Wednesday, 4 December 2024

دەست و پێ ساردی یا سڕبوون لە سەرمان

 دەست و پێ سڕ دەبن  یا ساردن ؟

تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە بۆچی دەستەکانت لەوانەیە  بە درێژایی ساڵ سارد بن، لەکاتێکدا ئەوانی تر پێویستیان بە دەستکێش نییە لە زستاندا؟ 
 چەند هۆکارێکی فیزیۆلۆژی هەیە کە هەندێك کەس زیاتر لە هەندێکی تر دەست و پڵیان  ساردتردەبن

لێکۆڵینەوەیەکی نەرویجی دەریدەخات لە دەوروبەری یەك لە دە  کەس  حالەتی  ساردبوون یان سڕبوونی هەیە ، کە بە خێرایی دەست و پێ سڕ دەبی  و بەزەحمەت دووبارە گەرم دەبێتەوە. توێژینەوەکە لەلایەن پرۆفیسۆر جەیمس مێرسێر و هاوکارەکانی لە زانکۆی جەمسەری باکووری نەرویج ئەنجامدراوە UiT
 .
 
٢٥٥ کەس لە خزمەتگوزاری سەرەتایی نەرویجی کە هاوتایە لەگەڵ سەربازی دانیمارکی، بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە. بەشداربووان دەبوو دەستەکانیان لە ئاوێکدا بگرن کە ٢٠ پلە گەرم بوو بۆ ماوەی یەک خولەک. توێژەران کامێرای گەرمییان بەکارهێناوە بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی دەستەکان هەم پێش و هەم لە کاتی دەرچوون و هەم دوای چوار خولەک دوای دەرچوونیان لە ئاوەکە. توێژینەوەکە دەریخستووە کە جیاوازییەکی گەورە هەیە لەوەی کە مرۆڤەکان دوای بەرکەوتنیان بە سەرما چەند زوو جارێکی دیکە گەرم دەبنەوە

بە تێکڕا پلەی گەرمی دەستی بەشداربووان لە کاتی دەرچوونیان لە ئاوەکە حەوت پلە دابەزیبوو. زۆربەیان بە خێرایی گەرمییان وەرگرتەوە، بەڵام دەستەکانی دەهەمی کۆتایی هێشتا نزیکەی ئەوەندە سارد بوون دوای چوار خولەک وەک ئەو کاتەی تازە لە ئاوەکە هاتبوونە دەرەوە.

هەرچەندە لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەسەر بەستەڵەکی پەلەکانی مرۆڤ نەکراون ، بەڵام چەند لێکۆڵینەوەیەکی جیاواز کراون لە سەر ساردی  پەلەکان ئەنجامدراوە لە  نەرویجەوە و هەروەها یەکێك لە سوید و یەکێکیان لە ئێرانەوە، دەریدەخەن کە 
نزیکەی لەسەدا دەی دانیشتووانەکەی حالەتی  ساردبوون  و سڕبوونیان هەیە 


بۆچی هەندێك کەس زیاتر لە هەندێکی تر کێشەی سڕبوونی پەلەکانیان  هەیە؟

کەواتە هەندێك کەس زیاتر لە هەندێکی تر هەست بە ساردی پەلەکانیان دەکەن  و چەند ڕوونکردنەوەیەکی جیاواز بۆ ئەمە هەیە. جەیمس مێرسێر  ڕوونی دەکاتەوە کە ئێمەی مرۆڤ بۆ کەشوهەوای سارد دروست نەکراوین، چونکە ئێمە لە ڕووی فیزیۆلۆژییەوە ئاژەڵێکی گەرمین. تاکە هۆکارێك کە بتوانین لە دەرەوەی کەشوهەوای گەرمتر بژین ئەوەیە کە  جڵی بەگویرەی کەشو هەوا بپۆشیین. بەم شێوەیە ئێمە خۆمان لەگەڵ ژینگەیەکدا دەگونجێنین کە لە ڕووی تیۆریەوە زۆر زۆر ساردە بۆ ئێمە

ڕوونکردنەوەیەکی تر دەتوانرێت لە قەبارەی جەستەدا بدۆزرێتەوە. تەنێکی بچووك ڕووبەری ڕووی گچکەیە بە بەراورد بە بارستەی بە بەراورد بە تەنێکی گەورە. بەو پێیەی لە ڕووی جەستە واتە پێستەوەیە کە گەرمی جەستە دەرباز دەبێت، کەسێکی بچووك خێراتر لە کەسێك کە جەستەیەکی گەورەتری هەیە  پەلەکانیان سڕتر  دەبێت.

لە کۆتاییدا بارستەی ماسولکەکانیش ڕۆڵی هەیە، چونکە ماسولکەکان گەرمی بەرهەم دەهێنن. توێژینەوەیەك لە ساڵی ٢٠١٨ دەریدەخات ڕێژەی بارستەی ماسولکەکان لە جەستەدا گرنگترین ڕوونکردنەوەن بۆ ئەوەی بۆچی هەندێك کەس خێراتر لە هەندێکی تر گەرم دەبن

کەواتە پێویستە  هەر لە گەنجیەوە  هەوڵ بدرێ  کە ماسولکە بە ڕاستی و دروستی  بنیاد بنڕێت ، پاڵکەوتی زۆر ، خەوتنی  زۆر  ماسولکە تێکدەدەن ، بەیە هەوڵ بدە بجولێی و چەستەت بە کار ب‌ێنی .


Sunday, 3 March 2024

ئەسپارتام

 

ئه‌سپا‌رتام

ئه‌سپارتام مادده‌یه‌کی شیرینه‌  له‌ شیرینی یه‌که‌ی 180 جار شیرین تره‌  له‌ شه‌کر ، وه‌ به‌کارد ێت له‌ 6000 جۆره‌ به‌رهه‌م  .

ئه‌م مادده‌یه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ جۆریك به‌کتیریای چاککراوی  وراسی  که‌ به‌ به‌کتریای قۆلۆن " ئی " ناسراوه‌ ، ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ پله‌ی 30 سه‌دیدا ده‌گۆرێت بۆ مادده‌ی کحوڵداری و فۆرمالدیهاید { که‌ مادده‌ی ژه‌هرین بۆ ده‌مار } وه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش  37 پله‌یه‌  بۆ یه‌ ئه‌م مادده‌یه‌ به‌ مادده‌ ترسناکه‌ کان ده‌ژمێردرێت  وه‌ پێویسته‌  خۆمانی ێی به‌دوور بگرین .

