ئایدز چییە؟
HIV= Human Immunodeficiency Virus
ووشەی ئایدز ووشەیەکی ئینگلیزی کورتکراویە کە بە کوردییەکەی پی دەلین ڤاترۆسی کەمی بەرگری مرۆڤ
مرۆڤ باس لە تووشبوون بە ئایدز دەکات کاتیك کە سیستەمی بەرگری کەسی تووشبوو بە ئایدز ئەوەندە لاواز بووە کە دەرئەنجامی جددی تووشبوون بە ئایدزی لێدەرکەوتووە
نیشانەکان
نزیکەی نیوەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی ئایدز دەبن دوای ١ بۆ ٤ هەفتە لە دوای تووشبوونیان نیشانەکانی دەردەکەون ، نیشانەکان هاوشیوەی نیشاناکانی ئەنفلەوەنزا یا نە خۆشی ماچکردنە ..
تێبینی : نەخۆشی ماچکردن چییە ؟ بە کورتی
نەخۆشی ماچکردن (mononucleosis) هەوکردنێکە لە قوڕگ و لە لیمفە ڕژێنەکانی لەشدا ڕوودەدات. بەهۆی ڤایرۆسی ئێپشتاین-بارەوە دروست دەبێت.
. لەوانەیە بۆ نموونە ئاوسانی ڕژێنەکان (لیمفەگرێکان)، تا، قورگ ئێشە و لە هەندێکدا پەڵەیەکی سوور کە بەسەر هەموو جەستەدا بڵاوبێتەوە هەبن.
نیشانەکان کە یەکەم کاردانەوەی جەستەیە بەرامبەر بە ئایدز، بۆ ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت و بەبێ چارەسەر بەخۆیان نامێنن.
ڤایرۆسی ئایدز دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەندێک لە خانەکانی سیستەمی بەرگری لەش، کە بریتین لە خانەکانی
T-helper یان خانەکانی CD4.
بە پێوانی رێژەی خاناکانی CD4لە خوێندا ، دەزانرێ کەسی تووشبوو لە ج ئاستێکی تووشببونە
ژمارەی خانەکەیCD4 لە خوێندا هێواش هێواش کەم دەبنەوە لە سالانی دوای تووشبوون ،
تا دەگاتە سنوورێك کە چیتر بەرگری لە ش لە دژی هەوکردنەکان ناتوانن کار بکەن .
نیشانەکان لە هەموو ئەندامەکان دەتوانرێ ببینرێ ، بەڵام باوترین نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی بریتین لە تا، ماندوێتی، دابەزاندنی کێش و کەروودەم و ددان (" کەروو") هەروەها زەردوویی.
دواترکەسەکە تووشی هەوکردنی جدیتر دەبێ کە لە سەری دەردەکەون وە بۆ ماوەی کاتین یان ماوەی کورت خایەن و زۆرجار مەترسی لەسەر ژیان دەروست دەکات وەکو هەوکردنی سییەکان و ڕیخۆڵەکان و مێشکدا .
هەوکردنی سییەکانی دەگمەن کە پی دەلین
Pneumocystis jiroveci
ئەو جۆرە هەوکردنە دەگمەنەوە وە جددییە کە تووشی ئیلتهابی سییەکان دەکات
نەخۆشی تریش دەردەکەون کە دریژخایەنن وەکو برین ناو دەم و دەوری دەم ، تامیسکە ، وە سیڵ
کە سیستەمی بەرگری ڵاواز دەبی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نەخۆشی کە وەکو
دەرکەوتنی چەند جۆرە شێرپەنجە ی تایبەت ، بۆ نموونە شێرپەنجەی پێست سارکۆمای کاپۆسی، شێرپەنجەی گرێ لیمفاویەکان، شێرپەنجەی کۆم (زۆرتر لە پیاوان) و شێرپەنجەی سک (شێرپەنجەی ملی ڕەحم) لە ئافرەتان. دوو جۆری دوایی شێرپەنجە هاوبەشییان هەیە کە بەهۆی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤەوە دروست دەبن کە HPV یە کە سیستەمی بەرگری لەش ناتوانێت بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە کۆنتڕۆڵی خۆی بکات.
