دەست و پێ سڕ دەبن یا ساردن ؟
تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە بۆچی دەستەکانت لەوانەیە بە درێژایی ساڵ سارد بن، لەکاتێکدا ئەوانی تر پێویستیان بە دەستکێش نییە لە زستاندا؟
چەند هۆکارێکی فیزیۆلۆژی هەیە کە هەندێك کەس زیاتر لە هەندێکی تر دەست و پڵیان ساردتردەبن
لێکۆڵینەوەیەکی نەرویجی دەریدەخات لە دەوروبەری یەك لە دە کەس حالەتی ساردبوون یان سڕبوونی هەیە ، کە بە خێرایی دەست و پێ سڕ دەبی و بەزەحمەت دووبارە گەرم دەبێتەوە. توێژینەوەکە لەلایەن پرۆفیسۆر جەیمس مێرسێر و هاوکارەکانی لە زانکۆی جەمسەری باکووری نەرویج ئەنجامدراوە UiT
.
٢٥٥ کەس لە خزمەتگوزاری سەرەتایی نەرویجی کە هاوتایە لەگەڵ سەربازی دانیمارکی، بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە. بەشداربووان دەبوو دەستەکانیان لە ئاوێکدا بگرن کە ٢٠ پلە گەرم بوو بۆ ماوەی یەک خولەک. توێژەران کامێرای گەرمییان بەکارهێناوە بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی دەستەکان هەم پێش و هەم لە کاتی دەرچوون و هەم دوای چوار خولەک دوای دەرچوونیان لە ئاوەکە. توێژینەوەکە دەریخستووە کە جیاوازییەکی گەورە هەیە لەوەی کە مرۆڤەکان دوای بەرکەوتنیان بە سەرما چەند زوو جارێکی دیکە گەرم دەبنەوە
بە تێکڕا پلەی گەرمی دەستی بەشداربووان لە کاتی دەرچوونیان لە ئاوەکە حەوت پلە دابەزیبوو. زۆربەیان بە خێرایی گەرمییان وەرگرتەوە، بەڵام دەستەکانی دەهەمی کۆتایی هێشتا نزیکەی ئەوەندە سارد بوون دوای چوار خولەک وەک ئەو کاتەی تازە لە ئاوەکە هاتبوونە دەرەوە.
هەرچەندە لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەسەر بەستەڵەکی پەلەکانی مرۆڤ نەکراون ، بەڵام چەند لێکۆڵینەوەیەکی جیاواز کراون لە سەر ساردی پەلەکان ئەنجامدراوە لە نەرویجەوە و هەروەها یەکێك لە سوید و یەکێکیان لە ئێرانەوە، دەریدەخەن کە
نزیکەی لەسەدا دەی دانیشتووانەکەی حالەتی ساردبوون و سڕبوونیان هەیە
بۆچی هەندێك کەس زیاتر لە هەندێکی تر کێشەی سڕبوونی پەلەکانیان هەیە؟
کەواتە هەندێك کەس زیاتر لە هەندێکی تر هەست بە ساردی پەلەکانیان دەکەن و چەند ڕوونکردنەوەیەکی جیاواز بۆ ئەمە هەیە. جەیمس مێرسێر ڕوونی دەکاتەوە کە ئێمەی مرۆڤ بۆ کەشوهەوای سارد دروست نەکراوین، چونکە ئێمە لە ڕووی فیزیۆلۆژییەوە ئاژەڵێکی گەرمین. تاکە هۆکارێك کە بتوانین لە دەرەوەی کەشوهەوای گەرمتر بژین ئەوەیە کە جڵی بەگویرەی کەشو هەوا بپۆشیین. بەم شێوەیە ئێمە خۆمان لەگەڵ ژینگەیەکدا دەگونجێنین کە لە ڕووی تیۆریەوە زۆر زۆر ساردە بۆ ئێمە
ڕوونکردنەوەیەکی تر دەتوانرێت لە قەبارەی جەستەدا بدۆزرێتەوە. تەنێکی بچووك ڕووبەری ڕووی گچکەیە بە بەراورد بە بارستەی بە بەراورد بە تەنێکی گەورە. بەو پێیەی لە ڕووی جەستە واتە پێستەوەیە کە گەرمی جەستە دەرباز دەبێت، کەسێکی بچووك خێراتر لە کەسێك کە جەستەیەکی گەورەتری هەیە پەلەکانیان سڕتر دەبێت.
لە کۆتاییدا بارستەی ماسولکەکانیش ڕۆڵی هەیە، چونکە ماسولکەکان گەرمی بەرهەم دەهێنن. توێژینەوەیەك لە ساڵی ٢٠١٨ دەریدەخات ڕێژەی بارستەی ماسولکەکان لە جەستەدا گرنگترین ڕوونکردنەوەن بۆ ئەوەی بۆچی هەندێك کەس خێراتر لە هەندێکی تر گەرم دەبن
کەواتە پێویستە هەر لە گەنجیەوە هەوڵ بدرێ کە ماسولکە بە ڕاستی و دروستی بنیاد بنڕێت ، پاڵکەوتی زۆر ، خەوتنی زۆر ماسولکە تێکدەدەن ، بەیە هەوڵ بدە بجولێی و چەستەت بە کار بێنی .
No comments:
Post a Comment