ئه‌سپا‌رتام به‌کار دێت له‌ دروستکردنی چه‌که‌ کیمیاوییه‌کان ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌سپارتام  شتی تریشی تێدایه‌ وه‌ك له‌ سه‌دا 10 میثانوڵه‌ ، مادده‌ی میثانول  ده‌بێته‌ هۆی کوێر بوون  و ژه‌هراویبوون  به‌ میثانوڵ.

ئه‌سپارتام  مادده‌یه‌کی هه‌رزانه‌ بۆ یه‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی هه‌ندێك به‌رهه‌م به‌کاریده‌هێنن له‌ به‌رهه‌مه‌کانیان دا ، ئه‌و به‌ر هه‌مانه‌ی که‌ ئه‌سپا‌رتام تیدا به‌کاردێت   ئه‌مانه‌ن :

هه‌ندێک داووده‌رمان ، وه‌ که‌ داووده‌رمانی مندالێش ده‌گریته‌وه‌ 

ڤیتامینی منداڵان

کۆلا و خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان وه‌ك کۆلا لایت..هه‌ر به‌رهه‌مێك که‌ شه‌کری تیدا نی یه‌ ده‌بێت  بزانی ج مادده‌یه‌کی تر شوێنی شه‌کره‌که‌ی گرتۆته‌وه‌  ،  خواردنه‌وه‌  شه‌ربه‌تییه‌کان ، خواردنه‌وه‌ چای سارد " ئایس تی "  ، خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌کان ..

خواردنه‌کانی وه‌ك ماست { جۆره‌کانی ماست } و مربا

بنێشت  و شیرین

بۆ ناسینی  ئه‌سپارتام که‌ هه‌موو کات ووشه‌ی ئه‌سپارتام به‌کار نایه‌ت ، ئه‌وا ئه‌م ناوانه‌ی هه‌یه‌ : 

 Nutrasweet,  E-951 , Aspartame,  Aspartam, ،  amino-sweet

  phenylalanin kilde,  phenylalanin  پیکهاته‌ی.

هه‌ر به‌رهه‌مێکت کڕ ی وه‌ یه‌کێك له‌م ناوانه‌ی له‌سه‌ر بوو ئه‌وا بزانه‌ که‌ ئه‌سپارتامه‌ وه‌ مه‌یکڕه‌ ، ئه‌سپارتام مه‌ترسی تووشبوون به‌  زۆر نه‌خۆسی لێده‌کرێت وه‌ك شێر په‌نجه‌ ، رەبو ، جومگه‌داری  وه‌ نه‌خۆشی تریش .

حەوت نیشانە گرنگەکەی شێرپەنجە بناسە

 

ئه‌و 7 نیشانه‌یە  بناسه                                                     

رێکخراوی  به‌رە نگار بوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌  ده‌ستی کردووه‌ به‌  کامپینێك  که‌ له‌م کامپینه‌ تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر  ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌منیان له‌ 50 ساڵی و به‌ره‌وسه‌ره‌وه‌ن .

شێرپەنجە  بڵاوە  وه‌ له‌ زیاد بوونه‌ ،  وه‌ له‌  روانگه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ زوو ده‌ستنیشان کردن زوو چاره‌سه‌ر کردن ، جه‌ند زووتر حاله‌ته‌کان ده‌ستنیشان بکرێن ئه‌وه‌نده‌ زووتر ئه‌توانرێت  ژیانی که‌سه‌که‌ رزگار بکرێت وه‌ ریگری بکرێت له‌ بلاو بوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌که‌

بۆ یه‌ ئه‌م رێکخراوه‌   جه‌ختی کردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر 7 نیشانه‌ی  که‌ ده‌بێت  خه‌لکی بیزانن وه‌ هه‌ر که‌ ده‌رکه‌وتن په‌یوه‌ندی  به‌ دکتۆربکه‌ن  بۆ پشکنین .

1.خوێن به‌ربوون 

 خوێنبه‌ربوون له‌ گه‌ل پاشه‌رۆ ، مێز ، تۆوی پیاو،  یان  له‌ ره‌حمی ئافرەت ، که‌ هۆ که‌ی نادیاره‌ .

2.کۆخه‌و ده‌نگ نوسان ،

 بوونی کۆخه‌ که‌ لە مانگێك و زیاتردرێژە بکێشێ ، یا گۆران له‌ کۆخه‌که‌ ،  ده‌نگ نوسان کە مانگێك  وە زیاتر درێأە بکێشێ ، بوونی به‌لغەمی خوێناوی.

3.بوونی گۆران له‌ پاشه‌رۆ 

وه‌ک گۆرانی ره‌نگی بۆ ره‌ش ، بوونی خوێن ،  توشبوون  به‌ قه‌بزی و گۆرانی بۆ سکچوون کە بەردەوام بی بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ دا ، بوونی ئازار و ناره‌حه‌تی له‌ ناو سك  بۆ ماوه‌ی  2 هه‌فته‌ بەردەوامی هەبێ  .

4.دابه‌زینی کێش به‌ بێ هۆ

 واته‌ که‌سه‌که‌هیچی نه‌کردووه‌  بۆ دابه‌زینی کێش، خواردن و خواردنه‌وه‌ نه‌ گۆڕاوه‌ ، جوله‌ی نه‌ گؤڕاوه‌ ، یا دابه‌زێنێکی زۆر دوای  پلاندانان بۆ کێش دابەزین ، لە و ڕادەیی  کە  دانراوە زیاتر  بێتە خوارێ.

5.قووتدان 

 بوونی ئازار له‌کاتی قووت دانی خۆراك ،  زه‌حمه‌تی له‌ قووتدان بۆ ماوه‌ی مانگێك  وە زیاتر درێژە بکێشێ ، هه‌ست کردن به‌ بوونی ریگرێك له‌ قورگدا .

6. بوونی خاڵ وبرین 

گۆرانکاری له‌ خاله‌که‌  وه‌ك گه‌وره‌ بوونی  یان گورینی ره‌نگی ، یان هه‌وکردنی ، خوێن لێهاتنی ، خورانی ، ئه‌وا ده‌بیت لاببردرێت  بوونی برین له‌ ده‌م   که‌ چاك نه‌ بێته‌وه‌ بۆ درێژە ، برینی  بکێشێ  بۆ ماوەی مانگێك  یا  زیاتر برینەکە ناوده‌م که‌ چاك نابیته‌وه‌ ، بوونی برین له‌ نزیك کۆئه‌نامی زاووزێ دا .

7.بوونی هه‌وکردن وگرێ 

 بوونی ئه‌م گری یانه‌ له‌ سنگ ، مەمك ، ژێر باڵ ، مڵ ، کۆم و ناو گه‌ڵ ، یان له‌ شوێنی که‌ی له‌ شدا 








Tuesday, 26 December 2023

میتفۆرمین -دەرمانی بۆ شەکرەی جۆری دوو

 مێتفۆرمین ،چارەسەرێکە بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم. 