نەخۆشییەکە چۆن بەرەوپێش دەچێت؟
کەس هەیە چەندها ساڵ هەڵگری ڤایرۆسی ( ئیچ ئای ڤی بی ) بە بی ئەوەی تووشی ئایدز ببێ .
لای هەندێك ماوەی خایەنراوی تووشبوو تاکو دەرکەوتنی بۆ ٨ ساڵ دەخایەنێت ..
بە تیکرایی جیاوازی گەورە هەیە لە نیوان کەسانی تووشبوو و هەلگرادا ، یانی کەسی واهەیە تووشبووە دوای ٢ بۆ ٣ ساڵ نیشانەکانی ئایدزی لە سەر دەردەکەون
کە چی کەسی تر هەیە تووشبووە کە ١٥ ساڵ بە سەر تووشبوونی تێپەریووە کە چی هیچ نیشانایەکەی تێدا دەرنەکەوتووە
کاتێك کەسێکی تووشبوو بە ئایدز چارەسەری دژە ئایدز وەردەگرێت، دەتوانرێت لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لە شوێنی خۆیدا بهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی ئایدز گەشە نەکات.
کێ تووشی نەخۆشییەکە دەبێت؟
هەر کەسێك ژن ، پیاو، لە تەمەنی سێکسی چالاک بن وە سێکس بکات لە گەڵ کەسێكی تووشبوو بە بێ کۆندۆم تووشی ئایدز دەبێ
کۆندۆم بە باشترین کەرەستەی خۆپاراستن دادەنرێت لە نەخۆشییە سیکسییەکانەوە
لە وولاتانەی کە ئایدز زۆر بڵاو لە هەندیك وولات وەکو وولاتە ئەفەریقا لە هەر ١٠ کەس کەسێکی تووشبووی بە ئایدز هەیە .
ئایدز چۆن دەگوازرێتەوە؟
دەگوازرێتەوە بە ڕێگای ڕاستەو خۆ بە ئەنجامدانی سێکس لە گەل کەسێکی تووشبوو یان کەسێکی کە دەرمان وەردەگرێ کە چی کاریگەری نییە لەسەری ، وە سێكس دەکەن بە بێ بە کار هێنانی کەرەستەی خۆپارێزی .
مەترسی تووشبوون یان تووشبوون لە نێوان کاسانی لە کاتی سێکسی بێ پارێزراوی کۆمدا زۆرترینە
کەمترە لە نیوان ئەوانەی جووتبوونی ئاسایی و یا سێکسی لە ریگای دەمەوە دەکەن
بوونی برێن لە سەر ئەندامی زاوزێ بە هۆی نە خۆشی ترەوە بۆ نموونە برینەکانی ڤایرۆسی هێرپیس یان نەخۆشیەکانی تری زاوزی مەترسی تووشبوون زیاد دەکەن .
لە ناو بە کارهێنەڕانی ماددە هؤشبەڕەکاندا مەترسی تووشبوون زیاترە ، ئەوانە کەتێك بە هاوبەش پێکردنی دەرزی لە خۆدانی ماددەکان ، کە هەمان سەرەنچ و دەرزی بەکار بێ یان کەشێکی تووشبوو هەبێ لە نێوانیاندا ، دەگوازڕێتەوە لە نێوانیان .
ئەگەر تۆ تووشی ڤایرۆسەکە بوویت یان بە شێوەیەک دەژیت کە مەترسی تووشبوونت بە تایبەتی بەرز بکاتەوە، نابێت خوێنبەخش بیت، سپێرم بەخش، بەخشەری ئەندامەکان بیت یان شیربدەیت بە منداڵ
ئایدز لە ڕێگەی بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی ئاسایی یان لە ڕێگەی شتگەلێکی وەک چەقۆ و چنگاڵ و چاویلکە ناگوازرێتەوە.
