەوە، سروشتی مندال وایە کە حەزی بە یاری و تێکەلیی ولێك نزیکبوونەوەیەلە ئەنجامی ئەوەشدا بەریەك دەکەون و نەخؤشییەکە دەگوازڕێتەوە لە یەك بۆ ئەویتر
هۆکاری دروست بوونی
برینی منداڵان بەهۆی هەوکردن بە بەکتریاکانی ستافیلۆکۆکی و سترێپتۆکۆکی هیمۆلیتیکەوە دروست دەبێت. هەوکردنەکە دەتوانێت لە هەردوو بەکتریایەکەوە بێت بە یەکجار یان یەکێکیان.
جارە سەر
بۆ ئەرەی رێگە لە بلاوبوونەوەی بگریت دەبێ ئەو منداڵە فێرکرێ زوو زوو دەستی خۆێ بشوات ، نینۆکەکانی بکرێت ، وە خاولی تایبەتی خۆی بەکاربهێنی وە کەسی تر ئەو خاولییە بەکار نەهێنی جگە لە خۆی
لە سەر دەست شۆرەکان سابوونی شڵ دابنرێ کە داخراوە و پاکترە، سابوونی تر تەر دەبێت ودەستی زۆری لیدەدری وە ئەگەری هەلگرتن و بلاوبوونەوەی نەخۆشی لێدەکرێ
چارەسەری دەرمانی
دکتۆر ئەو نەخۆشییە چارە دەکات بە پێدانی دژە هەوکردن کە ناسراوە بە ئەنتی بایوتیك کە بە زۆری پەنسلین بەکاردێ بە گوێرەی کێشی منداڵ بری پێدراوی بۆ دادەنرێت وە لەگەڵ سابوونێك یا چەورکەرێك کە تێکەڵ بی لە ماددەی پاککەرەوەو ئەنتی بایوتێك
ج بە تێکەلی یا بە تەنیا بێ ، ماددەی کلۆرهیکسیدین کە وەکو سابوون هەیە بە کاردێ بۆ شوشتنی ئەو برینە ، ئەو ماددەیە پاككەرەوەیە وە یارمەتی زوو چاککبوونەوەی برینەکە دەدات.
گەر هاتوو منداڵەکە هەستیار بوو بە پەنسلین واتە حەساسیەتی پیی هەبوو ئەوا جۆری تر لە ئەنتی بایوتێك بەکاردی وەکو ماکرۆلیدەکان
لە چەورکەرەکان کرێمی فوسیدین بەکاردێ کە کەریگەری دژە بەکتریای هەیە وە بەتایبەتی لە سەر ستافیلۆکۆکە.
ڕەوتی بایۆتێکی تر
Benzylpenicillin ، phenoxymethylpenicillin
،ئەو دوو جۆرە بە شیوەی حەب وشروب ،قەترەی ناو دەم و دەرزی دەست دەکەون
کاریگەریان لە دژی سترێپتۆکۆکی، نۆمۆکۆکی، مەنینگۆکۆکی، بەکتریا بۆرێلیا و بەکتریا سفلیس..
ئەو دەرمانانە تامیان خۆش نییە ، وەکو شروب دەدڕێ بە منداڵ هەموو مندالێك نەیخوات ، لێرە دایك و باوان دەبێ فێڵ بدۆزنەوە بۆ دەکرێ تێکەڵ بکرێ لەگەڵ برێكی کەم لە ماست ، شیر، کۆلا ، شەربەت ، برەکە دەبێ کەم بێ کە مندالەکە بیخوات
بە قەد کەوچکێک خواردن بی نە ك دەرمانەکە بکرێتە شوشە یەك پر لە شیرەوە ومنداڵەکە هەموو نەخوات ، برەی دەرمانی پیویست نە چیتە لەشەوە ، بە شیوەیە چاک نابێتەوە و درێژە دەخایەنی و پەرەدەسەنێ . دەرمانەکە کەلکی نابێ
بۆیە کە تێکەڵ دەکرێ دەبێ بە قەدەر کەوجێكی خواردن بێ کۆلا یا شەربەت یا ماست تێکەڵ دەرمان کرێ
جۆری تر
دیکلۆکساسیلین و فلۆکلۆکساسیلین پێیان دەوترێت پەنسلینی جێگیر لە پەنسلینازدا. بەرگریان هەیە بەرامبەر بە پەنسلینازی بەکتریاکە کە کاریگەری پەنسلین لەناو دەبات. بۆیە دەتوانرێت بۆ هەوکردن بە بۆ نموونە ستافیلۆکۆکی بەکاربهێنرێت، کە زۆرجار بەرگریان هەیە بەرامبەر بە پەنسلینەکانی تر.
بۆ ئەوانەی حەساسیەتیان هەیە بە پەنسلین
ماکرۆلایدەکان لە بنەڕەتدا لەسەر هەمان جۆری بەکتریا کاردەکەن بۆ حەساسیەتی پەنسلین بەکاردێن. هەروەها کاریگەرییان هەیە
دژی بەکتریاکانی کلامیدیا و دژی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی کۆکە یان زیپکە
نمونە
Azathioprin , Azithromycin, Clarithromycin , Roxithromycin , Erythromycin, Clindamycin
هەر یەکێك لەو دەرمانانە دەبێ دکتۆر بینوسێ وە بەگوێرەی حالەتەکەو کێشی مندالەکە دادەنرێ
No comments:
Post a Comment