مێتفۆرمین  بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی:

نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم، کە بەرزبوونەوەی شەکرلە خوێندا وە  ناتوانرێت بە شێوەیەك جێگەی ڕەزامەندی بێت بە  پارێزی کردن وخۆراك و دابەزاندنی کێش و وەرزشکردن کۆنتڕۆڵ بکرێت.
  

.ئەم جۆرە چارەسەرە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە کێشیان زیادە

چۆنیەتی بەکارهێنانی  مێتفۆرمین

حەبێکەدا پۆشراو بە فیلم(نایلۆن کە دەشی بۆ خواردن تاکو قووتدانی ئاسان بێ )وەهەیە بە  500 میلیگرام، 850 میلیگرام و 1000 میلیگرام.

لەگەڵ پەرداخێك ئاودا دەخورێت.وە لەگەڵ ژەمێکدا دەخورێت.

خواردنی لەگەڵ خۆراکدا ئەگەری کاریگەری لاوەکی خراپ لە کۆئەندامی هەرسدا کەمدەکاتەوە.

دەتوانرێت حەبی وردکراو بخرێتە ناو خۆراکی سارد و نەرمەوە

چۆنیەتی مامەلەکردن لەگەل ئەو حەبە

حەبی داپۆشراو بە فیلم 500 میلیگرام، 850 میلیگرام و 1000 میلیگرام.

دەتوانرێت حەبەکە وردکرێ یا بهاردرێ بۆ ئەوانەی ناتوانن قووتی بدەن  لەناو ئاودا بتوێنرێتەوە.

بری بە کارهێنانی بۆ گەورە 

ژەمی دەستپێك. 500 میلیگرام 1-2 جار لە ڕۆژێك

پاشان ژەمە دەرمانەکە بە ڕێژەی ٥٠٠ میلیگرام لە هەفتەیەکدا زیاد دەکرێت.

دەتوانرێت ژەمە دەرمانەکە زیاد بکرێت بۆ زۆرترین 1000 میلیگرام 3 جار لە ڕۆژێکدا.


منداڵان > ١٠ ساڵ

500-850 میلیگرام ڕۆژانە جارێك.

دەتوانرێت ژەمە دەرمانەکە زیاد بکرێت بۆ زۆرترین 2000 میلیگرام لە ڕۆژێکدا دابەشکراوە بەسەر 2-3 ژەمدا


سەرەنج  و تێبینی بۆ بەکارهێنەرانی ئەو حەبە 

حەبەکان دەبێ لەگەڵ ژەمە سەرەکییەکان بخورێن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کاریگەرییە لاوەکییە خراپەکانی لە کۆئەندامی هەرسدا.

دەتوانرێت حەبەکان ورد بکرێت. دەتوانرێت حەبی وردکراو لەناو ئاودا بتوێنرێتەوە یان بخرێتە ناو خۆراکی سارد و نەرمەوە.

ڕێجیم کردن  و بەردەوام بوون پێویستە وە گرنگە کە بە  ڕێکوپێکی خواردنی کاربۆهیدرات لە ڕۆژدا دابەشکرێتوە برەکەی سنوردار بێ . پێویستە کەسانی قەڵەو بەردەوام بن لەسەر خۆراکی سنووردارکردنی وزە.

 

بۆ ئەوانەی کە گورچیلەیان باش نیە یا کێسەی هەیە ئوەو بە گوێرەی رێژەی پشکنین  حەبی دەدرێتی 

GFR 45-60 ml/min.

دوو حەب رۆژێ

 یەك  حەب رۆژێ  وە نابی زیاتر بێGFR 30-45 ml/min.

  باشترە  بە کار نەیەت (GFR 30-60 مل/دەقەکە 

ئەوانەی جگەریان تەواو نییە  و یان کێشەی هەیە ، پێویستە بە بی دکتۆر  ئەو دەرمانە نە خوات ، ئەو حەبە کاریگەری توندی هەیە لە سەر جگەر کە لاوازە 

وازهێنان 

لە حالەتی  ئەوەی گەر دەرمانی تر بۆ شەکرە  وەدەگری٠دەخۆیت)  وە دەتەوێ  میفۆرمین  بە کاربهێنی  ئەوا دەبێ  حەبەکەی تری بوەستێةی ئەوجا دەست بە حەبی  میتفۆرمین   بکەی 

جەند ئاگدارییە ك و رێو شوێنێك گرنگ 

پێویستە چارەسەرکردن لەو حاڵەتانەدا بوەستێنرێت کە حاڵەتێکی گشتی تووش بووە لەگەڵ مەترسی کەمی ئۆکسجینی شانەکان، وشکبوونەوەی لەش، نەخۆشییە تووشبووە توندەکان و کاریگەری لەسەر کارکردنی گورچیلە، وەک شۆکی سپێتیک یان سووڕی خوێن، سستبوونی هەناسەدان و ڕشانەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ترشەڵۆکی لاکتیک.

چڕیی ڤیتامین B12 بەلایەنی کەمەوە هەر دوو ساڵ جارێک دەپێورێت بەهۆی مەترسی خراپ مژینی ڤیتامین B12.

پێویستە مەتفۆرمینی لە کاتی نەشتەرگەریدا بە بێهۆشکردنی گشتی، بڕبڕەی پشت، یان ئێپیدوراڵ ڕابگیرێت. دەبێت چارەسەرکردن لە 48 کاتژمێر زووترنەبی، دەستپێبکاتەوە دوای نەشتەرگەری یان دەستپێکردنەوەی خۆراکی زارەکی و تەنها دوای ئەوەی کارکردنی گورچیلە هەڵسەنگێندرایەوە و دەرکەوت کە ئاساییە.


پێویستە ساڵانە لانیکەم جارێک کارکردنی جگەر بپشکنرێت، زیاتر لە کەسانی بەساڵاچوودا.

پێویستە پێش دەستپێکردنی چارەسەرکردن و پاشان لانیکەم ساڵانە جارێک کارکردنی گورچیلە بپشکنرێت، بەڵام لانیکەم ٢-٤ جار لە ساڵێکدا لە نەخۆشانی خاوەن بەهاکانی GFR لە سنووری خوارەوەی ئاسایی و لە کەسانی بەساڵاچوودا.