هەروەها ئایدز لە ڕێگەی پێوەدانی مێرووەوە یان لە ڕێگەی خۆراك یان ئاوەوە ناگوازرێتەوە. پیسایی و میزی کەسێکی تووشبوو بە ئایدز درمی نییە.
هۆکاری تووشبوون بە ئایدز چییە؟
HIV (ڤایرۆسی کەمی بەرگری مرۆڤ).
توێژینەوەکان لە بواری ئایدز
تووشبوون بە ئایدز دەتوانرێت لە پشکنینی خوێندا دەربکەوێت 1-4 هەفتە دوای تووشبوون. ئەم پشکنینەی خوێن پشکنین بۆ هەردوو ڤایرۆسەکە و دژەتەنەکانی ڤایرۆسەکە دەکات، و وەڵامدانەوەی نەرێنی دوای ٤ هەفتە بە سەلامەت دادەنرێت.
دەسەڵاتی تەندروستی وولاتانی ئەوروپی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پشکنین بکەیت ئەگەر لە دۆخێکدا بوویت کە لەوانەیە تووشی ڤایرۆسی ئایدز بووبیت، و دوای چەند هەفتەیەک پشکنینەکە دووبارە بکەیتەوە.
لە هەندێك شوێن، چ لە نەخۆشخانە و چ لە دەرەوەی نەخۆشخانە، ئۆفەرێك هەیە بۆ پشکنینی خێرا ("Quick-test")، کە دەتوانیت لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامەکە وەربگریت. تاقیکردنەوەیەکی باشە، بەڵام بەو پێیەی تەنها دژەتەن دەپێوێت، وەڵامی نەرێنی تەنها 8 هەفتە دوای دۆخێکی مەترسیدار دڵنیایە. هەروەها ئەنجامەکانی "پۆزەتیڤی ساختە" هەیە کە چی کەمیشە هەر بۆیە دەبێت هەموو پشکنینە کویک پۆزەتیڤەکان پشکنینی خوێنیان بۆ بکرێت کە لە تاقیگەدا پشکنینیان بۆ دەکرێت.
تاقیگە دەتوانێت ژمارەی خانەکانی بەرگری لە خوێندا بپێوێت و بەو هۆیەوە دیاری بکات کە ئایا سیستەمی بەرگری لاواز بووە و ئایا چارەسەری پێویستە یان نا. هەروەها تاقیگە دەتوانێت بڕی ڤایرۆسی ناو خوێندا (HIV-RNA) بپێوێت.
ئەمەش بەکاردێت بۆ چاودێریکردنی ئەوەی کە ئایا چارەسەرەکە وەکو پێویست کاردەکات یان نا.
بارودۆخی تایبەت لە منداڵاندا
منداڵە تازە لەدایکبووەکان دەکرێ تووشی ڤایرۆسەکە ببن ئەگەر دایکەکە تووشی ڤایرۆسی ئایدز بێت. ئەگەری تووشبوونی منداڵەکە لە کەتانەیە دووگیانی، لە کاتی لەدایکبوون یان لە ڕێگەی شیری دایکیەوە تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.
مەترسییەکان لە کاتی لەدایکبوون و لە هەر قۆناغێکی شیرپێداندا بێ بەرزە
ئەگەر ژنێکی تووشبوو بە ئایدز کە چارەسەر نەکراوە دووگیان بوو و بە درێژایی دووگیانیەکە چارەسەر نەکراو بمێنێتەوە، ئەوا مەترسی تووشبوون بە منداڵەکە نزیکەی 1000 کەسە. 25%، و.
ئەگەر ژنەکە بە دەرمانی دژە ئایدز چارەسەر بکرێت و خۆی لە شیرپێدان بپارێزێت، ئەوا ئەم مەترسییە بە کردەوە دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بۆ نزیکەی سفر.