پێویستە لە نزیکەوە چاودێری کارکردنی گورچیلە بکرێت لە کاتی دەستپێکردن یان بەکارهێنانی دەرمانی NSAID، لەوانە ڕێگریکەرانی COX-II، ڕێگریکەرانی ACE، دژە وەرگری ئەنجیۆتەنسین II و دەرمانی میزهەڵگر، بەتایبەتی میزهەڵگرەکانی لوپ.

مەتفۆرمین دەوەستێنرێ کاتی  کە تووشی کێشەی  گەدە دەبی  وە کەم هەردکردنی خۆراك ، یا  لە حاڵەتی نەخۆشی توندی بەرچاو لەگەڵ مەترسی وشکبوونەوەی لەش و لە ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەی  .

مەترسی تووشبوون بە ترشەڵۆکی لاکتیک دەبێت لەگەڵ نیشانە نادیاریکراوەکاندا لەبەرچاو بگیرێت، وەک گرژبوونی ماسولکەکان لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕێکی هەناسەدان و لاوازی توند. نیشانەکانی ترشەڵۆکی لاکتیک بریتین لە زیاد هەناسەدان، ئازاری سک و کەمبوونەوەی پلەی گەرمی و دواتر کۆما. سەرەڕای ئەوە، بەهاکانی تاقیگەی دەستنیشانکردن کەمبوونەوەی pH ی خوێن، بەهاکانی لاکتاتی پلازما > 5 مۆل/ل، زیادبوونی بۆشایی ئەنیون و ڕێژەی لاکتات/پیرۆڤات نیشان دەدەن. ئەگەر گومانی ترشەڵۆکی میتابۆلیک کرا، پێویستە مەتفۆرمینی ڕابگیرێت و نەخۆشەکە دەستبەجێ بخرێتە نەخۆشخانە. دەتوانرێت لاکتات و مەتفۆرمین بە هیمۆدایالیز لاببرێت. ترشەڵۆکی لاکتیک زۆربەی کات لەگەڵ نەخۆشی نێوان یەکتردا ڕوودەدات.

مەتفۆرمین دەتوانێت ئاستی ڤیتامین B12 کەم بکاتەوە. مەترسی کەمبوونەوەی ئاستی ڤیتامین B12 لەگەڵ زیادبوونی ژەمی مەتفۆرمین، ماوەی چارەسەرکردن و/یان هۆکارەکانی مەترسی کە ناسراون بە هۆکاری کەمی B12 زیاد دەکات. ئەگەر گومانی لێکرا (وەک کەمخوێنی یان نەخۆشی دەمار)، پێویستە چاودێری ئاستی B12 بکرێت.

هەلە جدییەکانی

یەکەم ، پێدانی مەتفۆرمین بە  دۆسیسی جیگیر   وە دۆسیسی گۆراو ، بە مانای  بە نە خۆش دەگوتری   ١ حەب بەیانیان و ١ حەب ئتواران ، وە  ١ حەب بە گەێرەی  پیویست ، ئەمە  هەلەیە وە ئەنجامەکەی مردنە 


دووەم 

، نەبوونی ڕێکخستنی ژەمە دەرمانەکە یان وەستاندنی دەرمانەکەمەترسی  ئەگەری کەمبوونەوەی کارکردنی گورچیلە. 

جاوپۆشیکردن لە هەندێک نیسانەی کە تایبەتە بە گورچیلە وە پشکنین نەکردن  ئەو نەتیجەکەی  ، لاوازی گورچیلەی لیدەکەوێتەوە 

سێیەم 

شکستهێنان یا لە بیرکردن  وەستاندنی مەتفۆرمین  ]پێش  ئەنجامدانی  سی تی سکانکردن لەگەڵ کۆنتراستی یۆد.

ئەو کەسانەی کە ئەودەرمانە وەردەگرن  وە پێویستە  سی تی  سکانەر دەکەن وە  دەبێ  گیراوەی  بەکار بهێنن کە یودی تیدایە ،  دەبیت بە جەند رۆژێک  پیش سکانەرەکە میتفۆرمیناین نە خوارد بێ ، 

نە وەستانی لە خواردنی میتفۆرمین  و ئەنجامدانی سی تی سکانەر  دەبێتە هۆی پەکەوتنی گورچیلە ، وە ئەنجامەکەشی  لە زۆربەی حالەتەکاندا  مردنە 

کاریگەرییر خراپەکانی  میتفۆرمین 

کاریگەرییە لاوەکییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە زۆرترین جار لە کاتی چارەسەری سەرەتاییدا ڕوودەدەن. زیادکردنی هێواشی ژەمە دەرمانەکە بە ڕێژەی 500 میلیگرام لە هەفتەیەکدا بۆ 1000 میلیگرام دوو جار لە ڕۆژێکدا ڕەنگە بەرگەگرتنی گەدە و ڕیخۆڵە باشتر بکات

لە کاریگەرییە هەرە باوەکانی ، هێلنج ، رشانەوە ، سکچوون ، وە تامی ناو دەم دەگۆرێ ، یانی هەستی  تامکردن دەگۆرێ ، وە شهیەی خۆراك کەم دەکاتەوە 

کاریگەرییە  دەگمەنەکان 

کار کردنە لە جگەر ،  وە کەمکرنی  ڤیتامتن ب ١٢ ،  خورانی  پێست ، هەر یەکیک لەم  کاریگەرییانە  دەرکەوتن ئەوا پێویستە  بە زووترین کات پەیوەندی بە دکتۆرەوە بکرێ   بۆ   دۆزینەوەی جارەسەر ی گونجاو .


حاڵەتە جیاکراوەکان، بۆ نموونە هەوکردنی جگەر، کە لە کاتی وەستاندنی مەتفۆرمیندا .

** لەگەڵ چارەسەری درێژخایەن بە میتفۆرمین هایدرۆکلۆراید، کەمبوونەوەی مژینی ڤیتامین B12 دەبینرێت لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی سیرۆم لە ئەنجامدا

تێبینی: لەگەڵ نیشانە نادیاریکراوەکان، وەک گرژبوونی ماسولکەکان لە پەیوەندی لەگەڵ تەنگەنەفەسی و لاوازی توند، مەترسی تووشبوون بە ترشەڵۆکی لاکتیک هەیە، ئەوا دەبێ پەیوەندی بە دکتۆرەر بکرێ .

میتفۆرمین وپەیوەندی لەگەل  دەرمانەکانی تر 

ACEکارلێکەکان دەرمانەکانی تر پێکەوە لەگەڵ Metformin

ڕەنگە ڕێگریکەرانی  ئاستی شەکری خوێن کەم بکەنەوە و ڕێکخستنی ژەمی مەتفۆرمین ڕەنگە پێویست بێت.

گلوکۆکۆرتیکۆیدەکان کاریگەری دەرمانی دژە شەکرە کەمدەکەنەوە بەهۆی کاریگەری دژایەتی لەسەر میتابۆلیزمی گلوکۆز.

بە تێکەڵکردن لەگەڵ مادەی کۆنتراستی تیشکی ئێکس یۆدکراو کە لە ڕێگەی خوێنبەرەکانەوە دەدرێت، مەترسی زیادبوونی ترشەڵۆکی لاکتیک هەیە بەهۆی کاریگەرییەکانی گورچیلە. بەپێی کارکردنی گورچیلە، ڕەنگە مەتفۆرمینی... وەستاوە و چارەسەرکردن دەست پێناکاتەوە تا 48 کاتژمێر دوای پشکنینەکە و تەنها دوای ئەوەی کارکردنی گورچیلە هەڵسەنگێنراوەتەوە و دەرکەوتووە کە ئاساییە. سەیری ماددە کۆنتراستەکانی یۆدی نائایۆنی بکە.

زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە ترشەڵۆکی لاکتیک لە ژەهراویبوونی توندی کحولدا.

بەکارهێنانی دەرمانی میزهەڵگر لە یەک کاتدا، بە تایبەت دەرمانی میزکردنی لوپ، ڕەنگە مەترسی تووشبوون بە ترشەڵۆکی لاکتیک زیاد بکات بەهۆی ئەگەری کەمبوونەوەی کارکردنی گورچیلە..

میتفۆرمین و دووگیان 

میتفۆرمین  بەکار هاتووە بۆ جارەسەرکردنی  شەکرەی دووگیانی  وە بۆ جارەسەرکردنی  پۆلیکیسی  هێلکەدان ،  داتاکان  تاکو ئیستاکە زۆر کەمن سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانی  و کاریگەریی  لە سەر کۆرپە یا لەبار جوونی کۆرپە .

هەتا ئیستاکاش هیچ بەلگەییەك نییە کە خواردنی میتفۆرمین لە کاتی دووگیاندا   دەبێتە هۆی  شێواندنی زگماکێ  کۆرپە 

لیرە دەبێ  دکتۆر خۆی هەلسەنگاندن  بکات وە هیج ئافرەتێك لە خۆییە وە  ئەو دەرمانە ەکار نەهێنیت بی پشکنین و گەروانەوە بۆ دکتۆری  پسپۆر .

میتفۆرمین و شیردەر 

 گەر پێویست بوو  بەکار دەهێنریت ، وە تاکو  ئێستا  هیج کاریگەرییەك لە سەر مندالی شیرەخۆر  نەبینراوە .

بە پشت بە ستن بە داتاو سەرچاوەکان .

میفۆرمین و بەکارهێنەرانی  ئەلکحوڵ

ئەگەر نەخۆشەکە تا ڕادەیەك زیاترماددە کحولییەکان بخواتەوە لەوەی کە دەستەی تەندروستی نیشتمانی پێشنیاری دەکات، ئەوا .ناڕەحەتی گەدە و ڕیخۆڵە و ماندوێتی توند و کێشەی هەناسەدان تووش دەبێ .

فارماکۆداینامیك

هەستیاری ئەنسۆلین زیاد دەکات.

مژینی گلوکۆز لە ڕیخۆڵەوە ڕێگری دەکات.

وەرگرتنی گلوکۆزی دەوروبەر لە خانەکاندا زیاد دەکات.

ڕێگری دەکات لە دووبارە دروستبوونەوەی گلوکۆز لە جگەردا.

کاریگەری تەواوی کلینیکی تەنها دوای چەند ڕۆژێك لە بەکارهێنانی  دەردەکەوێت، هەر بۆیە گۆڕینی ژەمە دەرمانەکە دەبێت ١ هەفتە جاوەرێ بکرێت تاکو  کاریگەییەکەی بە تەواوی دەردەکەوێت


دەرمانجووڵەیی

بەردەستبوونی زیندەیی 50-60%.

زۆرترین چڕیی پلازما دوای ٢.٥ کاتژمێر.

قەبارەی دابەشکردن 0.9-3.9 ل/کیلۆگرام.

بەبێ گۆڕانکاری لە ڕێگەی گورچیلەوە دەردرێت.


Sunday, 26 March 2023

برینی منداڵ یا برینی دەوری دەم و لووت

 



برینی  منداڵ هەر وەکو لە وێنەکان دیارن
وێنەی یەکەم  برینەکە ئالؤزبوو و چۆتە قۆناغی  پەرەسەندووی وە پانتاییەکی 
زۆری گرتووە لە دەم و لووتی منداڵەکە 
وێنەی  دووەم  پانتای بڵاوبوونەوەی کەمترە 

نیشانەکانی 
لە درزێکی بچووك و شێدارەوە   دروست دەبی  وە  دوای  گەورە دەبی  ، دوای قەتماغێکی رەنگ زەرد  
دایدەپۆشیت وە دوای  ١٠ بۆ ١٤  رۆژ
ئەو قەتماغە زەرد هەڵەدەدات، ئەوبرینە تەرە بەدەست لێدان دەگوازرێتەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی کەی لەش  وەکو دیارە لە وێنەکەی 
سەرەوە کە مندالەکە هەموو دەوری دەم و لووتی دایگرتووە
وە مندالی بە برین نابی بنێردری بۆ باخجەی مندلان و قوتابخانە ، جونکە مندالی تر تووش دەکات ، واتە لە کەسێک بۆ یەکێکی کە دەگوازرێتەوە، سروشتی مندال وایە کە حەزی بە یاری و تێکەلیی ولێك نزیکبوونەوەیەلە ئەنجامی ئەوەشدا  بەریەك دەکەون و  نەخؤشییەکە  دەگوازڕێتەوە لە یەك بۆ ئەویتر 

هۆکاری دروست بوونی 
برینی منداڵان بەهۆی هەوکردن بە بەکتریاکانی ستافیلۆکۆکی و سترێپتۆکۆکی هیمۆلیتیکەوە دروست دەبێت. هەوکردنەکە دەتوانێت لە هەردوو بەکتریایەکەوە بێت بە یەکجار یان یەکێکیان.