چارەسەری ئایدز
چارەسەرکردن ئایدز دەکرێ بە ڕێگریکردن لە ئەنزیمەکان کە ٣ جۆرن
ئەنزیمەکان (پێچەوانە ترانسکریپتاز، پرۆتئاز یان ئینتیگراز*
ئەو دەرمانانە وا دەکەن کە ڕێگری بکەن لە زیادکردنی ڤایرۆسەکە لە ناو لەش و خانەکانی لەشی کەسی تووشبوو ، واتە ناهێلێت ڤایرۆسەکە دابەش بێ یان بڕواتە ناو خانەکانی لەش
بە پێدانی چەند دەرمانێك لە یەك کاتدا، کاریگەرییەکی بەهێزتر بەدەست دەهێنیت و بەو هۆیەوە دەتوانیت دوور بکەوێتەوە لە بەرگری (بەرگری) ڤایرۆسەکە بەرامبەر بە چارەسەرەکە.
ئامۆژگاری هەموو ئەوانەی توشبوون بە ڤایرۆسی ( ئێچ ئای ڤی ) دەکرێ کە چارەسەر وەرگرن ، بە بێ گوێدانە ئەوەی کە سیستەمی بەرگریان لە چ حالێك دا یە لە کاتی دەستپێکردنی چارەسەردا ، دەرمانەکان ڤایرۆسەکە ڕادەگرن و ناهێڵن چاڵاك بی ، بەڵام ناتوانن لە ناوی بەرن .
چارەسەر رێژەی ڤایرۆسەکە لە خوێن و مەنی دەردراوە و شلەکانی لە شدا کەم دەکاتەوە ، بە ڕاگرتنی دەرمانەکان دیسان رێژەکان زیاد دەکەنەوە لە ماوەیەکی کەمدا کە چەند ڕؤژێك بۆ چەند هەفتەیەك ..
لە هەمان کاتدا دەرمانەکان وا دەکەن کە سیستەمی بەرگری لە ش لە بە هێز بوون دا بن وە رێژەی خانەکانی CD4 لە زیاد بوون بن .
هەر لە سالی ١٩٩٦ دەست کراوە بە چارەسەرکردنی ئایدز بە دەرمانی تێکەڵە واتە چەند دەرمانێك بە کاردێت بۆ کە سی تووشبووە وە ئەنجامی باشی بە دەست داوە ، دەرمانەکان لە رێگەی دکتۆری پسپۆرەوە دەدرێت وە دەبێ کەسەکە لە ژێر چاوەدێری دکتؤر بێ ..
کە چی بێنراوە کە هەندێك کەس بە تەواوی چاکبوونەوەتەوە لە ئایدز بە ڵام کەسانێكی کەم بوون وە زۆر بەیان لە شیان کاردانەوەی باشیان هەبووە بۆ چارەسەر وە ژیانی درێژ و ئاسایی ژیاون
یەکێك لە رووە باشەکانی چارەسەر ئەوەیە کە رێگە دەگرێ لە بڵاوبوونەوەی نە خۆشییەکە .
، ئەمرۆلە سایەی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا وە بوونی ئامێری پێشکەوتوو بۆ پشكنین و بوونی دەرمان ی گونجاو کاریگەر چارەسەری ئەو جۆرە نە خۆشیانەی ئاسانتر کردووە
لەگەل هەموو ئەوانەشدا بۆنی هۆشیاری تەندروستی و گەران بە دوای زانیاری ڕاست و دروست لە سەرچاوەی باوەرپیکراوی پرۆڤیشناڵ وا دەکەت تاکەکان بتوانن خۆیان بپاریزن لە نە خۆشی تەشەنە کراوەکان
لە هەمان کاتدا هۆشیار وا دەکات دوور بکەونەوە وە فیری چۆنیەتی خۆ بپاڕیزی بن لە ئەنجامدانی سێکسی ناتەندروست و نەخوازراو کە ئایین و کۆمەلگا رێگەی پینەداوە .
خۆپاراستنی پزیشکی (PrEP)
تاکو ئەورۆ هیچ کۆتان نە دۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ بپارێزی لە ئایدز
لە لایەکی ترەوە دەتوانرێت ڕێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز بکرێت ئەگەر دەرمانی ئایدز (تێکەڵەیەک لە ئیمتریسیتابین و تێنۆفۆڤیر) بخۆیت پێش بەرکەوتنی ڤایرۆسەکە.