جارە سەر 
بۆ ئەرەی رێگە  لە بلاوبوونەوەی بگریت دەبێ  ئەو منداڵە فێرکرێ زوو زوو دەستی خۆێ بشوات ، نینۆکەکانی بکرێت ، وە خاولی تایبەتی خۆی بەکاربهێنی وە کەسی تر ئەو خاولییە بەکار نەهێنی جگە لە خۆی 
لە سەر دەست شۆرەکان سابوونی شڵ دابنرێ کە داخراوە و پاکترە، سابوونی تر تەر دەبێت ودەستی زۆری لیدەدری وە ئەگەری هەلگرتن و بلاوبوونەوەی نەخۆشی لێدەکرێ

چارەسەری دەرمانی 
دکتۆر   ئەو نەخۆشییە چارە دەکات بە پێدانی  دژە  هەوکردن کە ناسراوە  بە ئەنتی بایوتیك کە بە زۆری پەنسلین بەکاردێ بە گوێرەی کێشی منداڵ  بری پێدراوی بۆ دادەنرێت وە لەگەڵ سابوونێك یا چەورکەرێك کە تێکەڵ بی لە  ماددەی پاککەرەوەو ئەنتی بایوتێك 
ج بە تێکەلی یا بە تەنیا  بێ ، ماددەی کلۆرهیکسیدین کە وەکو سابوون هەیە  بە کاردێ بۆ شوشتنی ئەو برینە ، ئەو ماددەیە  پاككەرەوەیە  وە یارمەتی زوو چاککبوونەوەی برینەکە دەدات.
گەر هاتوو منداڵەکە  هەستیار بوو بە پەنسلین واتە حەساسیەتی پیی هەبوو ئەوا جۆری تر لە ئەنتی بایوتێك بەکاردی وەکو  ماکرۆلیدەکان

لە چەورکەرەکان  کرێمی فوسیدین بەکاردێ کە کەریگەری دژە بەکتریای هەیە  وە بەتایبەتی لە سەر ستافیلۆکۆکە.
ڕەوتی بایۆتێکی تر 
Benzylpenicillin ، phenoxymethylpenicillin

،ئەو  دوو جۆرە بە شیوەی حەب وشروب ،قەترەی ناو دەم و دەرزی دەست دەکەون 
 کاریگەریان لە دژی سترێپتۆکۆکی، نۆمۆکۆکی، مەنینگۆکۆکی، بەکتریا بۆرێلیا و بەکتریا سفلیس..
ئەو دەرمانانە  تامیان خۆش نییە ،  وەکو شروب دەدڕێ بە منداڵ هەموو مندالێك  نەیخوات ، لێرە دایك و باوان دەبێ فێڵ بدۆزنەوە  بۆ دەکرێ تێکەڵ بکرێ لەگەڵ برێكی کەم لە ماست ، شیر، کۆلا ، شەربەت ، برەکە دەبێ کەم بێ  کە مندالەکە بیخوات 
بە قەد کەوچکێک خواردن بی  نە ك  دەرمانەکە بکرێتە شوشە یەك پر لە شیرەوە  ومنداڵەکە هەموو نەخوات ، برەی دەرمانی پیویست نە چیتە لەشەوە ، بە شیوەیە چاک نابێتەوە  و درێژە دەخایەنی و پەرەدەسەنێ . دەرمانەکە کەلکی نابێ 
بۆیە کە تێکەڵ دەکرێ دەبێ  بە قەدەر کەوجێكی خواردن بێ کۆلا یا شەربەت یا ماست تێکەڵ دەرمان کرێ

جۆری تر 
دیکلۆکساسیلین و فلۆکلۆکساسیلین پێیان دەوترێت پەنسلینی جێگیر لە پەنسلینازدا. بەرگریان هەیە بەرامبەر بە پەنسلینازی بەکتریاکە کە کاریگەری پەنسلین لەناو دەبات. بۆیە دەتوانرێت بۆ هەوکردن بە بۆ نموونە ستافیلۆکۆکی بەکاربهێنرێت، کە زۆرجار بەرگریان هەیە بەرامبەر بە پەنسلینەکانی تر.

بۆ ئەوانەی حەساسیەتیان هەیە بە پەنسلین  
ماکرۆلایدەکان لە بنەڕەتدا لەسەر هەمان جۆری بەکتریا کاردەکەن  بۆ حەساسیەتی پەنسلین بەکاردێن. هەروەها کاریگەرییان هەیە 
دژی بەکتریاکانی کلامیدیا  و دژی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی کۆکە یان زیپکە

نمونە 

Azathioprin , Azithromycin, Clarithromycin , Roxithromycin , Erythromycin, Clindamycin 
هەر یەکێك لەو دەرمانانە دەبێ  دکتۆر بینوسێ وە بەگوێرەی حالەتەکەو  کێشی مندالەکە  دادەنرێ  
 

Saturday, 4 March 2023

ئەکزیمای دایبی منداڵ

 



ئەکزیمای دایبی چییە؟

ئەکزیمای دایبی (هەوکردنی پێستی ناو گەڵی منداڵ بە هۆی دایبی) نەخۆشییەکی پێستە لە منداڵاندا زۆر بلاوە  کە بەهۆی ئەوەی پێست  ناوگەڵ بە هۆی کاریگەری میز و پیسایی دەردەکەوێ.

 نیشانەکان

 پێستەکە سوور دەبێتەوە

 نارەحەت ، دەکزێتەوە ، سوتانەوە ، قلێشان ، و درزی بچوك ، بە ئازارە ، وە لە هەندێك منداڵ دەگاتەوە  ئەوەی  بلق بکات  و  وەکو برینی لێ بیت ا

 منداڵەکەش هاوار لێهەلدەستێ کاتێك پەڕۆکە دەگۆڕدرێت یان دەست لە شوێنەکە دەدرێت. زۆرجار منداڵەکە بە درێژایی شەو ناخەوێت. 

ئەگەر تەنها لەو شوێنانەدا سووربوونەوە و خوران هەبوو کە پیسایی و میز پێکەوتووە ، ئەوا حالەتەکە  کەروو تیدا نییە ، تەنها  بە هۆی پیسایی و میزەوەیە .

ئەگەر پیست سوور بووەوە خورانی هەبوو،لە و شوێنانەی کە میز و پیسایی نەگەیشتۆتێ ،

کەواتە لێرەدا  بەکتریا  یا کەروو  یاخود هەردووکیان  تووشبووە  ئەو مندالە   .

نەخۆشیەکە چۆن بەرەوپێش دەچی؟

ئەو جۆرە  ئەکزیمایە  زۆر بێزارکەرە بەلام مەترسیدار نییە ، هەتا زوو چارەسەر بکرێ باشترە  و منداڵەکە زوو لە  ئازار و نارەحەتی  رزگاری دەبێ 
گەر چارە نەکرێ ئەوا حالەتەکە  بەرەو زیادبوون دەروات  و شوێنەکە تووشی بەکتریا و کەروو دەبێ ، ئەو  کات  ماوەیەکی زۆر  و ماندووبوونەکی زۆری دەوێ  تاکو  چاك دەبیتەوە 


کێ تووشی نەخۆشییەکە دەبێت؟

ئەکزیمای دایبی زۆرجار ڕوودەدات و هەموو کۆرپەیەك بەکارهینەری دایبی بێ  تووشی ئەم حالەتە دەبێ. ئەو منداڵانەی کە پێشتر کێشەی پێستیان هەیە (بۆ نموونە ئەکزیمای ئەتۆپیک) زۆرترین مەترسی تووشبوونیان  هەیە


هۆکاری ئەو ئەکزیما چییە؟

 هۆکاری ئەوحاڵەتەی ئەکزیما ئەوەیە کە میز و پیسایی بۆ ماوەیەکی زۆر بەرکەوتنیان لەگەڵ پێستدا هەبووە. بەکتریاکانی ناو پیسایی یوریا دەگۆڕن بۆ ئامۆنیا کە کاریگەری سوتانەوەیهەیە لەسەر پێست. ئەو منداڵانەی بە شیری دایک بەخێودەکرێن مەترسی تووشبوونیان  کەمترە لە چاو ئەو منداڵانەی کە شیری قتوویان  پێدەدرێت. پیسایی منداڵانی کە  شیری دایك دەخؤن  ترشە، ئەمەش ڕێگری دەکات لە دروستبوونی ئامۆنیا.

 

پشکنین بۆ ئەکزیمای دایبی؟

پزیشک دەتوانێت بە تەماشاکردن بزانێت کە ئەکزیمایە یا نا   

چارەسەری ئەکزیمای دایبی چییە ؟

خۆت چیت پێدەکرێ ؟؟


ئەوەی خۆت پێت  دەکرێ  بۆ کەمکرنەوەی ئازار و  سووربوونەوەکە  ناوگەڵی  منداڵەکەت ئەوەیە  کە دایبی لابەری وە زوو زوو بیگۆری  و ناوگەڵی منداڵ  ووشک رابگیرێ و بدرێتە  بە ر  هەوا .

 هەر جارێ کە دایبیت بۆ گۆری وە دیتت کە ناوگەڵی  سووربۆتەوە  ئەوا  دەبێ باش خاوێنی کەیەوە  بە ئەسفەنجێکی  نەرم و ئاوی شلەتێن ، وە دوای جوان ووشکی کەیەوە  بە پەرۆیەکی  نەرم  باشترە لە لؤکە  دروست کرابێ ،  دوای ئەوە مەرهەمێکی  سووربوونەوەی  بۆ بەکاربهێنیت وجوان چەوری کەیت 

باشترین نموونە  بۆ ئەو مەرهەمە ، مەرهەمی زینکە ، یانی پێکهاتەکەی زینکە

منداڵ هەیە  دایبی لێناکەوێ ، جۆراکەی  بۆ بگۆرە ، بزانە چ  جۆرەکی لێ دەکەوێ ، منداڵ هەیە شیری لێناکەوێ وە شیرەکە  وادەکات  کە پیساییەکە  یا میزەکەی  سوتێنەر بی ، وە پێست  بسوتینێتەوە ..لە سەر  دایك و باب  ئەوەیە  هۆکاری حالەتەکە  بدۆزنەوە ..

دایبی منداڵ دەبێ زوو زوو بگۆردرێ ، بەتایبەتی لە رۆژە گەرماکاندا ، هەر منداڵ کە خۆی پیسکرد نابی  زۆربمێنیتەوە ، دەبێ یەکسەر بگۆردرێ ، هەردەم ژێریان  ووشک و خاوێن بێ ..

هەر جارێ کە گۆردرا  دەبی  پیستەکە لە پاشماوەی میز و پیسایی باش پاککرێتەوە ج بە ئاو ئیسفەنچ ج بە کلێنکسی  تەر  جوان  خاوێنکرێتەوە ..



 ئەگەر پێستی  ناوگەڵ منداڵەکەت  کە سووربوونەوەکی ئاسایی دەرچووبوو ، وە زۆر سووربوو، بێزارکەر بوو یان قڵێشان  و برین دروسست ببوو ئەوا دەبێ کرێمی  تری  بۆ بەکار بێ ، وە دەبێ ببردرێ  بۆ لای دکتۆری مندالان تاکو پشکنینی بۆ بکرێ ..

پشکنینەکە بۆئەوەیە بزانڕێ  کە ئایا ئیلتهابی کردووە  بە بەکتریا  یا کەروو یاخود  هەردووکی ..

 گەر ئیلتهاب  هەبوو ئەوا دەبێ  دەرمانی دژە هەوکردن (ئیلتهاب) بۆ بەکار بێ ج لە جۆری  کرێم  بۆ چەورکردنی ناوگەڵ ، ج بۆ خواردنی  گەر منداڵەکە  تووشی هەوکردنی ریخۆلە و ناوسك بووبێ 

گەر پشکنینن دەریخست  کە کەروو  دیسان  دەبی  دەرمانی دژە کەرووی بدرێتێ.

گەر هەردووکیان بوون ئەوا دەرمانی تێکەلە دژە  کەروو و بەکتریا  بۆ دادەنرێت ..



چارە سەری  دەرمانی  چییە ؟


 یەکەم:بۆ سووربوونەوەی  ئاسایی ، ئەو پیکهاتانەی خوارەوە  بەکاردێ  کە لەناو یەك مەرهەم یاکرێمدا بوونی هەیە 

 

Ichthammol 

Titandioxid

Zinkoxid


دووەم :گەر حالەتەکە سووربوونەوەیەکی  ئاسایی دەرچووبوو ، وە زۆر بوو کرێمی زینك و کرێمی جارەسەری یەکەم چارەی نەکرد ، ئەوا کرێمی  هۆرمۆنی  بەکاردێ 


 

هۆرمۆنەکانی هیدرۆکۆرتیزۆن(لەگروپی گلوکۆکۆرتوید) کارگەری باشیان هەیە لەسەر  هەوکردن (هەوکردن) لە چەندین نەخۆشی پێستدا، لەوانەش ئەکزیما، ڕێگری لە کاردانەوەی هەوکردن دەکەن. کاتێك هەوکردنەکە ڕێگری لێدەکرێت، سووربوونەوە و خوران و خورانی پێست کەم دەبێتەوە.

 

ئەو بەرهەمانەی پێست کە هۆرمۆنی هیدرۆکۆرتیزۆن یان تێدایە بەپێی بەهێزی کاریگەرییەکەی بەسەر چوار گروپدا دابەش دەکرێن:

 

 کاریگەرە لاوازەکان

کاریگەری مامناوەند

کاریگەری بەهێز و زۆر بەهێز

هۆرمۆنەکانی هیدرۆ و گلوکۆکۆرتوید تەنها کار لەسەر نیشانەکان دەکەن نەك لەسەر هۆکاری ڕاستەقینەی نیشانەکان. تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکاربهێنرێن یانی ماوەیەکی کورت.