دەرمانەکان کاریگەری لاوەکیان هەیە لە سەر بە کار هێنەرەکانی .
مەترسی تووشبوون لە نێوان ئەوانەی هاو رەگەز بازن و سێكسی ئاناڵ دەکەن زیاترە ، لەوانەی لە سێكس دەکەن بە بێ کەرەستەی پاراستن ، باشترین کەرەستە بۆ پارستن لە نەخۆشییە گوازارە سێکسیەکان کۆندۆمە .
دەرمانەکان
ڕێگریکەرانی ترانسکریپتازی پێچەوانە
ڕێگریکەرانی ترانسکریپتاسی پێچەوانە (ڕێگریکەرانی RT) بە ڕێگریکردن لە ئەنزیمەکانی ترانسکریپتازی پێچەوانە کاردەکەن، کە پێویستە بۆ ئەوەی HIV زاوزێ بکاتەوە.
هەروەها ڕێگریکەرانی RT بە تێکەڵکردن لەگەڵ ڕێگریکەری ئینتیگراز بەردەستن، بۆ نموونە Stribild.
نموونەی دەرمان ، ماددەی چالاک
Abacavir،( Abacavir +dolutegravir+lamivudin), Bictegravir, Cabotegravir, (Abacavir+Lamivudin+Zidovudin), Doravirin, Efavirenz, Emtricitabin, Etravirin, Lamivudin, Nevirapin,
ئەوە چەند نموونەیەك لە دەرمانەکان وە ئەوەی ناو کەوانەکان ئەوانە تێکەڵەن …
گروپی دووەم
ڕێگریکەرانی پرۆتیازڕێگریکەرانی پرۆتئاز ئەنزیمی پرۆتئاز ڕێگری دەکەن. لەگەڵ دەرمانەکانی تری دژە ئایدز بۆ چارەسەرکردنی تووشبوون بە ئایدز بەکاردەهێنرێن.
نموونەی دەرمان ، ماددەی چاڵاك
Atazanavir, Cobicistat, Darunavir,
Emtricitabin, Tenofoviralafenamid
Ritonavir,
(Lopinavir+Ritonavir),
گروپی سێ یەم
ماراڤیرۆک ڕێگری دەکات لە چوونە ژوورەوەی ئایدز بۆ ناو خانەکە
نموونە Maraviroc
گروپی چوارەم
ئەوانەی پێیان دەوترێت ڕێگریکەرانی ئینتیگراز ئەنزیمێکی تایبەت بە ناوی ئینتیگراز کە پێویستە بۆ ئەوەی ڤایرۆسی ئایدز زۆر بێت.
نموونە
Dolutegravir، Raltegravir، Rilpivirin،
(Dolutegravir+Lamivudin )
گروپی پێنجەم
گانسیکلۆڤیر و ڤالگانسیکلۆڤیر
بەکاردێت بۆ هەوکردنی تۆڕەی چاو (گۆڕانکاری لە تۆڕی چاو) کە بەهۆی ڤایرۆسی سایتۆمیگالۆ (CMV) لە نەخۆشانی ئایدزی گەورەساڵدا دروست دەبێت.
نموونە
Valganciclovir
Ganciclovir
هەموو دەرمانەکان لە ژێر ناوی تجاری زۆر هەن ، گرنگە ئەوەیە ئەوە دەرمانانە نا ی لە خۆوە بخورێت بێ دکتۆر ، چونکە دکتۆری پسپۆر شارەزایی هەیە کە چ جۆرە دەرمانێک گونجاوە بۆ کەسی تووشبوو ، وە دەبێ لە أیر چاوەدێری دکتۆری چارەسەرسازدا وەربگێری وە هەر پیشهاتێك یا کاریگەری خراپی دەرمان دەرکەوت ئەو دکتۆر دەتوانێ حەلی بۆ بدۆزێتەوە ..