 ئەگەر هەوکردنی پێستیش بە بەکتریا یان کەروو هەبوو، دەبێت دەرمانی تێکەلە بەکاربهێنرێت کە جگە لە هۆرمۆنی گلوکۆکۆرتیزۆن  دەرمانی دژە ئەم هەوکردنانە لەخۆدەگرێت.

نموونە بۆ گلوکۆکۆرتوید 

 Triamcinolonhexacetonid

 کاریگەرە لاوازەکان

Hydrocortison

سییەم :دژە کەروو بۆ  ئەکزیما

 

ئەگەر گومان کرا کە ئەکزیما کە  کەرووشی تیدایە  دەبێت مادەی دژە کەروو بەکاربهێنرێت. زۆربەی دژە کەرووەەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان کاردەکەن، واتە. کە کار لەسەر زۆر کەرووی جیاواز دەکەن، بەڵام هەندێک لە کەرووەکوژەکان تەنها لەسەر یەک کۆمەڵە کەروو کاردەکەن.

نموونەش

Clotrimazol, Miconazol, Terbinafin


تێبینی  ئەو جۆرە ئەکزیمایە هەر منداڵ تووشی نابێ ، گەورەش  تووشی دەبێ بەتایبەتی  کاتی سووری مانگانە لای هەندێك ئافرەت ، یان لە هاویندا کە گەرمە و خەلکی زۆر ئارەق دەکەن ، هەمان هەنگاو بۆ گەورەکانیش  دەشێ ..





Sunday, 15 January 2023

پشکنینی ساڵانە (فەحسی عام )

پشکنینی ساڵانە چییە ؟ 
ئەو پشکنینە پێشیدەگوترێت  پشکنینی گشتی یا فەحسی عام کە ناسراوە لەناو خەڵک 

🚻خەڵکانی تەمەن هەژدە سال و بەسەرەوە ئەو پشکنینە دەکەن ، 
لە چ کاتێک بکرێ باشە و تا لە بیر نەکرێ ؟ 
کاتێک کە سال رۆژی لە دایکبوون نزیک دەبێتەوە🎂 ،  لە هەمان مانگ بێت باشترە ، یانی لە چ مانگێک لە دایک بووی هەموو ساڵ لەو مانگە دا پشکنینەکانت بکە .

چ دەگرێتەوە ؟ 
⬅️پشکنینی خوێن ، بۆ زانینی کەم خوێنی ، رێژەی ڤیتامین و توخمەکان ،
⬅️زانینی رێژەی شەکر ..باشترە لە خورێنی بێت یان بە ڵای کەمی ٦سەعات هیچت نەخواردبێ ، ئاو ئاسایی ، بەڵام نابێ خواردنەوەی خۆی و شەکری تێدابێ بخوێنێتەوە  
،⬅️زانینی رێژەی کۆلیستڕۆڵ 
هەر لە پشکنینی خوێندا دەتوانرێ بزانرێ حالی جگەر چۆنە 
⬅️پشکنینی رێژەی هۆرمۆنەکان
⬅️پشکنینی میز بۆ زانینی حالی گورچیلە ، هەندێک دکتۆر لە خوێندا  دەیانەوێ بزانن حالی گورچیلە چۆنە ، هەیە پشکنینی خوێن و میز دەوێت ..

⬅️زەخت گرتن ، ئەویش پرۆسەیەکە کە ٣رۆز دەخایەنێت ، کەسەکە دەبێ لە ماڵەوە زەختی خۆی بپێوێ بۆ ماوەی سێ رۆژ 
ئەمەیان  دەبێت بەم شێوەیە بێت 
قەڵەم و کاغەزێک بێنی و بینووسی 
بۆ نموونە 
✳️رۆژی یەکەم ١٠/١ کاتژمێر ٧ پێش نانی بەیانی 

یەکەم خوێندنەوە  ١٨٠/٩٠ وە لێدانی دڵ♥️ ٧٠ 
دوای ٥دەقە 
دووەم خوێندنەوە ...../.....لێدانی دڵ♥️....
دوای ٥دەقە 
سێیەم خوێندنەوە ..../.....لێدانی دڵ♥️...

✳️ئێوارە پێش نانی ئێوارە 
٥دەقە بە هێمنی دادەنیشت وە نابێ قسە بکەی وە نابێ جگەرە بکێشێ ، نابێت ئاو بخۆیەوە 
ئەوشتانەی زەروورن تاکو خوێندنەوەکەی ئامێرەکە  راست و دروست بێ 
ئەو جا وە کو بەیانی سێ جار ئامێری زەختەکەی  دەبێ وەختت بگرێ وە هەر جارە دەنوسرێت و دەبێ ٥دەقەش پشوو هەبێ 
ئاوا رۆژی دووەم و سێیەم دووبارە دەکرێتەوە 

✔️پێش  زەخت گرتن زۆر گرنگە ئەو شتانە بکرێ 
نەخواردنی ئاو یا هەر شلەیک 
 نەکێشانی جگەرە 
دەبێ زەخت بپێورێ لە خورێنی ، یانی نیو سە عات پێش نانخواردن 
دانیشتن بە هێمنی بۆ ماوەی ٥ دەقە 
لاق دەبێ هەردووپێیەکان لە سەر عەرز بێ و نابێ لە سەریەک بێ یا لاق لەسەر لاق دانرێ 
گەر کورسی و مێز لە ماڵدا هەبوو ، کەسەکە با لە سەر کورسی دانشێ و بە ڕێکی و پێیەکانی هەردوو لە سەر عەرز بێ 

ئەو هەنگاوانەی سەرەوە پێوانەیەکی ڕاست و دروستت دەدات 

کاغەزی خوێندنەوەی زەختەکە و نەتیجەی پشکنینەکانت خوێن و میز ، هەمووی دەبڕدرێتەوە ڵای دکتۆر 
گەر پاکبوون ئەوە ساغ و تەندروستیت و بەردەوام بە 
گەر کێشە هەبوو ئەوە دکتۆر دەبێ رێنمایی بکات و پشکنینی زیاتر بکرێ ، ئەوجا دوای چارەسەر دابنرێ 




Melacare

 **Melacare** دەرمانێکی پێستە کە بەکاردێت بۆ چارەسەری کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست، وەک **خەلەکان، ڕەنگی ناجێگیر، و هایپەرپیگمێنتاسیۆن** (وەک **m...